Monthly Archives: February 2007
ژیاننامه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ك :شه‌هید عه‌تا فه‌یزی
ژیاننامه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ك :شه‌هید عه‌تا فه‌یزی
ره‌زا فه‌یزی
21/11/1385
به‌رێزان : ئه‌م ژیاننامه‌ی كه له بهردهستانایه ژیاننامه‌ی شه‌هید عه‌تا فه‌یزیه كۆری عه‌بدولخالق خه‌ڵكی شاری سه‌قز له رێكه‌وتی 4/6/1351 ـ له گه‌ره‌كی شاره‌بانی كۆن (سه‌رقه‌بران) كوچه پشت زاغه و كوچه‌ی ده‌باغی له دایك بوو.
شه‌هید عه‌تا له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ر له‌دایك ده‌بێ و ته‌مه‌نی منداڵی دا هه‌روه‌ك منداڵانی هاوته‌مه‌نی به‌سه‌ر ده‌با ـ بۆ فێربوون و خوێندن سه‌رتا دهنێریهته كودهكستان پاشان قوتابخانه‌و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی به‌سه‌ر كه‌وتوویی ته‌واو ده‌كا پاشان به‌هۆی گیر‌و گرفتی جۆراجۆر به‌داخه‌وه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و روله كار و كاسپی ئازاد ده‌كا بۆ بژێوێنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌بێته شاگرد میكانیك وله‌و كاره‌دا هه‌م زو فێرده‌بێ وههم ده‌بێ بهوستاكارو خوشه‌ویستی خه‌ڵك و هاوكارانی.
شه‌هید عه‌تا ساڵی 1371 ده‌برێ بۆ خزمه‌تی ئیجباری(سه‌ربازی)، پاش تێپه‌راندنی ده‌وره‌ی ئاموزشی و خزمه‌تی ئیجباری هه‌ڵ دیت و له ساڵی 1372 دا دێته نێو رێزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و(مه‌ڵبه‌ندی 2ی ئه‌وكات) كهلهرێكهوتی /4/1372 دهنێریهته فێرگه‌ی سیاسی نیزامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌رتایی پێشمه‌رگه له هێزی سامره‌ندی ئه‌وكات سازمان ده‌درێت. وهه‌ر زۆر زو دبێته مهتمانهو خۆشه‌ویستی به‌رپرس و هاوسه‌نگه‌رانی و لهماوهكی كه‌م دا هه‌موو جۆره چه‌كه قۆرسهكان به‌ته‌واوی فێرده‌بێ وه‌ك (چه‌كه دژه ههوایهكان) پاشان له‌ساڵی 1373 له سه‌ر داوای خۆیوتهشوێقی ئۆرگانی مه‌ربووته نه‌قڵی مه‌ڵبه‌ندی 2ی كوردستان ده‌كرێ. ههربههاتنی بۆ مه‌ڵبه‌ندی 2ی كوردستان زۆر زو نه‌قشی خۆی ده‌رده‌خا و وه‌ك خسلهتێك كه له‌گه‌ڵی دا بۆ زور زو دبێته جێگی متمانه و خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی، و له و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌رك و وهزایفانهی كه پێ ده‌سپێردرێت زۆر به‌باشی و به‌وپه‌ری دڵسۆزیه‌وه بهئنجامی ده‌گه‌ێنت.
شه‌هید عه‌تا به گوته‌ی هاورێیانی، ئینسانیكی ئازا، قسه‌خۆش،بهتهربیهت، زۆردڵسۆز بووه له‌هه‌موو ئه‌و مهعموریهت و ئه‌ركانه‌ی دا كه‌بۆی دیاری ده‌كرا زۆر سه‌ركه‌وتوانه ده‌هاته و به‌ئیمانه‌وه ده‌هاته مه‌یدان و چه‌ندجاریش به نوسراوه ته‌شویق ده‌كرێ. شه‌هید عه‌تا 19/11/75 دا له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی 2ی كوردستان مهعموریهتی پێ ده‌درێت كه بچێته سولیمانی بۆ سۆراخ یاخهبهری له یه‌كێك له هاورێیانی به‌ناوی شه‌هید عه‌باس به‌دری كوری خه‌لیفه سه‌عید كه چه‌ن رۆژێ پێشتر بۆ عیلاجی نه‌خۆشی چوبووه سولیمانی، به‌ڵام بێ سه‌روشوێن بوو.
به‌ڵام به داخه‌وه شه‌هید عه‌تا هه‌ر له‌گه‌ڵ سوار بوونی ماشینی مسافركهشی له كه‌مپی باینجان سه‌ربه‌ناحیه‌ی بازیان له لایه‌ن عهوامڵی چڵكاو خؤری رژیمی ئاخوندی یه‌و ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له ئاكامدا لهسیتهرهی (بازدید) سه‌ر رێگای به‌ختیاری بۆ سولیمانی به پیلانیكی له پێش دارێژراو له ماشین دههێرێته خواروو و ههرلهوشوێنهیش به هۆی دوو كه‌س له عهوامڵی رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست بێ سه‌رو شوینی ده‌كه‌ن، كه به داخه‌وه دوای دوو رۆژ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له یه‌كێك له‌ماڵه جاسوسیه‌كانی سه‌ر به‌رژیم لهسولیمانی شه‌هید ده‌كرێ و ته‌رمی پیرۆزی له‌ژێر پردی سه‌رچنار فرێ ده‌ده‌ن كه پاشان ته‌رمی شه‌هید عه‌تا ده‌دۆزرێته‌وه و ته‌حویلی ساردخانه پزیشك قانوونی سولیمانی ده‌درێت. كه له‌رێكه‌وتی 24/11/75 له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی خه‌به‌ر به مه‌قه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزب له سولیمانی ده‌دریت كه‌دوو ته‌رمی نه‌ناسراو له سهردخانهن وه‌رن بۆشناسایی ئه‌و ته‌رمانه، كه كاتێ هاورێیانی مه‌قه‌ر ده‌چن به‌داخه‌وه ده‌بینن ته‌رمی شه‌هید عهتافهیزی و شه‌هید عه‌باس به‌دری به‌شێوه‌یكی زۆر وه‌حشیانه شه‌هید كراون و ته‌رمه‌كانیشیان شێواندوون.
ئه‌و جۆره كارانه له لایه‌ن ده‌ست وپه‌یوه‌ندیه‌كانی رژیمی جمهوری ئیسلامیه‌وه ده‌کرا هه‌ر له وان ده‌وه‌شێته‌وه ، له‌و جۆره كرده‌وانه هه‌م له‌ئوروپا و توركیه زۆر ئه‌نجام دراون كه‌ئه‌وه خۆی بۆ وه‌حشه‌ت و تۆقاندن ئهوكردهوهیان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و شه‌مشه‌مه كۆێرانه نه‌یان ده‌زانی ئه‌و جه‌نایه‌ته له سه‌ر بیروباوری هاورێیانیان و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدان ته‌ئسیر دانانیت زور له جاران به‌وره و ئیمانیان ده‌كات تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی شه‌هیدان درێژه‌ده‌ری رێگایان ده‌بن.
هه‌ر به‌وه‌رگرتنی ته‌رمی شه‌هیدان عه‌تا فه‌یزی و عه‌باس به‌دری ئێواره‌ی 24/11/75 بهئاماد بوونی به‌رپرسان و كادرپێشمهرگهكانی مه‌ڵبه‌ندی2 ،و كۆمیته شارستانه‌كانی سنه، مه‌ریوان، كامیاران و كرماشان چه‌ند كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برای گه‌وره‌ی شه‌هید عه‌تا له گۆرستانی شه‌هیدانی باینجان به خاك دهسپێردرین و غه‌م و په‌ژاره‌ش بۆ هاوسه‌نگه‌رانیان به‌جێ دێڵن .له‌ماوه‌ی بێسه‌روشوێن بوونی شه‌هیدان عه‌تا فه‌یزی و عه‌باس به‌دری دا زۆر كه‌س هاوكاری و هاوخه‌میان ده‌ربری و به‌گشتی هه‌موو هه‌واڵان و پێشمه‌رگه‌كان بهپهروش و ناره‌حه‌ت بوون كه‌جێگای رێز و سپاسن.
تێبینی: به‌رێزان شتێك كه زۆر جێگای سه‌رنجه سه‌ر نوێشتی ئه‌و دوو شه‌هیده‌یه كه ئه‌م سه‌رگوزه‌شتانه زۆر ده‌گمه‌نن یا هه‌رنه‌بووه بائێوهش بزانن كه‌چوونه شه‌هیدان عه‌تاو عه‌باس یه‌ك ته‌مه‌نیان بوو ـ له‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و شه‌قام له‌دایك ده‌بن ـ پێكه‌وه گه‌وره ده‌بن ـ ده‌چنه مه‌دره‌سه ـ سه‌ره‌تای وناوه‌ندی پێكه‌وه‌ده‌بن ـ پێكه‌وه ده‌چنه سه‌ربازی ـ پێكه‌وه له‌سه‌ربازی هه‌ڵدێن و دێنه رێزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای پێشمه‌رگه پێكه‌وه ده‌بن و به‌داخه‌وه له سهربیروباوورو كوردایه‌تیش پێكه‌وه شه‌هید ده‌بن ئێشتایش قه‌بره‌كانیان له په‌نای یه‌كتردایه.
رۆحیان شاد‌و رێگایان پڕ رێبواربێت
ره‌زا فه‌یزی
برای شههیدعهتا فه‌یزی
رێكه‌وتی21/11/1385
Crime and Punishment; I am a Kurd and not a victim
Crime and Punishment;
