Daily Archives: June 19, 2008
سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه ; په‌یامی هاوپێوه‌ندیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه
پووشپه‌ڕی 1387
هه‌ژده‌ی پووشپه‌ڕ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رۆژێكی دیكه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌مجاره سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه. له‌م رۆژه‌دا بانگه‌وازی خوێندكاران بۆ ئازادیی راده‌ربڕین به هێرش كردنه سه‌ر خهوتنگهكانیان وه‌ڵام درایه‌وه. هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توندوتیژی، خوێندكارانی برینداریان به دهستو پێ به‌ستراو له نێو ژووره‌كانی ده‌رگا داخراودا به‌جێ هێشت.
له پاڵ ئه‌م رووداوانه‌دا هێندێك خوێندكاری ئازادیخواز شه‌هیدو ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، گرتووخانه‌كانی رێژیم جارێكی دیكه‌ش لێوان‌لێو له خوێندكارانی ئازادیخواز بوو. نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ژده‌ی پووشپهڕو وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی، به پشتیوانی‌و هاوپێوه‌ندی خه‌ڵك له خوێندكاران، كۆڵه‌كه‌كانی رێژیم ده‌خاته لهرزینو رێژیم جارێكی دیكه‌ش ده‌ست بهگرتنو ئه‌شكه‌نجه‌و داپڵۆسینی خوێندكاران ده‌كات.
له ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌م رێژیمه‌دا ته‌واوی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چینه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان، پێڕه‌وانی كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیانووی جۆراوجۆر‌و به كرده‌وه‌ی به‌ربڵاوی توندوتیژو هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژ به رۆژ په‌ره‌ئه‌ستاندووی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕوون.
قۆڵبه‌ستكردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ده‌ره‌وه‌ی یاسای شه‌ش ئه‌ندامی رێبه‌ریی به‌هائییه‌كان به تۆمه‌تی بێبنه‌مای كرده‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییهكانی ئێران‌و رێژیمی زاڵ كه له په‌لامارێكدا له به‌ربه‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه، 14/5/2008دا، بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان به‌ڕێوه چوو‌و هه‌موویان راپێچی گرتووخانه‌ی ئێڤین كرد، هیچ جۆره بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه.
ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدامی مهلهوییهكانو رێبه‌رانی سوننه مه‌زهه‌به‌كانی به‌لووچ، سووكایه‌تی به كه‌مایه‌تییه مهزههبییهكانو نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ له ئێراندایه. له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن‌و ئازاردانی خه‌ڵك به هۆی باوه‌ڕی مهزههبیو بیروڕا سیاسییه‌كانیانه‌وه، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ یه‌ك ناگرێته‌وه.
خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه‌و، چالاكانی ئه‌م بواره ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌م خۆپیشانده‌رانه ته‌نیا خوازیاری ئه‌وه بوون كه زمانی زگماكییان له خوێندنگاكان‌و ناوه‌نده فێركارییه‌كانی دیكه، له ناوچه نهتهوهیییهكانی خۆیان دا به كار ببرێت. تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه نهتهوهیییهكانی له چوارچێوه‌ی سیستمێكی فێدراڵ‌و دێموكراتیك له ئێران‌دا، به توندترین شێوه‌ی سه‌ركوت ده‌كرێت.
رێژیمی مهزههبیو ته‌واو دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ورده‌كارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به تاكو ژیانی تاكه‌كه‌سیی خه‌ڵكدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات. كۆماری ئیسلامی به گه‌ڵاڵه‌ی به ناو بردنه‌سه‌ری ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایشی ژیانی خه‌ڵكی له نێو بردووه‌و، گهشتییهكانی به كرده‌وه، ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك‌و به تایبه‌تی ژنانیان له نێو بردووه. خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسانیی جینسی له ته‌واوی پانتاكانی جڤاكیدا كه مافی سروشتی‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌وانه، سه‌ركوت ده‌كرێت.
كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش له‌گه‌ڵ نه‌دانی مووچه‌و ده‌كران له شوێنی كاره‌كانیان رووبه‌ڕوون، هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وان له پێناو پێكهێنانی سه‌ندیكاكانی كرێكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوت‌و داپڵۆسین دا رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. نوێنه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی واحێدی ئوتووبووسڕانی، به‌ڕێز ئۆسانلوو، له به‌ندیخانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌وانه‌ی وا سامانه نهتهوهیییهكان له كیس ده‌ده‌ن، به‌رپرسایه‌تی باڵا‌و رێبه‌ریی رێژیمیان له ده‌ستدایه‌و، هه‌روه‌ها بێسڵ كردنه‌وه خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن.
مامۆستایان كه بۆ مافه پیشهیییهكانی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، تا به‌ڵكوو بتوانن به حه‌قده‌ستی كارێك كه ده‌یكه‌ن، بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن. به جێگه‌ی وه‌ڵامی ئه‌رێنی به داخوازییه‌كانی ئه‌وان، هه‌روه‌كوو توێژ‌و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ تۆمه‌ته بێبنه‌ماكانی شێواندنی ئاسایشی گشتی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ناهیی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ره‌وڕوون، مامۆستایانی كورد ئێعدام ده‌كرێن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، داهاتێكی زه‌وه‌ندی بۆ كۆماری ئیسلامی به دواوه بووه. به‌ڵام رێژیم به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه داهاتی زۆری نه‌وت له پێناو باشتركردنی ئابووری وڵات‌دا وه‌گه‌ڕ بخات، به‌رنامه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی، گه‌نده‌ڵیی ماڵی رێبه‌رانی رێژیم‌و یارمه‌تییه زه‌وه‌نده‌كانی به گرووپه توندئاژۆوه ده‌ره‌كییه‌كان، بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه قهیرانو هه‌ڵاوسانی ئابووری زۆرتر بێت. بارودۆخی بژێوی خه‌ڵك له ئێران‌دا رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێ به جۆرێ كه بنه‌ماڵه‌كان بۆ دابینكردنی خه‌رجی رۆژانه‌ی خۆیان له ژێر گوشار دان. ته‌نیا سیستمێك كه هه‌ڵقوڵاو له نێو خه‌ڵك‌و ده‌روه‌ست به پرۆسه‌ی دێموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتداری خه‌ڵك بێت، ده‌توانێ به‌ستێنێكی شیاو بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك‌و كێشه‌كانی پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی گشتی، دابینبوونی خوشبژێوی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به دیاری بێنێت.
كێشه خوڵقێنییهكانی رێژیم له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، گه‌مارۆی ئابووریی لێكه‌وتۆته‌وه. ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رێژیم له كاروباری نێوخۆیی وڵاتهكانیدیكهو هه‌وه‌سه سه‌ربازییه‌كانی به پێداگری له‌سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم، ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێكی دیكه كه زیانه‌كانی زۆرتر ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، هه‌رچی زیاتر له ئارادایه.
بۆ هه‌مووان روون بۆته‌وه كه كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی جارێكی دیكه‌ش هه‌ڵگری گۆڕانكارییه‌كی قووڵی دیكه‌یه. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی لاو‌و پڕ له وزه‌ی ئێران‌و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه زۆر لێكراوه‌كانی ئێران، چارهنوووسسازترین بزووتنه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌شه‌و له دایكبووی ئێرانی نوێیه.
له خه‌باتی خوێندكارانی ئازادیخاز پشتیوانی بكه‌ین:
ته‌نیا خه‌باتی خوێندكاران یان هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی دیكه به ته‌نیایی ناتوانن له هه‌مبه‌ر سهركوته نامرۆڤه‌كانی رێژیم دا سه‌ربكه‌ون. بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به دێموكراسی‌و خۆشبژێویی ئابووریی ته‌واوی توێژه‌كانی خه‌ڵك‌و چینه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان به هاوكاری، هاوپێوه‌ندی‌و كرده‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌توانن سه‌ره‌ڕۆیی‌و دیكتاتۆری كورت بكه‌نه‌وه‌و، كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیك‌و ئازاد پێك بێنن.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ، وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵاواردنی ئاشكراوو سهركوتگهلی نامرۆڤانه‌ی رێژیم دژی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران، مامۆستایان، كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانی سوننه مه‌زهه‌بی ئێران، سۆفییهكانو كۆمه‌ڵگای بههایییهكانی ئێران، هاوخهمیو هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا دهردهبڕیو پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران رادهگهیهنێتو، له هه‌موو توێژه‌كان داوا ده‌كات كه هه‌موو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاوخه‌می بنوێنن‌و تێكه‌ڵ به خه‌باتی خوێندكارانی ئازادیخواز ببن، تاكوو به كۆبوونه‌وه‌و هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی خۆمان، ته‌مه‌نی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆیی كورت بكرێته‌وه‌و، سیستمێكی دێموكراتیك‌و فێدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی، خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و ئازادی رادهربڕینو لابردنی هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنی جێنسیو مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا پێك بێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
پووشپه‌ڕی 1387