Monthly Archives: May 2009
دکتۆر ئازاد مورادیان باس له کاریگه‌ریـیه ده‌روونیـیه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی گوندی بلگه‌ی ماردین ده‌کات
دکتۆر ئازاد مورادیان باس له کاریگه‌ریـیه ده‌روونیـیه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی گوندی بلگه‌ی ماردین ده‌کات

د. ئازاد موراديان
جانی دیلان
ی مانگی پـێنج ٠٩, ٢٠٠٩
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕووداوێـکی دڵته‌زێن له گوندی بلگه‌ی سه‌ر به شـاری ماردین ڕوویدا کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به نارنجۆک و چه‌کی ئۆتۆماتیـکیـیهوه هێرشـیان کرده سه‌ر شـایـیه‌ک و تیایدا به لایه‌نی که‌م 7 منداڵ و 16 ژن و 22 پـیاویان کوشت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به ده‌یان منداڵ بێ دایک و باوک بوون و وه‌ک باسی لێوه ده‌که‌ن چه‌ندین منداڵ هه‌ن دایک و باوکیان پـێـکه‌وه له‌و کاره‌سـاته له‌ده‌سـتداوه.
دیاره ڕووداوێـکی ئه‌وها کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی به لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئه‌و گونده ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان شـاره‌زای بواری ده‌روونی و ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نیشـتیمانی کوردی له ئه‌مه‌ریکا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:54 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-09-voa7-89236632/955747.html