Daily Archives: August 9, 2009
دکتۆر ئازاد مورادیان باس له هه‌ڵوێستی کورد له به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌کات
دکتۆر ئازاد مورادیان باس له هه‌ڵوێستی کورد له به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌کات
ی مانگی ههشـت ٠٩, ٢٠٠٩
جانی دیلان
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری کرماشـان مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌می یه‌کێـک له‌و که‌سـانه سـازدرا که له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌و شـاره‌دا کوژرا. له‌م مه‌راسیمه‌دا هه‌زاران که‌س له خوێندکاران و مامۆسـتایانی زانکۆ به‌شـداریـیان کردووه.
دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی کارگێڕی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک له ئێران‌دا به ده‌سـتی ڕژێمی ئێران بکوژرێت ئینجا ئایا کورد بێت یان نا به سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کورده‌کان، چونکه به‌شێـکه له‌و ململانه‌یه‌ی بۆ دیموکراسی ده‌کرێت له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:23 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-09-voa7-89237617/955953.html