Monthly Archives: December 2009

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامه‌کانی ئێراندا ڕووده‌دات ته‌نها هی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز نیـیه‌

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامه‌کانی ئێراندا ڕووده‌دات ته‌نها هی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز نیـیه‌

Azad Andishehسه‌ڵاحی پـیرۆتی

ی مانگی دوازده‌ ٣١, ٢٠٠٩

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ کۆنه‌پارێزان تێکه‌ڵ به‌ ڕێـپـێوانه‌کانی به‌ پشتیوانی حکومه‌ت له‌ ئێراندا بوون و دروشمی مه‌رگیان بۆ ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیون ده‌دا و تاوانباریان ده‌کردن به‌وه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی نائارامی له کۆماری ئیسلامیدا.

له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی دکتۆر ئازاد مۆرادیان، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکای باکور ده‌ڵیت ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئێراندا سـازده‌کرێن و به‌ “جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز” ناوده‌برێن درێژه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه‌یه‌ که‌ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کانی مرۆڤ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران له‌‌ ساڵی 1979 دا ئه‌نجام‌ده‌دران.

به‌ڵام به‌ڕێز مورادیان پـێی‌واشه‌ ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێسـتا له‌ گۆڕێدایه‌ نه‌ک هه‌مووی به‌ڵکو ته‌نیا به‌شێکی سه‌ر به‌ ئاغای میرحوسین موسه‌وییه‌ و به‌شه‌که‌ی تریان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینه‌ له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12:51 خوله‌كه‌.

 

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-31-voa4-89229862/954434.html

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی گه‌نجانی کورد له‌ ئێران ده‌دوێت

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی گه‌نجانی کورد له‌ ئێران ده‌دوێت

جانی دیلانAzad

ی مانگی یازده‌ ١٥, ٢٠٠٩

پاش له‌سێداره‌دانی ئیحسـان فه‌تاحیان ئێسـتا هه‌واڵی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌نیازن دوو گه‌نجی دیکه‌ی کورد ( حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی و شێرکۆ مه‌عارفی) له‌سێداره‌بده‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد KNC له‌ ئه‌مه‌ریکای باکور کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:23 خوله‌كه‌

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-11-15-voa7-89233407/955025.html

%d bloggers like this: