دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت
جانی دیلان
ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠١٠
شه‌وی یه‌کشه‌ممه و له هه‌نگاوێـکی مێژوویی‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 212توانی به‌رنووسی یاسای چاکسـازی له سیسـتیمی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا په‌سه‌ند بکات. ئه‌م به‌رنووسه له پـێشـنیاری دیموکراته‌کان بوو که بۆ زیاتر له سـاڵێـک بوو له ناو کۆنگرێسدا مشـتومڕی توندی له‌سه‌ر ده‌کرا و هه‌ر هه‌موو کۆماریـیه‌کان له دژی بوون. به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه ده‌کرێت بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ 32 ملیۆن که‌س له ئه‌مه‌ریکادا دابینبکرێت که له ئێسـتادا نیـیانه.
ئه‌م یاسایه پـشـتیوانیـیه‌کی ته‌واوی سه‌رۆک ئۆبامای له پاڵدایه و به یه‌کێـک له گرنگترین ئه‌و بهڵێـنانهی داده‌نرێت که به خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکای دابوو بۆیان بهێنێته دی، هه‌ر بۆیه به زووترین کات و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا واژووی کرد و به فه‌رمی بووه یاسا و ده‌بێت کاری پـێـبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:33 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-24-voa4-89537812/957345.html
Posted on March 24, 2010, in Kurdish, Video/ Audio and tagged یاسای نوێی سیسـتمی تهندروسـت, کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریک, جانی دیلان, دکتۆر ئازاد مورادیان. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0