رۆژه‌ف, به‌یاننامه
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، نیگه‌رانی ڕه‌وشی جه‌سته‌یی که‌بودوه‌نده
April,2, 2010رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران‌دا ده‌ربڕیوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ته‌ندروستیی رۆژنامه‌نووسانی نه‌خۆش به به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌م داوه و داوای لێ كردوون كه بۆ رزگاریی گیانیان هه‌وڵ بده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان و وێبنووسهكانی به‌ندكراو دوای چه‌ند مانگ زیندانیكرانی سه‌ره‌ڕۆیانه و گواستنه‌وه‌یان بۆ ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كان له بواری ده‌روونی و جه‌سته‌یی دا له بارودۆخێكی ناله‌بار دان.
ئه‌و رێكخراوه داكۆكیكاره‌ی ئازادیی راده‌ربڕین رایگه‌یاندوه كه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی وه‌ك “محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بوودوه‌ند” ، “عیماددهدینی باقی”، “بهدروسسادات موفیدی” و “مێهدی مه‌حمودیان” به توندی نه‌خۆشن و پێویستیی خێرایان به چاره‌سه‌ریی پزیشكیی هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ، ئاماژه‌ی به بارودۆخی ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند كردوه كه تا ئێستا چه‌ند جار تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر بووه و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامی پێدانی موره‌خه‌سی به ناوبراویان قبووڵ نه‌كردوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌كوو “هێنگامه شه‌هیدی” ، “عیسا سه‌حه‌ر خیز” ، “نادر كه‌ریمی” و “موجته‌با لوتفی” وه‌كوو رۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراوی نه‌خۆش راگه‌یاندوه و خوازیاری ئازادكردنیان بووه.
پێویسته بگوترێ كه له 10 مانگی رابردوو دا ژماره‌یه‌ك زۆر له رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر له ئێران قۆڵبه‌ست و دواتر حوكمی قورسیان به‌سه‌ر دا سه‌پێندراوه ، رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ئێرانی وه‌كوو گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ی رۆژنامه‌نووسان له قه‌ڵه‌م داوه
Source: http://kmmk.info/read.php?id=466
Posted on April 2, 2010, in Kurdish and tagged KACDHI, ڕه‌وشی جه‌سته‌یی, ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، نیگه‌رانی, که‌بودوه‌نده. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0