کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد داوا له کوردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات فۆرمی سه‌رژمێری ٢٠١٠ پـڕبکه‌نه‌وه
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد داوا له کوردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات فۆرمی سه‌رژمێری ٢٠١٠ پـڕبکه‌نه‌وه
جانی دیلان
ی مانگی دوو ١٢, ٢٠١٠
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا KNC داوا له هه‌موو کوردانی دانیشـتووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات به ئه‌وپه‌ڕی پهرۆشیـیهوه فۆرمی سه‌رژمێری سـاڵی 2010 ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـڕبکه‌نه‌وه، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی زانینی ژماره‌ی کورد له‌م وڵاته.
ئه‌و فۆرمه له مانگی داهاتووه‌وه (واته مانگی سێ) له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا وه به پـۆست ڕه‌وانه‌ی هه‌موو که‌سێـک له ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت و پـڕکردنه‌وه‌ی زۆر ئاسـانه و ته‌نها 10 پـرسیاری تێدایه که ڕه‌نگه به 10 خوله‌ک پـڕ بکرێته‌وه. هه‌ر له‌گه‌ڵ فۆرمه‌که زهرفێـکیشی له‌گه‌ڵدایه پـێویست به پـول ناکات، فۆرمه پـڕکراوهکهی تێده‌خرێت و ده‌نێردرێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له‌و فۆرمه‌دا ده‌نووسرێن جگه له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌س بۆی نیـیه سه‌یریان بکات. ده‌توانن له ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی http://2010.census.gov به زمانه‌کانی ئینگلیزی و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌رژمێریـیه بزانن.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ڵێت گرنگترین پـرسیاری فۆرمه‌که به لای ئێمه‌وه پـرسیاری ژماره 9 یه که له‌ویادا کوردانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا پـێویسته بنووسن KURDISH-AMERICAN.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-12-voa2-89240217/956475.html
Posted on April 12, 2010, in Kurdish, Video/ Audio and tagged کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریک, سه‌رژمێری،. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0