دوکتۆر ئازاد مورادیان: هیچ لایه‌نێک ئیدیعاکانی ئێران له‌مه‌ڕ له‌سێداره‌دانی زه‌هرا به‌هرامی پـشتڕاست ناکاته‌وه
Salah Piroty له لایه‌ن:
دووشه‌ممه, 31 ی مانگی یه‌ک 2011
زه‌هرا به‌هرامی ، ته‌مه‌ن 46 ساڵانه به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و هاوڵاتی هۆڵه‌ند وه‌ک حکومه‌تی ئیسلامی ئیدعای ده‌کرد به ” تاوانه‌کانی ئاسایش” و به دوای خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی عاشورا له تاران گیرا بوو، ڕۆژی شه‌ممه به تاوانی ” هه‌ڵگری به‌نگ و موخه‌ده‌رات بۆ وڵات” له سێداره دار.
به‌رپرسی ڕێکخراوی کوردی- ئه‌مریکی بۆ دیمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، دوکتور ئازاد مورادیان پێی وایه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی تاوانه‌کانی زه‌هرا به‌هرامی بڵاویکردوونه‌وه هیچ جێگایه‌ک پشتڕاستی نه‌کردوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دوکتور مورادیان به ئاماژه‌کردن به تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان کهنهنهدا و ئێران له دوای کوژرانی زه‌هرا کازمی ، که ڕۆژنامه‌نووسێکی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و هاوڵاتی که‌نه‌دایی بوو له کاتی گیرانی له ئێران، پێی وایه له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی مه‌سه‌ڵه‌ی کوژرانی زه‌هرا به‌هرامی ببێته قه‌یرانێکی نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئێران به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌و یه‌کێتیه‌یه.
:گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه
Source: http://www.voanews.com/kurdish/news/azad_muradyan_31jan11-114943639.html
Posted on January 31, 2011, in Kurdish, Video/ Audio and tagged Azad Moradian, Salah Piroty, و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، دوکتور ئازاد مورادیان, ڕێکخراوی, کوردی- ئه‌مریکی, VOA, VOKRdio, بۆ دیمۆکڕاسی, به‌رپرسی, زه‌هرا به‌هرامی. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0