ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی، مه هدى ئيسلاميان
ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی، مه هدى ئيسلاميان
May 8, 2013 @ 18:49
ڕه‌وت و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ماف پارێز و تێکۆشه‌ره‌کانی ڕێگای یه‌کسانیخوازی و ئازادی
!
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له به‌ره‌به‌یانی ١٩ی گوڵاندا، حکوومه‌تی ئیسلامی پێنج ڕۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گ و خۆشه‌ویستی کوردستانی له‌سێداره‌دا. ئه‌وه‌یش له‌حاڵێکدا بوو که هه‌موو مافێکی به‌رگری له‌و زیندانیه سیاسیانه به‌ربه‌ست کرابوو و سه‌ره‌تاییترین ماف که‌هه‌بوونی پشتیوان و پارێزه‌ره لییان وه‌رگیرا و بواری هیچ چه شنه به‌رگرییان پێنه‌درا له‌حاڵێکدا دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان هێشتا کۆتایی پێنههاتتبوو.
سه‌ره ڕای ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان و پاشان بێ مافکردنی ته‌واویان، هێشتاکه شۆێنی ئه‌سپه‌رده‌کردنیان بۆ بنه‌ماڵه و که‌س وکاریان ڕوون نییه . له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد و هاوڕێیانی، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی پان و به‌رینی جیهانی ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و له هه‌نده‌ران و له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا، تاوانی له‌سێداره‌دانیان مه‌حکووم کرا . له ناوه‌وه‌ی وڵاتیش به مانگرتنی گشتی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و حوكمه ناڕه‌وایه مه‌حكوم كرا . ڕێکخراوی فه رههنگی یونسکۆ له ڕاپۆرتی ساڵانه ی خۆێدا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتن له سیستمی په‌روه‌رده و بارهێنانی حكومه‌تی ئیسلامی، بابه‌تی فه‌رزادی کهمانگهریشی باس کرد. یه کیه تی ئه‌ورووپا حوکمی ناڕه‌وای له‌سێداره‌دانی مه‌حکووم کرد و ڕێکخراوی چاودیری مافی مرۆڤوێڕای مه‌حکووم کردنی له‌سێداره‌دان، فه‌رزادی وه‌ک مامۆستایێکی تێکۆشه‌ر ناساند.
٣٤ ساڵه حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای: ئازار و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و تیرور و کۆشتن و ئیعدامی نه‌یاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مافی مرۆڤ درێژه به‌ته‌مه‌نی نگریسی خۆی ده‌دات .
له ٣٤ ساڵی ڕابردوودا، هه‌زاران چالاکڤانی سیاسیی به‌هۆێ بیروباوه‌ڕیانه‌وه له ناو بردووه که ئاکامه‌كه‌ی بووه‌ته هه‌زاران گۆڕستانی ون کهفهرزاد و سه‌دان ڕۆڵه‌ی خه‌باتكار و بوێری له‌خۆ گرتووه و گۆڕستانی خاوه‌رانی تاران نموونه‌یێکه له‌و هه‌زاران گۆڕستانه‌ی که ساڵانێکی زۆره له کوردستان و ناوچه کانیتری ئێران، بێ ناو ونیشانن .
گۆشار و تۆقاندن و هێرش بۆ سه‌ر مافی هاوڵاتیان، ته‌نیا زیندانیه سیاسیه‌کان ناگرێته‌وه، به ڵکوو بنهماڵهکانیانشیانی گرتووه‌ته به‌ر و ئاسایشیان بۆ نییه !
ماڵ و حاڵ و دارایی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیه سیاسیه کان به‌تاڵان ده‌به‌ن و له کار و ده‌وام کردن و ته‌نانه‌ت له خۆێندنیش به ته‌واوی بێبه‌ش ده‌کرێن هه‌تا ناچاربن که خاکی باب و باپیریان به جێ بێڵن و کۆچبه‌ر بن .
له‌م ناوه‌دا، بارودۆخی ژیانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه ت خه‌باتکاران و ئازادیخوازانی کورد، گه‌لێک خراپتره له ناوچه‌کانیتری ئێران.
به‌پێی زانیاریه‌کانی ئاژانسی هه‌رانا که حه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ژماریێکی زۆر لهزیندانیه سیاسیه‌کان که حوکمی سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، کوردن. تاوانی ئه‌و زیندانیانه که ناوی ١٠١کهسیان بڵاو بووه‌ته‌وه، پێوه‌ندی کردن به‌میدیا جیهانیه‌كان، یان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێشیلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی ژیانی دژواری گه‌لی کورده له ڕۆژهه‌ڵات به دام وده‌زگا جیهانییه‌كان و ناوه نده مرۆڤدۆسته کان. فه‌رزادی که‌مانگه‌ر که خۆی تێکۆشه‌رێکی سه‌ربه‌خۆی سیاسی کورد بوو، پێش ئه‌وه‌ی که بخرێته زیندان و هه‌روه‌ها له‌کاتی دیل بوونیدا، ڕێپۆرتێری کۆمه‌له تێکۆشه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ بوو له ئێران . ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختکردنی فه‌رزاد و هاوڕییانی، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی بنده‌ستبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورده که ٣٤ ساڵه بۆ یه‌کسانی و ئازادی و دیمۆکراسی تێده‌کۆشێ و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئاگا و دڵسۆزی له‌و ڕێگایه‌دا له‌ده‌ست داوه .
گرتن و لێدان و کۆشتن و سه‌رکوتی بێ پسانه‌وه‌ی نه‌یاران، له لایه‌ن تۆری ئاسایشی حکوومه‌تی ئیسلامی ئیران، ده‌مێکه بۆ بیروڕای جیهانی ده‌رکه‌وتووه. حکوومه‌تی ئیسلامی که به‌هۆی کرده‌وه دژی مرۆڤیهکانیهوه له باری ڕامیاری و ئابووریه‌وه لاوازه، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی سه‌رکوتی گه‌لانی ئێران به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و ئێمه هه‌موو ڕۆژێک شاهیدی کۆشتاری کۆڵبه‌ره هه‌ژاره‌کانی کورد و زه‌خت و زۆر له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌کانی زیندانیه سیاسیه‌کان وچالاکوانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤین.
جێگای خۆیه‌تی که له ساڵرۆژی له‌سێداره‌دانی مامۆستای نه‌مری کورد و هاوڕێكانیدا، داوا له هه‌موو ڕێکخراوه و کۆڕ وکۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان و هه‌ڵسووراوانی سیاسی بکه‌ین که به تێکۆشان و هه‌ڵمه‌تێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌رانسه‌ری به‌رگری له زیندانیه سیاسیه‌کان و تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ بکه‌ن .
ئێمه وێڕای پشتیوانیمان له ١٩ی گوڵان وه‌ک ڕۆژی مامۆستا له‌کوردستان، خوازیارین که هه‌موو ڕێکخراوه ماف پارێزه‌کانی مرۆڤ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ر وه‌ها ناوه‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانی فه‌رزاد و هه‌موو گیانبه‌ختکردوان به پاڵپشتی خۆتان، ڕێگا خۆشکه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌بن .
کۆمه‌ڵه ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا
که‌مپێنی به‌رگری له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
کۆمیته‌ی کورده‌کانی جێگیر له ئه‌مریکا بۆ دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ له‌ئێران
چاودیری کوردۆساید (چاک – کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات)
Posted on May 8, 2013, in Kurdish and tagged کۆمه‌ڵه ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا، که‌مپێنی به‌رگری له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان کۆمیته‌ی . Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0