بەیانییەی هاوبه شى ٦رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران

بەیانییەی هاوبه شى  ٦رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران

٢ى مانگى ژوين 6KHRS_Election_2013_Logo٢٠١٣

٦ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە یازدەیەمین خولی هەڵژاردنی سەرکۆماری لە ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. ئەو ٦ رێکخراوە رایانگەیاندووە، ئێمە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران بە پلانێکی داڕێژراو و فەرمایشی، نادێمۆکراتیک دەزاینین و لەسەر ئەو باوەڕەین کە بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنانەدا ویست و مافی هاووڵاتییان دەستەبەر ناکات.

دەقی بەیاننەمەی ٦ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد:

بەپێی ماددەی ٢١ی جارنامەی گەردوونیی مافی مرۆف، هەر تاکێک مافی ئەوەی هەیە لە رێگەی هەڵبژاردنی ئازادانەوە نوێنەری خۆی بۆ بەرێوەبردنی دەوڵەتی دڵخوازی خۆی بەشداری بکات و بەم پێی ئیرادەی خەڵک دەبێتە بنەمای دەسەڵاتی دەوڵەتی حاکم و ئەو ئیرادەیەش دەبێ لە رێگەی هەڵبژاردنێکی دروستەوە بەڕێوە بچێت کە بەو پییە دەنگی گشتیی هاووڵاتییان کە مافێکی جیهانییە سەبارەت بە هەموو هاوولاتییان بەبێ جیاوازی بەڕێوە بچێت.

ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا بەپێی پێوەر و ستانداردە نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەکان مافی هەموو هاووڵاتییانی ئێرانە.

بە سەرنجدان بەوەی کە لە سیستمی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەسلی ویلایەتی فەقێ و ناوەندەکانی سەربەو ویلایەتە و هەروەها شۆرای نیگابان کە تەنیا مافی کانیداتۆری بە چەند کەسێک ئەدات و لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئەسڵی ماددەی ١٢ و١١٥ یاسای بنەڕەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنیا باوەڕمەندان بە ئایین و مەزهەبی فەرمیی وڵاتی ئێران کە مەزهەبی شیعەیە، مافی خۆ پاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرکۆماری هەیە کە بەو پێیە مافی سەرەتایی سەرجەم پەیڕەوانی ئایین و مەزهەبەکانی دیکە کە بەشێکی بەرچاو لە دانێشتوانی وڵاتی ئێران پێک دێنن، پێشێل دەکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ماوەی ٣٤ ساڵی دەسەڵاتداریەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژنان کە نیوەی حەشیمەتی کۆمەڵگەیان پێکهێناوە لە مافی خۆ پاڵاوتن بێبەری کراون.

دەستێوەردانەکانی شۆرای نیگابان لەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری گەیشتۆتە ئاستێک کە بە لابردنی پاڵێوراوانی “غیرە خودی”، داوایان لە دەنگدەران کردووە کە دەنگ بەو ٨ پاێوراوەی ئەوان بدەن.

پێویستە بگوترێت کە حکووومەتی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ٣٤ ساڵی رابردوودا بێ باوەڕیی خۆی بە دێمۆکراسی و هەڵبژاردن بە دنیای دەرەوە سەلماندووە و بەبەردەوامی لەلایەن شۆراو کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوەدێرانی مافی مرۆڤ، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مامفی مرۆڤی فەڕانسە، هەواڵنێرانی بێ سنوور و چەندین رێکخراوی دیکەوە مەحکووم کراوە.

جیا لە سەرکوت و کوشت و بڕی سیستماتیک بە دژی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران، پێشێل کردنی مافی ژنان و منداڵان، شکاندنی پێنووسی رۆژنامەنووسان، دەستبەسەری و زیندانی کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ، رۆژانمەنووسان، ئازار و ئەزیەت و زیندانی کردنی جیابیران لە سەرەتای دەسەلاتداریەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەتا ئێستا بەردەوام بووە و ئێستاش کۆڵبەران و کاسبکارانی سەرسنوور بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانیان بە ئاشکرا بە دەستی هێزە نیزامییەکان دەکوژرێن، داکۆکیکارانی زمانی زگماکیش زیندانی دەکرێن.

ئێمە ٦ رێکخراوی دادکۆکیکاری مافی مرۆڤی کورد، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران بە پلانێکی داڕێژراو و فەرمایشی، نادێمۆکراتیک دەزاینین و لەسەر ئەو باوەڕەین کە بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنانەدا نە تەنیا ویست و مافی هاووڵاتییان دەستەبەر ناکات، بەڵکوو تەئید کردنی هەڵبژاردنی نادێمۆکراتیک و بەرنامەڕێژی کراوی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەبێت

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – کۆمیسیۆنی ئوروپا،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا،

كوردوساید واچ \ چاک- كوميته ى روژهه لاتى كوردستان،

کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئامریکا بۆ دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران،

رێکخراوی مافی ژنانی کورد،

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی

About Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran(kacdhri)

Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran On November 2005 a group of Kurdish-Americans decided to organize a committee to work on Kurdish issues in Iran and to build a relationship among Iranian opposition groups toward democracy in Iran. The following points clarified a need for organizing and helping the Iranian political parties to come together and to start coordinating their efforts We considered that: 1. Iran is not a homogeneous ethnic society and formidable Iranian opposition parties are aligned with separate ethnic groups. 2. Persians are a minority who has been the dominating power since the end of WWI and all other minority groups have revolted at some point during the 20th century and continue to do so in this century. 3.Kurdish struggle for human rights and self-determination is the longest and most mature democratic national movement in Iran, the only one to have developed a constitution for a democratic society (The Republic of Kurdistan, Mahabad 1947). 4. We considered that any political opposition to the Islamic regime without the involvement of Turkmans, Baluoch, Azeri, Kurd and Arab groups would fail. 5. Almost all Persian nationalist parties have vowed to side with the Islamic regime to “fight” minority groups and democracy. Based on the above ideas and considerations, Kurdish Americans from Iran organized a Committee for Democracy on December 2005. “Kurdish American Committee for democracy in Iran” had a sense of obligation to take an active role in organizing the Iranian opposition groups by:

Posted on June 2, 2013, in Kurdish and tagged . Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: