Daily Archives: September 12, 2013

سوره‌یا فه‌لاح: پێشکه‌شکردنی ئه‌رشیڤه‌کان وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌که‌ بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر کورد له‌ زانکۆی لوس ئه‌نجلس

رادیۆی ده‌نگی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا و مه‌ڵپه‌ری فیرمی ژنانی کورد ئه‌رشیفی دیجتالی خۆیان پێشکه‌ش به‌ زانکۆێ کالیفۆرنیا – لۆس ئه‌نجلس ده‌که‌ن

Jani Diylan

12.09.2013

Soraya Falah

سوره‌یا فه‌لاح ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکۆری ئه‌مریکا بۆ دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و ئه‌رشیڤانه‌ ده‌ڵێت”ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی دیجتاڵین که‌ بریتیه‌ له‌ زۆر شت وه‌کو سه‌راپای وتو وێژه‌کان له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئوپۆزسیونی ئێرانی ، له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی کورد وه‌ هه‌ر وه‌ها هه‌موو  ئه‌رشیڤی ئه‌م کۆمیته‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی له‌ ساڵی 2005 تا ساڵی 2012 که‌ له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دامه‌زرا و زۆرتر له‌ 50 فیلم که‌ تاێبه‌ت به‌ خودی رادیۆه‌که‌یه‌، چالاکی کورده‌کان له‌ باکوری ئه‌مریکا وه‌ هه‌ر وه‌ها مێژووی سه‌ر زاری کورد له‌ ئه‌مریکادا وکولتوری کوردی ده‌گرێته‌وه‌. سوره‌یا خانم ده‌شڵێت گرنگی بوونی ئه‌م ئه‌رشیڤه‌ له‌ شوێنێکدا وه‌کو زانکۆێ لوس ئه‌نجلس ئه‌وه‌یه‌ جێگایه‌ک وا که‌ یه‌کێک له‌ 10 گه‌وره‌ترین په‌رتۆکخانه‌ی ئه‌مریکا و بگره‌ جیهانیشدایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ خوێندکاران و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ توێژینه‌وه‌ ده‌که‌ن”.

source: http://www.dengiamerika.com/content/article/1748160.html

http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2013/09/12/b3d5a388-7c07-4da8-a9ec-417faab7f0cb.mp3

دکتۆر ئازاد مورادیان: به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆک ئوباما سه روه رى ئمريكاى به ديپلوماسى روسيا دوراند

  دکتۆر ئازاد مورادیان:  به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆک ئوباما سه روه رى ئمريكاى به ديپلوماسى روسيا دوراند

Jani Diylan

11.09.2013

VOA_ObamaSpeech_Azad_091113له‌ ئێوارانی رۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئوباما سه‌باره‌ت به‌ شیانی هێڕش بردنه‌ سه‌ر سوریا وتارێکی پێشکه‌ش  به‌ ئه‌مریکاییه‌کان و جیهان  کرد .

له‌ وتو وێژێکی ڕاسته‌ و خۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئوباما ده‌ڵێت” هه‌ر وه‌ک هه‌مووتان ده‌زانن له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا ئه‌م ده‌مه‌ قڕه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کات  سه‌رۆک ئوباما  به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌جێت له‌ هێزی سه‌ربازی که‌ڵک وه‌ربگرێت وه‌ یاخود گوێ به‌و کاره‌ دیپلوماسیه‌ بدات یان ئه‌و هه‌وڵه‌ دیپلوماسیه‌ که‌ روسیا و برێک له‌ وڵاتانی تر که‌ ده‌ستیان پێ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرن له‌ کردارێکی له‌شکه‌ری به‌ باوه‌ری من ئه‌و مه‌ترسیه‌ بوو که‌ سه‌رۆک ئوباما ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت به‌ جێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی سوریا به‌رگری بکات، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ته‌نی دا به‌وه‌ی که‌ پێشنیاری روسیا وه‌ پێشنیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه‌ چالاکیه‌کی سه‌ربازی په‌سه‌ند بکات که‌ له‌ رێگای دیپلۆماسیه‌ به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر ئه‌و فیشارانه‌ که‌ سوریا له‌ چه‌کی کیمیاوی له‌ کرداره‌ له‌شکه‌ریه‌کانیدا که‌ڵک وه‌ر نه‌گرێت”.
  + بو گوى دان به پروگرامه كانى رادوى له سه ر وينه ى زيره وه كليك كه ن
  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

%d bloggers like this: