Daily Archives: October 20, 2013

د. هۆشمه‌ند عه‌لی و د. ئازاد مورادیان له‌ مێزگردێک له‌سه‌ر ململانێی کۆماری و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێن

مێزگرد

د. هۆشمه‌ند عه‌لی و د. ئازاد مورادیان له‌ مێزگردێک له‌سه‌ر ململانێی کۆماری و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێن

 حه‌یده‌ر که‌ریم Haider Kareem

20.10.2013

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو‌ هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی به‌ ته‌واوی کارمه‌نده‌کانیانه‌وه‌ ده‌سـتیان کرده‌وه‌‌ به‌ کاره‌کانیان، ئه‌مه‌ش پاش 16 ڕۆژ له‌ داخسـتنی به‌شـێـکی ئه‌و ده‌زگایانه‌ و ناردنه‌وه‌ی به‌ سه‌دان هه‌زار کارمه‌ند به‌بێ موچه‌ بۆ ماڵه‌وه‌‌.
شه‌وی پێشترێش‌ پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرس به‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران پـرۆژه‌ بڕیاری دابینکردنی پاره‌ بۆ حکومه‌تی فیدراڵی و هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردنی په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه‌ واژوی کرد و بڕیاره‌که‌ چووه‌ قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌ یه‌که‌م وتاری هه‌فتانه‌ی له‌وه‌ته‌ی کۆتایی به‌ داخسـتنی به‌شێک له‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا هات و هه‌ڕه‌Azad_Hooshmand_VOAشه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی تیادا نه‌مێنێت، پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌ گوتی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆمارییه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن.

حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مێزگردێکدا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا و دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژوناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی بنکه‌ له‌ ویلایه‌تی میناسۆتا ده‌خاته‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنه

ده‌قی مێزگرده‌که ‌‌

%d bloggers like this: