Daily Archives: November 8, 2013

روژى پينجشه ممه ٢٣ی خەزەڵوەر١٣٩٢ى هه تاوى (١٤ نويمبرى ٢٠١٣ى زايينى) بکەین بە ڕۆژی ماتەمیینی گشتیی لە کوردستان

روژى پينجشه ممه ٢٣ی خەزەڵوەر١٣٩٢ى هه تاوى (١٤ نويمبرى ٢٠١٣ى زايينى)  بکەین بە ڕۆژی ماتەمیینی گشتیی لە کوردستان

خەڵکی هۆشیار و تێکۆشەری کوردستان 14November_Kurdistan

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندی دادوەریی کۆماری ئیسلامی بەبێ گوێدان بە داخوازیی و بانگەوازیی ڕێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، حوکمی لەسێدارەدانی سێ لاوی کوردی بێ ئاگایی بنەماڵە و وەکیلەکانییان بەڕێوە برد. سێ زیندانیی سیاسیی کورد، حە بیبوڵڵا گوڵپەرییپوور، ڕەزا ئیسماعی و شێرکۆ مەعارفی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییە کانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبە سەر کرابوون، دوای خۆڕاگرییەکی درێژخایەن لە بەرامبەر شکەنجە و دەسبەسەری لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییدا، لە دادگاییەکانی داخراو و بەبێ ئامادەیی دەستەی دادپەروەریی، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەسێدارە دران.

هەر ئێستا زیاتر لە سی زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، هەڕەشە و ترسی بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدرانیان لە سەرە و

ئێمە وەک ناوەندەکانی بەرگریی لە مافی مرۆڤ پێشنیار دەکەین کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتیی خەڵکی کوردستان بناسرێ و لەم ڕۆژەدا خەڵک وێرای چوون بۆ سەر گڵکۆی گیانبەختکردووانی ڕێی ئازادی و دێموکراسی، سەردانی بنەماڵەکانیان بکەن و هاوبەشی خەمەکانییان بن.

ئێمە وەک واژۆکە رانی ئەم بانگە وازە چاوەڕێین کە خەڵکی کوردستان بە پشتگیریی لە بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ڕۆڵەکانییان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە لە ئێران، بە شێوەیەکی شارستانییانە بە گوێی خەڵکی دنیا بگەیەنن و وەک جینایە تێکی دژە مرۆڤیی بیناسێنن.

هاوکات ئێمە داوا لە هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و مێدیاکانی گشتیی دەکەین کە لەگەڵمان هاودەنگ بن و وێڕای پەسندکردنی ئەم داواکارییەی ئێمە، داوا لە لایەنگرەکانیان بکەن کە لەم چالاکییە گشتییەدا بەشدار بن.

ئازادیخوازانی هە موو جیهان، ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ و ویژدانە هۆشیارەکان!

بە پشتیوانیی خۆتان لەم چالاکییە ناڕەزایەتییەدا، پشتیوانی لە نەتەوەیەکی ستەملێکراو و هەقخواز بکەن کە دەیان ساڵە قوربانیی هەموو جۆرە پێشێلکاریی و جینایەتێکی دژی مرۆڤیی بووە. خەڵکی کوردستان وەک هە ر گەلێکیتر مافی ئەوەیان هەیە کە لەم مافە مرۆڤییانەی لە جاڕنامەی ناونەتەوەیی مافی مرۆڤ و جارنامه ى ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هاتوون، بەهرە مە ند بن. هە ر بۆیش چاوەڕوانین وێڕای خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ماتەمینی گشتیی، بیسە لمێنن کە مافی مرۆڤ دەکرێ و دەبێ بۆ هەموو نەتەوەکان و بۆ هە موو خەڵکانی جیهان بێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

گرووپی مافی مرۆڤی کورد

کەمپینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی

کوردۆساید واچ ـ چاک ـ کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئامریکا بۆ دێموکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران

ژنانی ئاشتیی مەریوان

%d bloggers like this: