دوکتورئازاد مورادیان: ئه‌م شێوازه‌ له‌ به‌رگری کردنی هێمنانه‌ يان نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌توانێت ڕووحی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌رهه‌ڵستی کردن له‌ به‌رامبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی دا دووباره‌ پێک بێنیته‌وه‌

ده نگى ئه مريكا

٢٣ى خه‌زڵوه‌ر ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له‌ کوردستان

دوکتور ئازاد مورادیان: ئه‌م شێوازه‌ له‌ به‌رگری کردنی هێمنانه‌ يان ‘نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌توانێت ڕووحی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌رهه‌ڵستی کردن له‌ به‌رامبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی دا دووباره‌ پێک بێنیته‌وهآزاد_مراديان

له لايه ن سه لاح پيروتى
پـێنجشه‌ممه‌, 14 ی مانگی یازده‌, 2013 کاتی واشنتن 03:21

شه‌ش ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ کورد هه‌م له‌ نێو خۆی کوردستان و هه‌م له‌ هه‌نده‌ران پشتیوانی خۆیان له‌ ڕۆژی ماته‌مینی گه‌شتی بۆ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 23ی خه‌زڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه‌ 14ی نوامبری 2013ی زاینی ده‌ربڕیوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ دا ئه‌ ڕێکخروانه‌ هیواداری ده‌رده‌بڕن که‌ به‌ شێوه‌یه‌ی هیمنانه‌ ناره‌زامه‌ندی و به‌رهه‌ڵستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ له‌ سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ندکراوانی کورد، حه‌بیبولا کولپه‌ریپوور، ڕه‌زا ئیسماعیلی و شێرکۆ مه‌عارفی ده‌رببڕن که‌ له‌ ئه‌م دواییانه‌دا له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ له‌ دار دران.

ناوی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ بریتین له‌:

• ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

• گرووپی مافی مرۆڤی کورد

• که‌مپه‌ێنی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی

• کوردۆ ساید واچ – چاک – کومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

• کومیته‌ی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئامریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران

• ژنانی ئاشتی مه‌ریوان

دوکتور ئازاد مورادیان, به‌رپرسی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌مریکا بۆ دیمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ له‌ ئیران، له‌ به‌شێکی وتووێژه‌که‌ی دا له‌ سه‌ر گرنگی شێوه‌ی به‌رگری کردنی هێمنانه‌دا ده‌ڵیت:
” ئه‌م شێوازه‌ له‌ ‘نافه‌رمانی مه‌ده‌نی’ ده‌توانێت ڕووحی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌رهه‌ڵستی کرد له‌ به‌رامبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی دا دووباره‌ پێک بێنینه‌وه‌.”

ده قى وتو ويژه كه له م لينكه دا:

http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2013/11/14/e0b2da27-6929-4635-aee8-91503a8a22a9.mp3

Posted on November 14, 2013, in Kurdish. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: