Daily Archives: December 9, 2013
ريز گرتن له كه سايه تى به ناوبانگى كورد سارم خان ساديق وه زيرى له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد
ريز گرتن له كه سايه تى سياسى و مافناسى به ناوبانگى كورد سارم خان ساديق وه زيرى له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد

له وحى سوپاس و پي زانين له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروفى كورد بو به ريز سارم خان ساديق وه زيرى ٩ ديسمبرى ٢٠١٣ زايينى – سويسرا
١٠ ى ديسمبرى ٢٠١٣
هيئه تيك له نوينه رانى ريكخراوه كانى مافى مروفى كورد روژى يه ك شه ممه ري كه وتى ٩ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٣ ى زايينى له ولاتى سويسرا پيامى سوپاس و پي زانينى خويان بو پتر له ٧٠ سال خه بات و چالاكى به ريز ساديق وه زيرى ئاراسته ى جنابيان كرد.
له م چاو پى كوتنه دا كه چه ند كه سايه تى به ناو بانگى كورديشى تيدا به شدار بوون، پيامى هاوبه شى ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد خويندرايه وه ، پاشان تي بينى نوينه رانى ئه م ريكخراوانه بو مراسيمكى ريز و خه لاتى تايبه ت له جنابيان باسى لى كرا.
له بهشیكی تری ئه م چاوپێکەوتنە دا باروودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و رۆژههلاتی كوردستان به تاییبهتی لەگەڵ بەڕێز ساديق وەزیری تەوەری باسەکان بوون.
بەڕێز ساديق وەزیری سەرەڕای خۆشحاڵی ده ربرين لەم دیدارە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خەباتی نەتەوی کورد لە تێکڕای کوردستان خواست
سياست وان و مافناسى به ناو بانگى كورد به ريز سارم الدين خان ساديق وه زيرى له مانگى جوزه ردانى سالى ١٣٠٠ ى كوچى هه تاوى له شارى سنه له دايك بوون و تا كاتى به جى هيشتنى ئيران له سالى ١٣٥٨ ى كوچى هه تاوي دا ( ١٩٧٩ ى زايينى) وه ك مافناسيكى كورد خزمه تيان به ئازادى و داد په رورى و يه كسانى كردووه.
به ريزيان له سه رده مى خه باتى خه لكى ئيران دژ به كومارى پاوشايه تى و له كاتى بزوتنه وى خه لكى ئيران بو نه ته ويى كردنى سامانه سروشتيه كان و به تايبه ت نه وت و گاز، له سه ر ده مى بزوتنه وى دموكراسى خوازى دكتور موسه ديق دا چالاكيكى به رچاويان بووه، له نزيكه وه له گه ل به رپرسانى ئه م بزوتنه وه هه لسو كه تتى كردووه و پاش شيكستى ئه م بزوتنه وه و كوديتاى ٢٨ مانگى موردادى ١٣٢٠ ى كوچى هه تاوى به هوى ئه م چالاكيانه يانه وه له زيندان خراوه ن وبه ئيعدام تاوانبار كراوه كه پاش ٤ سال و نيو زيندان و دور خستنه وئازار و ئه شكنجه يه كى زور ئازاد ده كريت و بو موده تيكى زور له كار و ئيش مه حروم ده كريت.
به ريزيان دوستايه تى نزيكى له گه ل دكتور فاتيمى وه زيرى ده ره وى دوله تى دكتور موسهديق دا بووه كه پاش كودتا ئه ئو كه سايه تيه به ناو بانگه له سى داره درا . به ريز سارم وه زيرى پيوندى له ميژه له گه ل كومارى كوردستان و به ريزان سه درى قازي و غه نى بلوريان دا بووه و هه ر به م هويه وه پاش روخاننى كومارى كوردستان پيوندى خوى له گه ل حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران دا به ردوام بووه و خوى به دوستى نزيكى ئه م حيزبه زانيوه.
سارم خان دامه زرينه رى كومه لگاى مافناسانى ديموكراتى ئيران، سه رنوسه رى روژنامه ى شاباز و ئه ندامى دامه زرينه راي ئه نجومه نى ذژ به ئيستيعمارى ئيران بووه. دامه زرينه ر و داهينه رى كومه لگاى كورد له تارانى په يته ختى ئيران، سه ر نوسه رى گوڤارى بروسكه و وته بيژى كومه لگاى كورد له تاران بووه. وه ك مافناسيكى ئيرانى بويرانه پرتوكى داواكارى له ريز گه رتن له ياسى بو حه مه رزا شاى په له وى شاى ئيران ناردووه.
پاش هاتنه سه ركارى كومارى ئيسلامى ئيران و له سه رده مى شه رى داسه پينراوى كومارى ئيسلامى به سه ر خه لكى كوردى روژ هه لاتى كوردستاندا جنابيان هه ول و چالاكيكى به رچاوى بو له يه ك نزيك كردنه وى هيئه تى نونه رايه تى كورد له م دانيشتوانه دا له گه ل به رپرسانى پايه به رزى ئيرانى كرد. ره ش نوسى خاله كانى سه ربه خويى ، يان خودموختارى كورد له م دانيشتنانه دا له لايه ن به ريزيانه وه نوستراوه. پيك هاتنى يكمين شوراى شارى سنه له و ساله ى دا به پيشنيار و هه ولى ئه وان پيك هاتووه.
پاش شيكست هينانى دانيشتنه كان و هيرشى به رفه راوانى هيزى نيزامى ئيران بو سه ر كوردستان، به ريز سارم وه زيرى هه ولى راويستانى شه ريان دا كه به داخه وه جي به جى نه بو و بوه هوى ئه وى كه گيانى خوي و بنه ماله يان له مه ترسيدا بو ئيرانيان به ره و ئوروپا وه جى هيشت. به ريز سارم وه زيرى له سالانى ژيانيان له ده ره وى وه لات چه بو نزيك بونه وى ريكخراوه سياسيه كان له يه ك چ بو پشتگيرى له مافى مروڤ و ئازادى زينداني سياسيه كانى كورد هه وليكى بي وچانيان داوه
به ريز سارم خان ساديق وه زيرى ئيستا له ته مه نى ٩٢ ساليدا له گه ل بنه ماله ى به ريزيان له ولاتى سويسرا ده ژين