ريز گرتن له كه سايه تى به ناوبانگى كورد سارم خان ساديق وه زيرى له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد

‎ريز گرتن له كه سايه تى سياسى و مافناسى به ناوبانگى كورد سارم خان ساديق وه زيرى له لايه ن  ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد

له وحى سوپاس و پي زانين له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروفى كورد بو به ريز سارم خان ساديق وه زيرى ٩ ديسمبرى ٢٠١٣ زايينى - سويسرا

له وحى سوپاس و پي زانين له لايه ن ريكخراوه كانى مافى مروفى كورد بو به ريز سارم خان ساديق وه زيرى ٩ ديسمبرى ٢٠١٣ زايينى – سويسرا

‎١٠ ى ديسمبرى ٢٠١٣

‎هيئه تيك له نوينه رانى ريكخراوه كانى مافى مروفى كورد روژى يه ك شه ممه ري كه وتى ٩ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٣ ى زايينى له ولاتى سويسرا  پيامى سوپاس و پي زانينى خويان  بو پتر له ٧٠ سال خه بات و چالاكى به ريز ساديق وه زيرى ئاراسته ى جنابيان كرد.

‎له م چاو پى كوتنه دا كه چه ند كه سايه تى به ناو بانگى كورديشى تيدا به شدار بوون، پيامى هاوبه شى ريكخراوه كانى مافى مروڤى كورد خويندرايه وه ، پاشان  تي بينى نوينه رانى ئه م ريكخراوانه بو مراسيمكى ريز و خه لاتى تايبه ت  له جنابيان باسى لى كرا.
‎له‌ به‌شیكی تری ئه م چاوپێکەوتنە دا باروودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌ تاییبه‌تی لەگەڵ بەڕێز ساديق وەزیری تەوەری باسەکان بوون.

‎بەڕێز ساديق وەزیری سەرەڕای خۆشحاڵی ده ربرين لەم دیدارە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خەباتی نەتەوی کورد لە تێکڕای کوردستان خواست
‎سياست وان و مافناسى به ناو بانگى كورد به ريز سارم الدين خان ساديق وه زيرى له مانگى جوزه ردانى سالى ١٣٠٠ ى  كوچى هه تاوى له شارى سنه له دايك بوون‫ و تا كاتى به جى هيشتنى ئيران له سالى ١٣٥٨ ى كوچى هه تاوي دا ( ١٩٧٩ ى زايينى) وه ك مافناسيكى كورد خزمه تيان به ئازادى و داد په رورى و يه كسانى كردووه.

‎به ريزيان له سه رده مى خه باتى خه لكى ئيران دژ به كومارى پاوشايه تى و له كاتى بزوتنه وى خه لكى ئيران بو نه ته ويى كردنى سامانه سروشتيه كان و به تايبه ت نه وت و گاز، له سه ر ده مى بزوتنه وى دموكراسى خوازى دكتور موسه ديق دا چالاكيكى به رچاويان بووه، له نزيكه وه له گه ل به رپرسانى ئه م بزوتنه وه هه لسو كه تتى كردووه و پاش شيكستى ئه م بزوتنه وه و كوديتاى ٢٨ مانگى موردادى ١٣٢٠ ى كوچى هه تاوى به هوى ئه م چالاكيانه يانه وه له زيندان خراوه ن وبه ئيعدام تاوانبار كراوه كه پاش ٤ سال و نيو زيندان و دور خستنه وئازار و ئه شكنجه يه كى زور ئازاد ده كريت و بو موده تيكى زور له كار و ئيش مه حروم ده كريت.

‎به ريزيان دوستايه تى نزيكى له گه ل دكتور فاتيمى وه زيرى ده ره وى دوله تى دكتور موسهديق دا بووه كه پاش كودتا ئه ئو كه سايه تيه به ناو بانگه له سى داره درا . به ريز سارم وه زيرى پيوندى له  ميژه له گه ل كومارى كوردستان و به ريزان سه درى قازي و غه نى بلوريان دا بووه و هه ر به م هويه وه پاش روخاننى كومارى كوردستان پيوندى خوى له گه ل حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران دا به ردوام بووه و خوى به دوستى نزيكى ئه م حيزبه زانيوه.

‎سارم خان دامه زرينه رى كومه لگاى مافناسانى ديموكراتى ئيران، سه رنوسه رى روژنامه ى شاباز و ئه ندامى دامه زرينه راي ئه نجومه نى ذژ به ئيستيعمارى ئيران بووه.  دامه زرينه ر و داهينه رى كومه لگاى كورد له تارانى په يته ختى ئيران، سه ر نوسه رى گوڤارى بروسكه و وته بيژى كومه لگاى كورد له تاران بووه.  وه ك مافناسيكى ئيرانى بويرانه پرتوكى داواكارى  له ريز گه رتن له ياسى بو حه مه رزا شاى په له وى شاى ئيران ناردووه.

Sarmxan_SadeqVaziri
‎پاش هاتنه سه ركارى كومارى ئيسلامى ئيران و له سه رده مى شه رى داسه پينراوى كومارى ئيسلامى به سه ر خه لكى كوردى روژ هه لاتى كوردستاندا  جنابيان هه ول و چالاكيكى به رچاوى بو له يه ك نزيك كردنه وى هيئه تى نونه رايه تى كورد له م دانيشتوانه دا له گه ل به رپرسانى پايه به رزى ئيرانى كرد.  ره ش نوسى خاله كانى سه ربه خويى ، يان خودموختارى كورد له م دانيشتنانه دا له لايه ن به ريزيانه وه نوستراوه. پيك هاتنى يكمين شوراى شارى سنه له و ساله ى دا به پيشنيار و هه ولى ئه وان پيك هاتووه.

‎پاش شيكست هينانى دانيشتنه كان و هيرشى به رفه راوانى هيزى نيزامى ئيران بو سه ر كوردستان، به ريز سارم وه زيرى هه ولى راويستانى شه ريان دا كه به داخه وه جي به جى نه بو و بوه هوى ئه وى كه گيانى خوي و بنه ماله يان له مه ترسيدا بو ئيرانيان به ره و ئوروپا وه جى هيشت. به ريز سارم وه زيرى له سالانى ژيانيان له ده ره وى وه لات چه بو نزيك بونه وى ريكخراوه سياسيه كان له يه ك چ بو پشتگيرى له مافى مروڤ و ئازادى زينداني سياسيه كانى كورد هه وليكى بي وچانيان داوه

‎به ريز سارم خان ساديق وه زيرى  ئيستا  له  ته مه نى  ٩٢ ساليدا  له گه ل بنه ماله ى به ريزيان له ولاتى سويسرا ده ژين

About Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran(kacdhri)

Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran On November 2005 a group of Kurdish-Americans decided to organize a committee to work on Kurdish issues in Iran and to build a relationship among Iranian opposition groups toward democracy in Iran. The following points clarified a need for organizing and helping the Iranian political parties to come together and to start coordinating their efforts We considered that: 1. Iran is not a homogeneous ethnic society and formidable Iranian opposition parties are aligned with separate ethnic groups. 2. Persians are a minority who has been the dominating power since the end of WWI and all other minority groups have revolted at some point during the 20th century and continue to do so in this century. 3.Kurdish struggle for human rights and self-determination is the longest and most mature democratic national movement in Iran, the only one to have developed a constitution for a democratic society (The Republic of Kurdistan, Mahabad 1947). 4. We considered that any political opposition to the Islamic regime without the involvement of Turkmans, Baluoch, Azeri, Kurd and Arab groups would fail. 5. Almost all Persian nationalist parties have vowed to side with the Islamic regime to “fight” minority groups and democracy. Based on the above ideas and considerations, Kurdish Americans from Iran organized a Committee for Democracy on December 2005. “Kurdish American Committee for democracy in Iran” had a sense of obligation to take an active role in organizing the Iranian opposition groups by:

Posted on December 9, 2013, in Kurdish. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: