پيامى كوميته ى كورده كانى نيشه جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران , بوكونگره ى چواره مى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

پيامى كوميته ى كورده كانى نيشه جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران , بوكونگره ى چواره مى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

KAC4DHRI_Logo
‎ده سته ى به ريوه به رى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
‎كوميته ى ئاماده كارى كونگره ى چواره م
‎ئه ندامانى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكرات، ئاماده بوان له كونگره ى جواره مى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

‎زور به شانازى ده زانم كه له لايه ن خومه وه و ئه ندامانى كوميتته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران  پيامى پيروز بائى و دست خوشى خومان ئاراسته ى ئيوه ى ئازيز ده كه م‫ .


‎بى گومان پيك هاتنى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتى كوردستانى ئيران‫ له هه ل و مه رجى ئيستاى روژ هه لاتى كوردستاندا يه كيك له و ده ست كه وته پيروزانه يه كه ده بى  به هه ول و تيكوشانى هه مه لايه نه بپاريزيه ت، په رى پى بدريت و ببيته جيگاى متمانه بو لاو و گه نجى خويندكارى كورد له روژ هه لاتى كوردستان و ببيته نوينه رى ئه م چينه له كومه لگا ى نيو نه ته ويى دا .


‎ خويندكارى كورد جياواز له پيونديه كانى له گه ل بيرو راى سياسى و ئايدوئولوژى و حيزبى دا ، وه ك روناك بيريكى سنوردارى كورد پيناسه ده كريت. بو چونه كانى پيناسه ى هه ول و تيكوشانى روناكبيرانى پيش له  خوى و ئاسوى دواروژى زانيارى و زانستى و سياست و ديپلوماسى داهاتوى گه له كه يه تى‫.‬ خويندكارى كورد ئه مك دارى گه لى چه و ساوه ى كورده ، و جيگاى ئوميدى نه سلى پيش له خوى كه هه مو ئه زمونه كانى له پيش چاوى خويندكارى ديموكراتى خوى داناوه كه چ به زانيارى و چ به سياستى شورشگيرانه هه ليانسه نگينيت، بيان باريزيت، يان له سه نگى مه حه كى بيرو راى پاك و خاوينى خوى بدات، ره خنه بگريت و به هه لويستى روناكبيرانه ى خوى ته نانه ت ريگا بو نه سلى پيش له خوى روون كاته وه‫.


‎خويندكارى كورد له م هه ل و مه رجه ى دا كه بوى ره خساوه  چ وه ك خويندكاريك له دونياى تە كنە و لۆجيا و ئيرتيباتاد دا، چ له دونياى به رفه راوان و پان و به رينى تۆڕى كۆمەڵايە تىه كاندا ، جياواز له هه ول و تيكوشانى بو وه ده ست خه ستنى زانيارى عيلمى و زانستى ئه ورويى كه ئه ركى سه رشانى هه رخويندكاريكه ، ئه ركى پاراستنى ناسنامه ى گه له كه ى و وه دي هاتنى خه وينى ئه وانى له ئه ستودايه‫.


‎خويندكارى كوردى روژ هه لات خاوه نى ميراتى ٧٠ سال خه باتى په ر نه شيو و هه ورازى لاوان و گه نجانى پيش له خويه تى، بي گومان هه ر ناكوكيه ك له لاپه رى ميژوى خه باتى گه له كه مان له روژ هه لاتى كوردستاندا،  وه هه روه ها هه ر ده ست كوتيك  له ئه ستوى نه سلى پيش له ئيوه دايه ، به لام ده رس وه رگرتن له  ده ست كه وته كانى نه سلى پيشوو  ئه ركى ئيوه يه و بي گومان وه ك چرايه ك روون كه ره وه ى ريگاى داهاتوى ئيوه ى خو شه ويسته‫.


‎يه كيه تى خويندكارانى ديموكراتى كوردستانى ئيران به ئه زمونى گرنگى خوى ده توانيت پيوندى نيوان هه موى لاوانى كوردى روژهه لات له نيو خوى ولات و له هه ندران دا پتو تر بكات، تى روانين و لى كولينه وى زانيارى و زانستى له هه مو بواره يكدا تيكه لاو  كار و خه باتى سياسى و مه دنى خوى بكات‫.‬  خه بات بو دابين كردنى مافى مروڤ ، باور به يه كسانى له نيوانى ژن و پياو دا وه ك ئه ركى سه ره كى خوى چاو لى بكات و به رجه وندى دريژ خايه نى گه له كى و سياسه تى ئيستراتيژيكى نه ته ويى به ئه ركى راسته قينه ى خوى بزانيت‫.


‎بى گومان كار و چالاكى سياسى و ريكخراوه يى زور كرنگه به لام هه ر له و كاتيش دا ده بيت نرخ و به هايه كى زور بو زانيارى عيلمى و زانستى دابنيريت‫.‬ پيوندى  له گه ل زانكو كانى ده ره وى وه لات، هه ول بو پيك هينانى كور و كومه له زانياريه كان ده توانيت ئاسويكى روون بو لاو و گه نجى كورد بكاته وه‫.‬ دوا روژى كوردستان چاوه رى گه نجانى به ئه زمون، روناكبير، تي گه يشتو، زانا و لى هاتوى خويندكارى ديموكراتى كوردستانى ئيرانه كه ولات به ره و گه شه سه ندنى زانستى، ئابورى و كولتورى و به رو ديموكراسى راسته قينه ده بات‫.

‎ديسان پيروزبائيتان لى ده كه م و هيوادارين كونگره يه كى سه ركوتوتان بيت،
‎براتان

‎د‫.‬ ئازاد موراديان
‎به رپرسى كوميتته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران
‎لوس ئه نجيلس ١١ ى ديسمبرى ٢٠١٣ى زائينى

Office: 8055 Canby Ave., Unit #4, Los Angeles, California, USA، Phone: +1 818-434-9692  Fax: +1 818-700-0933

website: http://www.kac4dhi.wordpress.com

Posted on December 26, 2013, in Kurdish and tagged , . Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: