موژده ى يه كگرتنه وى دو ريكخراوى كومه له ى شورشگير به دواى كوبونه وه كانى ريبرايه تى ئه م دو لايه نه له يه ك سالى رابوردودا
موژده ى يه كگرتنه وى دو ريكخراوى كومه له ى شورشگير به دواى كوبونه وه كانى ريبرايه تى ئه م دو لايه نه له يه ك سالى رابوردودا
٨ فوريه٢٠١٤
حيزبى كۆمەڵەی زەحمەتكیشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران له ئيدامه و هه ول و چالاكى بو يه كگرتنه وى سياسى و ته شكيلاتى ئه م ريكخراوه به بلاو كردنه وى بيانيه يه كى هاوبه ش له ١٧ى رى به ندانى ئه و سال دا و له ياد و ساليادى راگه ياندنى پيك هاتنى ئه م ريكخراوه هه وال و موژده ى پيك هاتنى ليژنه يه كى تايبه ت به يه كگرتنه وه نه زيكى ريكخراوه يي و ته شكيلاتى له نيوان هه ردو لايه ندا بلاو كرده وه.
كوميتته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروف له ئيران سه ره راى ده س خوشى و ريز گرتن له م هه نگاوه شورشگيرانه و به ر هه لستانه ى ريبه رانى هه ردو لايه ن، ئه م هه نگاوه به زور گرنگ و پوزيتيف له قه لم ده دات و ئه م هه نگاوه له منفه عه ت و به رجه وندى زه حمتكيشانى گه لى كورد، بزوتنه وى رزگارى خوازى نه ته وى كورد و دامه زرانى ديموكراسى و هاتنه سه ركارى سيستميكى فيدراليسم له ئيراندا ده زانيت.
راگەیاندنی هاوبەش سەبارەت بە پرسی یەكگرتنەوە
كۆمەڵانی خەڵكی تێكۆشەری كوردستان!
كرێكاران و زەحمەتكێشان!
ئەندامان ولایەنگران ودۆستانی كۆمەڵە!
ئێمە، هەر دوو لایەنی كۆمەڵە بە هەڵسەنگاندن و لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان، هەروەها پرسی كورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی لە كوردستانی رۆژهەڵات لەم سەردەمەدا، بە زیانبار زانینی جیابوونەوەو دابڕانەكان و پێویستی كاركردنی هاوبەش بۆ خولقاندنی كەشێكی لەبار بۆ یەكگرتنەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەو ئاكامە گەیشتین بۆ تاوتوێ كردنی پرسی یەكگرتنەوەو بوژاندنەوەی رۆحی هاوكاری و سەرئەنجام یەكگرتنەوەی تەواو دوو هەیئەت لە هەر دوولا دیاریبكرێن تا كاری هاوبەش بۆ یەكگرتنەوە بكەن.
پاش دیاریكردن و دەست بەكار بوونی هەیئەتەكان و بەستنی چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەر دوو هەیئەت و دواتریش كۆبۆنەوەی هاوبەشی هەر دوو كومیتەی ناوەندی، لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك كاری باش و كۆبوونەوەی جیدی لێك نزیكبوونەوە و كار كردن بۆ جێخستنەوەی ئیعتمادەكان و هێنانە ئارای كەشێكی لە بار بەڕێوەچووە. بێگومان كاری باش و هەنگاوی بەرپرسانەمان ناوە، ئێمە بە كاری تا ئێستامان دڵخۆشین و بە ئەركی خۆمانی دەزانین بە هەستی بەرپرسایەتی و هاوڕێیانە، بە لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازانە و چەپ و عەداڵەتخوازی كوردستان كار بۆ سەرخستنی ئەم پرسە گرینگە بكەین و لەم راستایەدا دانیشتنەكان بەردەوام دەبن.
جێی ئاماژەیە كۆمەڵە هێزێكی گرینگ و خاوەن جەماوەر و شۆین دانەرە لە بزوتنەوەی كوردستاندا، بۆیە سەركەوتنی پرۆسەی یەكگرتنەوە، ئەركێكی گرینگە كە دەتوانێ وزە و توانی كۆمەڵە و تێكۆشەرانی ئەم رێبازە زۆر بەرینتر بخاتەوە گەڕ بۆ بەڕێوەبردنی ئەركە قورسەكانی ئەم دەورەیە. هەروەها هاندەرێك دەبێ بۆ بە هێزتركردن و گوڕوتین بەخشینێكی زۆرتر بە خەباتی رەوای خەڵكی كوردستان و چەوساوەكانی ئەم وڵاتە و بوژاندنەوەی ئاوات و هومێدی دۆستان و دڵسۆزانی كۆمەڵە. هیوادارین بتوانین بە بڕینی قۆناغەكانی دیكەی پرسی یەكگرتنەوە لە داهاتوودا رای گشتی لێ ئاگادار بكەینەوە.
لە لایەن هەیئەتەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكیشانی كوردستان
١٧ى رێبەندانی ١٣٩٢
Posted on February 9, 2014, in Kurdish. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0