دۆخی ته‌ندروستی كه‌مال شه‌ریفی زیندانی سیاسیی كورد له ئێران له مه‌ترسیدایه
دۆخی ته‌ندروستی كه‌مال شه‌ریفی زیندانی سیاسیی كورد له ئێران له مه‌ترسیدایه
رۆژهەڵات تایمز: كه‌مال شه‌ریفی زیندانی سیاسی كورد كه له سالی ٢٠٠٨ی زایینیه‌وه له زیندانی شاری میناب له ئێران زیندانی كراوه، ماوه‌یه‌ك تووشی ئازاری قاچه‌كانی هاتووه‌و به‌شی ته‌ندروستیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئاماده نین چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
كه‌مال شریفی له لیدوانێكدا بۆ “رایه‌ڵه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان” رایگه‌یاندووه: قاچه‌كانم زۆر ئازاریان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانم وه‌رزش بكه‌م‌و دوو ساڵه به‌ڵێنیان داوه ره‌وانه‌ی لای دوكتورم بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مرۆو سبه‌ینێم پێده‌كه‌ن”.
كه‌مال شه‌ریفی كه به تومه‌تی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی سزای ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا براوه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به شوێنی را‌گرتن یان له زیندانی میناب ده‌ڵێت: له گه‌ل سێ زیندانی سیاسیی دیكه‌ی كورد له نێو ١٨٠ زیندانی تر راگیراوین كه هه‌ر هه‌موویان به تۆمه‌تی دزی، ماده‌ی هۆشبه‌رو خه‌ڵك كوشتن زیندانی كراون‌و داواكاریان بۆ راگواستنه‌وه بۆ شوێنی تر بێوه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
كه‌مال شه‌ریفی سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی چاوپێكه‌وتن‌و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ لای نه‌یشارده‌وه كه رێگای هه‌موو چاپێكهوتنێكی لێداخراوهو له ماوه‌ی ٤ ساڵ زیندانیكردنی ته‌نیا جارێك توانیویه‌تی بنهماڵەکهی ببینێ.
كه‌مال شه‌ریفی ساڵی ٢٠٠٨ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی كاری سیاسی‌و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كرا‌و ته‌نیا زیندانییه‌كی سیاسییه كه ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا براو
Source: http://rojhelattimes.net/
Posted on February 23, 2014, in Kurdish and tagged كه‌مال شه‌ریفی, كورد, زیندانی سیاسی. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0