Daily Archives: March 9, 2014
سورەیا فەلاح: دایە مونیره ى ناهيد و چەندین ژنی تر لە کالیفۆرنیا لە رۆژی ژناندا خەڵات دەکرێن
![]() |
|
سورەیا فەلاح: دایە مونیره ى ناهيد و چەندین ژنی تر لە کالیفۆرنیا لە رۆژی ژناندا خەڵات دەکرێن |
ئەگەر هەموو ساڵەکەش لە یادمان بچێتەوە بەلانی کەم رۆژێک لە ساڵێکدا دانراوە بۆ ستایش و رێزگرتن لەو ژن و خانمانەی کە بەشێکی زۆری ئەم جیهانە لە ئەستۆیاندایە بە خەبات و تێکۆشان و شەونەخۆنیەکانیان. 

دایە مونیر وە یاخود خانم مونیر ناهید کە دایکی دوو گیان بەختوێ لاو، ئەحسەن و شهریار ناهیدە، نەک هەر لە ناو کۆمەڵگای کوردی بەڵکۆ لە نێو سەرانسەری ئێرانیەکاندا لە ئەمەریکادا ناسراو و ناوبانگە، جارێکی تریش لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە خەڵات دەکرێت.
سورەیا فەڵاح چالاکی کاروباری ژنان لە باشوری کالیفۆرنیا لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێت ” ئێمە وەکو هەموو سالڵێک لە باشوری کالیفۆرنیا بەرنامەمان هەیە بۆرێزلێنان و ستایشکردن لەو خانمانەی کاروباریان کردووە و لەناو کۆمەڵگاێ ئێرانیەکاندا به ناوبانگن و وە بە تاێبەت داێکی ئەو کەسانەی کە لە چەند ساڵانی رابوردوودا پاش گۆڕانکاریەکاندا لە ئێران گیانی خۆیان بەخت کردووە.
سورەیا خانم دەڵێت یەکێک لەوانەی خەڵات کراوە ” دایە مونیرەیە ” داێکی دوو کورە کە لە سەرەتاێ شوڕشدا لە لایەن رژێمی کۆماری ئیسلامیەوە گولله باران كران و دەشڵێت ئەوان بێ ئەوەی لەم رێزلێنان ئاگادار بن بۆ ئەم بەرنامه ى بانگێشت کراوون.


+ براي شنيدن برنامه هاي راديو روي تصوير راديو كليك كنيد
+ بو گوى گيرتن له به رنامه كانى رادوى ، سه روينه كه بچركينه
Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com