موحه‌ممه‌د سدێق كه‌بوودوه‌ند، شایه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه
موحه‌ممه‌د سدێق كه‌بوودوه‌ند، شایه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه
١٩ی ئادارى ٢٠١٤
موحه‌ممه‌د سدێق كه‌بوودوه‌ند كه هه‌ر ئێستا ٥١ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و حهوتهمین ساڵی به‌ندكرانی خۆی به‌تاوانی پێكهێنانی رێكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین تێپه‌ڕ ده‌كات.
رێكخراوێك كه به‌رنامه‌كه‌ی هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا نیه.
موحه‌ممه‌د سدێق رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی راگیراوی په‌یامی خه‌ڵكیش(پیام مردم) بوو، له‌و بواره‌وه كه ڕۆژنامه و راگه‌یاندن له ئێران‌دا به ڕووخێنه‌ر و بڤه لێكده‌درێنه‌وه، بۆیه داخستنی حه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی خه‌ڵك(پیام مردم) و به‌ندكردنی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شی له‌ڕوانگه‌ی ده‌زگای سانسۆر و زه‌بروزه‌نگی حكومه‌تی ئیسلامیه‌وه، شتێكی ئاساییه.
ئه‌و ڕێكخراوه‌ی كه ئه‌و بنچینه‌ی داڕشتووه و دروستی كردوه، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتداری ئێران چونكه ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا، له‌بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕی به مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك سه‌ره‌تاییترین مافی تاك له‌كۆمه‌ڵگا نه‌بووه و نیه و هه‌ر بۆیه‌ش كه‌بوودوه‌ند، 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه كه حوكمێكی ته‌واو نامرۆوییانه و زاڵمانه‌یه، كه به‌شێكی زۆری تێپه‌ڕ كردوه.
موحه‌ممه‌د سدێق كه‌بوودوه‌ند ڕۆژنامه‌نووسی كورد له‌١٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٥ی هه‌تاوییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌مه‌ودای ئه‌م ساڵانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا تووشی نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان دڵ و ده‌مار، زه‌ختی خوێن، مێشك و ده‌مار و پڕۆستاتی توند بووه‌ته و چه‌ندجاریش تووشی جه‌ڵته‌ی ناته‌واوی دڵ و مێشك بووه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستاكه‌ش له‌ژێر چاودێری دكتۆردایه. به‌پێی ڕاپۆرتی ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان، داوایان كردوه كه ناوبراو توانای درێژه‌دان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نیه.
ئه‌و پشتیوانیانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه لهكهبوودوهند كراون هه‌تا ئه‌مڕۆكه ئاوه‌هایه:
وته‌بێژی پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نوروێژی: ناوبراو پاڵیوراوێكی شیاوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ٢٠١٤.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌مانگی ئه‌ڤریلی ساڵی ٢٠١٢دا، داوای ئازادكردنی كه‌بوودوه‌ندی كرد.
لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن(هه‌یئه‌ت ئومه‌نا)ی خه‌ڵاتی راگه‌یانی به‌ریتانیا له‌ساڵی ٢٠٠٩دا، خه‌ڵاتی رۆژنامه‌نووسانی نێونه‌ته‌وه‌یی به كه‌بوودوه‌ند به‌خشی.
ڕێكخراوی ڵێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ساڵی ٢٠٠٨دا، له‌ڕێوڕه‌سمی رۆژی نووسه‌ردا، به‌ندكراو كه‌بوودوه‌ندی وه‌ك شیاوی ناوی “نووسه‌رێكی دیاری زیندانی ویژدان” ناوزه‌د كرد.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ساڵی ٢٠٠٨دا، خه‌ڵاتی هێڵمه‌ن-هامێنت ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی به‌خشییه كه‌بوودوه‌ند.
بۆیه ئێمه وه‌ك واژۆكه‌رانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند له‌ڕێگای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێراندا له‌ئازادی بێبه‌ش كراوه و تووشی زۆر ئازار وه نه‌خۆشی سه‌خت و دژواری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بووه‌ته‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و پشتگریكاران مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كه سه‌ره‌تا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراوی و به پشتیوانییه‌كی به‌هێز و به‌رده‌وام له ناوبراو، هاوده‌نگمان بن له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پاڵیورانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی ٢٠١٤ به مه‌به‌ستی درێژه‌ی هه‌وڵ و ماندوێتییه مرۆڤ دۆستانه‌كانی ناوبراو.
ڕێكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان
كۆمیته‌ی كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا بۆ دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران
كه‌مپێنی پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
پێكهاته‌ی به‌رگری له مافه‌كانی ژنان(سوئید)
كوردۆساید واچ (چاك – كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
١٩ی ئادارى ٢٠١٤
Posted on March 19, 2014, in Kurdish, Uncategorized and tagged موحه‌ممه‌د سدێق كه‌بوودوه‌ند، خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0