بيانيه ى کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕە سمی ڕێزلێنان لە سارمەدین ساديق وەزیری لە ئە ورووپا
بيانيه ى کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین ساديق وەزیری لە ئە ورووپا
(ئاگاداریی ژمارە یەک)
١ ئاوريلى ٢٠١٤ زائينى
بە ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز سارمە دین ساديق وەزیری بۆ بەرزنرخاندنی ٧٠ ساڵ خەبات لەپێناو ئازادی و مافی مرۆڤ، بە هەوڵی کۆمەڵیک لە ڕێکخراو و ناوەندەکانی شارستانیی و مافی مرۆڤی کورد و کۆمەڵێک لە دۆستان و هاوکارانی بهڕێزیان، ڕۆژی شەممە ٧ی ژووەنی ٢٠١٤ هاوکات لەگەڵ ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاویی لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
سارمەدین سادق وەزیری کەسایەتییەکی خۆشەویست و خەباتکارێکی ئازادیخوازە کە زیاتر لە نیو سەدە لە ژیانی خۆی بۆ هاتنەدیی ئازادیی و دێموکراسیی لە ئێران بەتایبەت لە کوردستان تەرخان کردووە. بەڕێزیان زیاتر لەناو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئازادیخواز و دێموکراتیکی ئێران، لە زەینی مێژوویی چەند دەیەی ڕابردوودا شوێنی تایبەتیی هەبووە. ئەمەش ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی بەو بەخشیوە کە بەڕاستییش شایانی خۆیەتی.
ئەم کەسایەتییە ناسراوەی لایەنگری مافی مرۆڤ، کەسێکی درووستکار، خاوەن بڕیار لە پێگەی مافناسیکدا، سیاسەتوان، قازیی و پارێزەری دادوەریی، نەخشێکی زۆر کاریگەر و بەرچاوی لە ڕێنیشاندان و پێشەنگایەتیی خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوە بندەستەکان لە ئێران لە بەرامبەر حکوومەتە سەرەڕۆکان هەبووە.
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز سارمەدین سادق وەزیری پێک دێت لە پێشکەشکردنی وتار، هۆنراوە، پێشاندانی فیلم و مۆزیکی ڕاستەوخۆ.
شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە ئاگاداریی ژمارە دوودا ڕادەگەیەندرێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین سادق وەزیری
١ی ئاوریلی ٢٠١٤
١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی
komitebargozari@gmail.com
Posted on April 1, 2014, in Kurdish and tagged سارمەدین ساديق وەزیری. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0