لە گەرمەی پاکتاوکردنی رەگەزیی کورد لەلایەن رێژێمی تورکییەوە، بێدەنگ مەبن

لە گەرمەی پاکتاوکردنی رەگەزیی کورد لەلایەن رێژێمی تورکییەوە، بێدەنگ مەبن

هەروەک ئاگادارن، لە ماوەی سێ مانگی رابردوو لەبەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دەولەتی ”ئەردۆغان” و، داسەپاندنی ”بەربەندکردنی هاتوچوو” لەلایەن سوپاوە لەزۆربەی شارەکانی کوردستانی تورکیا، بە کەڵک وەرگرتن لە تانک و تۆپ و فڕۆکە و جۆرەها چەکی قورسی دیکە، لەئاسمان و زەوییەوە دەستیکردووە دەستکراوە بە قەڵاچۆکردنی دانیشتووانی شارەکانی باکووری کوردستان. بە پێی دوا زانیارییەکان کە لەلایەن رێکخراوەکانی پارێزگاریی لە مافی مرۆڤ بڵاوکراونەتەوە، تاکوو ئێستا سەدان کەس لە هاووڵاتیانی کورد کە زۆرینەیان منداڵ و ژنانی بەساڵاچوون، بێبەزەییانە لەلایەن بەکرێگیراوانی سوپای تورکییەوە کوژراون. ژمارەیەکی زۆرتریش دەستبەسەرکراون و، لە بەندیخانەکاندا بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن بەکرێگیراوانی سوپای تورکییەوە ئەشکەنجە دراون، یان تێرۆر کراون. هەر لەم ماوەیەدا هێزەکانی ئاسایشی رژێم، لەهێرشێکی نەخشەداڕێژراودا هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی ”حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان” و، گرتنی ئەندام و لایەنگرانی ئەم پارتە. بەپێی ئەو هەواڵانەی رۆژانی رابردوو بڵاوکرانەوە، رۆژی 10ی ئەم مانگە (رێبەندان)، پۆلیسی سەرکوتکاری رژێمی تورک، پەلاماری باڵەخانەیەکی داوە لە گەڕەکی ”ئارتمتان” لەشاری ”وان”، دووانزە لاوی کوردیان گرتووە، گولەیان ناوە بە نێوچاوانیانەوە وهەر دووانزەکەیان پێکەوە کوشتووە.Turkey's south-east regionTurkey's south-east region_12232015

رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەم جەنگە نابەرامبەر و نادادپەروەرانەیە پێدەنێتە ئاستێکی گەورەتر و سامناکترەوە. بێدەنگی و بێهەڵوێستبوونی زلهێزەکانی جیهان وەکوو ئەمریکا و یەکێتیی ئۆرووپا، دەستی رژێمی تورکی بۆ بەردەوامکردنی تاوانەکانی ئاوالە کردووە. ئێمە کە ناوی خۆمان لەژێر ئەم راگەیەندراوە واژۆکردووە، وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دڕندانەی رژێمی تورکییە، پشتیوانیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین لە داخوازییەکانی رەوای گەلەکەمان گەلی کورد لە باکووری کوردستان.هاوکات داوا لە خەڵکانی خاوەن ویژدان و ئازادیخواز و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهان دەکەین، لەبەرامبەر قەڵاچۆکردنی دڕندانەی گەلی کورد لەلایەن رژێمی تورکییەوە بێدەنگ مەبن.

لەم پێوەندەدا، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت دەکەین، لەرۆژی شەممە (٣ی رێبەندان) بەرامبەر بە 23ی ژانوییه لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایە دەژین، خۆیان رێکبخەن، لە گۆڕەپانی شارەکان، لەبەرامبەر باڵوێزخانەکانی تورکییە و پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئۆرووپا و ئەمریکا بە رێخستنی کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی هێمنانە، پشتیوانیی خۆیان لە خوشک و برایانمان لە باکووری کوردستان دەرببڕن و، کردەوەکانی دڕندانە و رەگەزپەرستانەی رژێمی تورکیا لە قاو بدەن و ئاشکرای بکەن.

واژۆی بانگەواز لەلایەن: سارمەدین سادق وەزیری، هاشم کەریمی، عەزیز ماملێ، خەلیل رەشیدیان، عەبدوڵڵا مستەفا سوڵتانی، ئەنوەر سوڵتانی، حسێن خەلیقی، خەلیل حەواری نەسەب، یۆسف ئەردەڵان، نەجمەدین غولامی، ناسر رەزازی، کاڵێ ئاتەشی، فەریبۆرز فەخاری، کامران ئەمین ئاوە، مزەفەر نامداری، ئەمیر لوتفوڵڵانژادیان، یەدۆڵڵا بەلەدی، تاهیر حکمەت، ئارێز ئەنده ری، ئۆمێد به یگی زادە، گوڵمراد مرادی، سیروان کاوسی، لەیلا محەممەدی، عەلی کەریمی، رەحمان جەوانمەردی، مەهین شوکرۆڵڵاپوور، شەهلا دەباغی، محەممەد قورئانی، کوێستان فتووحی، سوورکێو زەکی، بێهرووز ئاغازەمان، بێهزاد خۆشحاڵی، ئازاد مورادیان، جەهانبەخش رۆستەمی، ئارێز داراپوور، زه ینەب بایزیدی، پرشنگ بلووری، سدیق بابایی، ئەمجەد حسێن پەناهی، سەعید سه نەنده جی، عەلائه دین سەلاحیان، ئافاق تۆفانی، سەبری بەهمەنی، سیروان قادری، محەممەد رەحیمی، کۆرش نازری، سۆنبۆل سادق وەزیری، جەمیل محەممەدی، ناهید رەحیمی، شەهرام میری، کوێستان داوودی، گەلاوێژ رەزازادە، سەحەر دڵشاد دیناروه ند، ئەرسەلان عەزیزی، مستەفا مودەڕسی، ئەسغەر جیلوو، لەیلا خەلیلی، سنوور عەبدۆڵڵاپوور، زه ینەب ئیلخانیزادە، بەدێع بەدێعزادە، شەرافەت خالدیان، شەهابەدین شێخی، سارا مەولوودی، ناسر رەسووڵزادە، سالار پاشایی، مێهرداد ئەمین وەزیری، ناسر فەتحی و ئەمین عەلی ئەفرازە…

و لەگەڵ ئەم رێکخراوانەی خوارەوە:

١- رێکخراوەی پارێزگاری لە مافی مرۆڤی کوردستان

٢- کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان

٣- کۆمیتەی کوردانی دانیشتووی ئەمریکا بۆدێمۆکراسی ومافی مرۆڤ  لە ئێران

٤- ناوەندی پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤی کوردستان

٥- کەمپه ینی بەرگری لە زندانییەکانی سیاسی و مەدەنی

٦- رێکخراوی کۆردۆساید واچ (چاک – کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کوردستان).

له ريگاى واژو كردنى ئه م پتيشن ه له خوپيشاندنى ناره زاييه تى روژى ٢٣ ژانويه پشتگيرى كه ن.

با امضای این پتیشن حمایت خود را از فراخوان اعتراضی ٢٣ ژانویه اعلام كنيد

 

About Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran(kacdhri)

Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran On November 2005 a group of Kurdish-Americans decided to organize a committee to work on Kurdish issues in Iran and to build a relationship among Iranian opposition groups toward democracy in Iran. The following points clarified a need for organizing and helping the Iranian political parties to come together and to start coordinating their efforts We considered that: 1. Iran is not a homogeneous ethnic society and formidable Iranian opposition parties are aligned with separate ethnic groups. 2. Persians are a minority who has been the dominating power since the end of WWI and all other minority groups have revolted at some point during the 20th century and continue to do so in this century. 3.Kurdish struggle for human rights and self-determination is the longest and most mature democratic national movement in Iran, the only one to have developed a constitution for a democratic society (The Republic of Kurdistan, Mahabad 1947). 4. We considered that any political opposition to the Islamic regime without the involvement of Turkmans, Baluoch, Azeri, Kurd and Arab groups would fail. 5. Almost all Persian nationalist parties have vowed to side with the Islamic regime to “fight” minority groups and democracy. Based on the above ideas and considerations, Kurdish Americans from Iran organized a Committee for Democracy on December 2005. “Kurdish American Committee for democracy in Iran” had a sense of obligation to take an active role in organizing the Iranian opposition groups by:

Posted on January 20, 2016, in Kurdish. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: