Monthly Archives: June 2017

پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى قاره مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه

kac4dhri_logo.jpgپيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى قاره مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه

٢٤ى مانگى جون ٢٠١٧ زاينى

به داخ و په ژاره يه كى زووره وه روژى هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی هه والى شه هيد بوونى سێ پێشمەرگەی قاره مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه له ريگاى ئاگادارى فرمى ئه م ريكخراوه بلاو كرايه وه.

به پى ئه م ئاگاداريه پوليك لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی ئه م حيزبه لە شارى سنە كه له جوله ى سياسى و پيوندى له گه ل خه لكى شارى سنه دا بوون ده كونه نيو گه ماروى هيزى سوپاى پاسداران و ئيداره ى ئيتيلاعاتى ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ه له ئاكام دا سێ پێشمەرگەی قاره مان به نيوى سه باح حوسه ين په ناهى، حاميد سه يف په ناهى و بيهزاد نوورى شه هيد ده بن و ئه نداميكى ديكه ى ئه م پوله به نيو رامين حوسين په ناهى پاش بريندار بوون ده كه ويته ده ستى سوپاى دژى گه لى پاسدارانى كومارى ئيسلامى.

Komala_Sanandaj

دوا به دواى ئه م تيك هه لچونه هيزى دژى گه لى پاسداران هيرش ده كه نه سه ر بنه ماله ى شه هيدانى ئه م كاره ساته و بنه ماله ى لايه نگرانى حيزبى كومه له له شارى سنه و چه ندين كه س ده ست به سه ر ده كه ن. له نيو ئه م ده ست به سه ر كراوانه دا نيوى ئه فشين حوسين پناهى له ريگاى راگه ياندنى بنه مالة ى به ريزى حوسين پناهى بلاو كراوه توو.

ئێمە له كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا وێڕای دەربرینی ھاوخەمی خۆمان، پرسە‌و سەرەخۆشی خومان ئاراستە بنەماڵە سه ر به رزى شه هيدانى نوى خه باتى رزگارى خوازى گه له كه مان و ھاوسەنگەره كانیان  له حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندەكەین‌.

هاوكات کۆمار ئیسلامی ئيران به به رپرس له گيانى ئه و كه سانه ى ده زانين كه ده ست به سه ر كراووه ن و بو شوينى ناديار گوستراونه تو.

كومارى ئيسلامى ئيران كه تواناى ولام دانه وه به خواستى ره واى گه لانى ئيرانى له هيچ بوواريك دا نيه، ريگاي چاره له قه تل و كوشتار و ئه شكه نجه ى ئازاديخوازانى ئيران دا ده زانيت و بى گومان خه لكى كورد له روژ هه لاتى كوردستان به پشت به ستن به هيزى سياسى و نيزامى خوى خوراگه رانه و قاره مانانه له به ربه ره كانى له گه ل كومارى سيداره دا وه ستاوه.

ليره دا ئه ركى سه ره كى حيزب و ريكخراوه سياسيه كان ده بيت يكگرتنه وه و پيك هينانى به ره يه كى يكگرتوى روژهه لاتى كوردستان  بو به ربه ره كانى له گه ل كومارى دژى خه لكى ئيسلامى دا بيت.

پيداويستى هاوكارى نيزامى و كارى هاوبه ش له نيوان  ٨ حيزبى سه ره كى كوردى روژ هه لات دا كه هيزى نيزامى چالاك و به ئه زمونيان هه يه ده بيت له ده ستورى سه ره كى ئه م ريكخراوانه دا بيت و ئه م كاره ده توانيت  ببيته سه ره تاى كارى هاوبه شى نيزامى له نيو وه لات ، پشتگيرى له خه باتى مه دنى نيو خو و هه روه ها پاراستنى گيانى پيشمه رگه كان و ئه ندامانى چالاك و نيهينى ئه م ريكخراوانه له نيو ولات دا.

د. ئازاد موراديان

به رپرسى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ

لوس ئه نجليس- كاليفورنيا

 

ڕوانگه‌: ئاکامه‌کانی هێرشی موشه‌کی ئێران بۆ سه‌ر سوریا

ڕوانگه‌: ئاکامه‌کانی هێرشی موشه‌کی ئێران بۆ سه‌ر سوریا

 به شى كوردى ده نگى ئه مريكا

سوریا – گفتوگۆکان

 شاهێد عەلەوی

voa_iran_military_action_azad_shahid_himen_062017.jpg

 هێرشی موشه‌کی سۆپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری ده‌یره‌زوور له‌ سوریا پرسیاری زۆری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌. ئێڕان ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ داعشه‌ و بنکه‌یه‌کی فه‌رمانده‌یی داعشی له‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ کردۆته‌ ئامانج و هه‌ر شه‌ش موشه‌که‌که‌ش ئامانجه‌که‌یان پێکاوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیسرایلی ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ک له‌ موشه‌که‌کان بنکه‌ی داعشی پێکاوه‌ و یه‌کی تریان له‌ ده‌ورو و پشتی ئه‌و شاره‌ که‌وتوه‌ و چواری تریان له‌ ڕێگه‌دا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌. ئێران ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا ئاگاداری هێرشه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و ئێران مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دژی گرووپه‌ توندئاژۆه‌کان چالاک بێت.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌کیه‌ چه‌ند ده‌توانێت شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئاڵۆزتر بکات و به‌ پێی ئه‌وه‌ که‌ ده‌گوترێت ئێران به‌ دوای کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ ئه‌مه‌ریکا چۆن به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران هه‌ڵوێست ده‌گرێت؟

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی سوریا لاوازکردنی لایه‌نی کوردی و به‌ره‌ی سوریای دێمۆکڕاتیک بێت، ئه‌مه‌ریکا چۆن ده‌توانێت پشگیری له‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی بکات و له‌ کۆتایی خۆیدا ئێران ده‌توانێت له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا لایه‌نی سه‌رکه‌وتووبێت، یان به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌جێندای خۆی له‌ سوریا ده‌چه‌سپێنێت؟

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری سیاسی له‌ به‌ریتانیا و دوکتور ئازاد مورادیان، لێکۆله‌ری سیاسی له‌ کالیفۆڕنیا تاوتۆ ده‌که‌ین.

Source: https://www.dengiamerika.com/a/iran-syria/3910170.html?nocache=1

**************************************
 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

free stats

 

%d bloggers like this: