Monthly Archives: January 2019

ده قی په یامی دوکتور سوره ییا فه لاح بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ده قی په یامی دوکتور سوره ییا فه لاح بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ژانویه ٢٠١٩sorayakongre.jpg

به ڕێزیکی تایبه ت بۆگشتی به شدارانی چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وهه روه ها به خیر هاتنی هه مو به شداران بو ئه م کۆبونه وه.
سپاسی لێژنه ی ئاماده کاری ده که م که په یامی منتان قوبوڵ کرد و منیش به به شێک له بزوتنه وه ی خۆتان ده زانن. جیگه ی شانازی و خوشحالیه که ڕوخسه ت وده رفه تی ئه وه م پێ درا که په یامی خوشکایه تی خۆم له رێگه یێکی دوره وه بنێرم.

ده مه ویست ڕێزی تایبه تی خوم ئاراسته ی هه موتان که به شداری ئه م کونگره یه ن بکه م. به ڕاستی زۆر پێ شانازم که به شێکم له به شدارانی ئه م کۆنگره یه. هه رچه ن فیزیکی حزورم نیه به لام له دله وه له گه لتاندام.
ئه م كۆنگرە له گه ل خۆیدا ده سکه وتی زور دێنێت. بۆچیه تی کۆبونه وه، بۆچیه تی کۆ نه بونه وه ی چه ن سالی ڕابردو ، لێکۆلینه وه له ڕابردومان، پڕۆگرامی داهاتومان و ده یان مه سه له ی دیکه که له ئارادایه.

دروشم و تێما و باسی ئه مسالی کۆنگره که که “یەکسانی دادپەروەرانە یه پێویستی به هاوکاری وپاڵپشتیه. دایینی ناوه روکی باسه که به” گوفتۆمان له سه ر یه کسانی ” زۆر کارێکی به ڕیز و گرینگه. ئه مه باسێکه که ئه مڕو له زانکو گه وره کانی دونیا بایه خی پی ده دریت و له سه ری لێکولینه وه ده کرێت. کاتێک که تایبه تمه ندی خومان و هه ڵمه ته کانمان له سه ر یه کسانی و به تایبه ت یه کسانی دادپه رورانه بده ین ئیشێکی گرینگ له به رانبه رماندایه.
له ڕاستیدا “ده رفه تی یه کسانی دادپه روه رانه” یا )برابری منصفانه فرصت(پێویستی به وه یه که ده رفه ته کۆمه ڵگاییه کان وه ک ئیش و کار یا سیمه ت و سه رکه وتنی سیاسی و په روه رده به یه کسانی و کراوه بخرێته به ر ده ستی هه موان. هه روه ها هه مو ژنانیش بتوانن له و ده رفه تانه که ڵک وه رگرن.
به ڵام به گوێره ی راپؤرتی پڕؤژه ی جیهانی تیجاره ت و ئابووری نزییکه ی 170 ساڵ جیاوازی به ینی ژن و پیاو له جیهاندا له بواری “یه کسانی دادپه روه رانه ” هه یه .
به تایبه ت ئه گه ر چاوێک له بارودۆخی ژنی کورد له ئیران بکه ین ده بینین چه نده نادادپه روه رانه یه. نه ته نیا ژنانی کورد له ئێران بو هوێ جینده ریانه وه له ره نج و زه ختیدان به لام له گه ل هه ژاری و نه بوونی ئیش و که می کار و ئشتغال ده س و په نجه شل ده که ن. سیاسه تی ده وڵه تی کوماری ئیسلامی به رانبه ر به کورد و دژایه تی سیسته ماتیکیش بارێکی گرانتره به سه ر ئه و هه مو چه وساوه ییه.
مه گه ر نه ئه وه ی که هێشتا ژنه کانمان کوڵبه ری ده که ن. هێشتا کچه کانمان زیندان ده کرین و به دزی و به ئاشکرا ده یانکوژن ، هێشتا شینی کچه کانمان له شین ئاوا ده گیرین و هێشتا خۆ کوشتن و ژن کوژی به ر ده وامه.

هه ربۆیه ئێمه له سه ر مانه که هه نگاوه کانمان پێکه وه له به رژه وه ندی مافی یه کسانی دادخوازانه ی ژنانی کورد بیت.

هیچ گۆمان و شکێکم نیه که هه موتان وه ک تاک و وه ک گروپ هه نگاوی گه وره و چکوله تان بۆ ئه م باسه هه ڵگرتوه. ئه مه ده توانی یه کسانی له بواری گه شتن به پله ی به رانبه ری له به شداری سیاسی ، بواری ئابوری و کۆمه ڵگایی یا خو له بواری ، یاسایی ، و بنه ماله بێت.
هه ر بۆیه گرینگه که ئێمه به یارمه تی گرتن له ژنانی دیکه له هه رکوێدان و یارمه تی گرتن له به شداری پیاوان له پرسه کانماندا بایه خ و به ها بده ین. ئه گه ر ئێمه ژنان هه ست به خومان بکه ین و بڕوا به بیرو رامان ، ئه گه ر ئێمه له بیر نه که ین له هه رکوین ئه شی سیسته می په روه رده یێک له ده رونی خومان بدوێننین و خومان فێر بین و فێر بکه ین ،پروسه ی گه شتن به و رێگه دور و درێژه ئاسانتر ده بیت. گه شتن به م ئامانجه هه نگاو به هه نگاوه. هه رهه نگاوێک پێویسته به جوانی ده ستی پێوه بگرین تا پلتفۆرمێکی باش وه ده س دێنین.
یه کێک له و هه نگاوانه ده س که وتیکه که ئیوه ئه مرۆ هه تانه. بۆ چه ندین دهه ئه م ڕیکخراوه تان به پیروزی ڕاگرتوه و پاراستوه. ئه و ده س که وتانه له ده س نه ده ین و بزانین که دروس کردن گرینگه و روو خاندن ئاسانه.
له کاتێکدا ئه مه ده نوسم که لێم ئاشکرایه که ڕێگه یێکی سه ختمان له به ره. ده زانم زۆر دورین له یه کسانی. نابێت داستانی به رابه ری ژنان ته نیا به دو سێ که سی سه ر که وتوو ته واو که ین. ژنی کوردی سه رکه وتوشمان هه یه به ڵام زۆرینه مان له ژیر شالاوی نایه کسانی کولتوری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی و بنه ماله ییداین. ڕاسته یا نا؟
یێمه ژنانی کورد له ئیران زیاتر له ژنانی ڕوژهه لاتی ناوه ڕاست و ته نانه ت به شه کانی دیکه ی کوردستان که وتوینه ته په راوێزو ژێر توندو تیژی. ئه رکی گه وره ی ئیمه ناساندنی پرسه کانمانه. له هیچ جێگه یێکی میژودا مافه مرۆفایه تیه کان خه ڵاتی ژنان نه کراوه به لکو به زه حمه ت و لی بوردنی ژنانێکی زۆر و ئیشی گروهی و کۆمه ڵگایی وه ده س که وتوه.

لێره دا په یامه که م کۆ تایی دێنم .به داخیکی دوپات له وه ی که له نزیکه وه ڵاتان نیم. به سپاسێکی دوپات بو به شدار کردنی من له کوبونه وه به نرخه که تان.

هیوادارم كۆنگرە یێکی سه رکه وتوتان بێت
خوشکتان
دوکتور سوره ییا فه لاح
ولایه تی کالیفورنیا له وڵاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا،
له لایه ن ریکخراوه ی ژنان بو پاراستنی ژیان

“Fair Equality of opportunity(FEO)

ڕاسان و سەرهەڵدانەوەی شوڕشێکی نوێ

        ڕاسان و سەرهەڵدانەوەی شوڕشێکی نوێ

 

Amin Khawaleh

ئه‌مین خه‌واله‌ رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر

لە گەڵ ڕووخانی باری ئابووری ئێران و گرژ و ئاڵۆزی نێوان حکوومەتی دیکتاتۆری ئێران و هێزە هاوپەیمانەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئامریکا و هەڕەشە نوێ کان ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران و دەسپێکردنەوەی گەمارۆی ئابووری و بالەباری بارودۆخی ژیانی خەڵک و پەرەستاندنی ناڕەزایەتیەکان رۆژ لە دوای رۆژ، دەسپێکردنەوەی خەباتێکی نوێ و گەڕانەوەی هێزێکی زۆری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ڕاسان و هەڵگیرسانی مەشخەڵی هەستی شوڕشگێڕی و خەبات و چالاکی و دەسپێکی جم و جووڵێکی تازەی لێ کەوتۆتەوە لە لایەک زیندوو کردنەوەی هێزی نەتەوەیی و شوڕشگێری نەتەوەی کورد و تازە کردنەوی پەیمان لە گەڵ شەهیدان و لە لایەک به هێزتر کردنی توانا و چالاکیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناو کۆمەڵگا دا و باوەڕ به هەموو راستییەکان لە دڵی خەڵک دا، خەڵکێک کە لە بارودۆخی نالەباری ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیان بە ڕێبەری و جووڵە و چالاکی نوێ هەیە و حیزبی دێموکراتیش لەن نێوانەدا وەکوو هەموو جارێک یەکەم هێزی پێشرەو و ڕێگا نیشاندەر ئەرکی خۆی بە جوانترین شێواز دەرخستووە.

به خۆشحاڵیەوە کوڕان و کچانی کوردستان بە چاوکراوەیی و زانیاری تەواو ڕێگای خۆیان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد هەلدەبژێرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە جۆش و خرۆشێکی جوان و بێ وێنە روو ئەکەنە ڕیزەکانی خەبات و پێشمەرگایەتی و بە بیر و باوەڕێکی قورسەوە چەکی شەرەف و کەرامەت بۆ پاراستنی ژیان و خاک و نیشتمانیان لە شان ئەکەن.

بێ گۆمان خەڵکی ئێمە ئێستاش باوەڕی قووڵیان بە وتەکانی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلی کورد دوکتور قاسملووی نەمر هەیە کە ئەفەرمێت : ” پێشمەرگە ئەو ئینسانە مەزنەیە کە لە پێناو ڕزگاری و بەختیاری گەل و نیشتمانی دا لە هەموو تێکۆشان و ئاسوودەیی ژیان گوزەراوە و لە زستانی سارد و هاوینی گەرم دا دوور لە ماڵ و منداڵ و کەس و کاری لە سەنگەری شەرەف و پیاوەتی ژیان بە سەر دەبات. پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە بە ئەمەگەی خەڵکە کە هەموو داهات و سەرمایەی ژیانی بە سەخاوەتەوە لە خزمەت ئامانجەکانی خەڵک داناوە بێ ئەوەی چاوی لە هیچ حقووق و پاداشێک بێت یا تەنانەت باسی بکات”.

لەم ماوە کورتەدا کە ڕاسان دەستی پێکردووە پشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەندین و چەند چالاکی گەورە و مەزنیان ئەنجام داوە و بە دوژمنانی گەلی کوردیان سەڵماندووە کە گەلی کورد هێشتا زیندووە و هێشتا چالاک و لە سەر پێیە راستە لەم ماوە دا حیزبی دیموکرات چەن شەهیدی داوە و چەندین ڕۆڵەی بە ئەمەگ و بە جەرگی حیزبەکەی شە هید و گیانیان فیدا کردووە بەڵام وەک دوکتور قاسملوو ئەڵێت : گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نەرخی ئەو ئازادیەش بدات. و لە راستی شەهید بوونی کاوەی جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی و شۆرش مینبەری و هەموو ئەو ڕۆڵە دلێرانە نەرخ و بەهای ئەو ئازادیەیە و بە شانازیەوە زیندوو ڕاگرتنی خەباتی نوێ و شۆڕشەکەمانە.

کۆشتن و لە ناو بردنی چەندین خۆفرۆش و وڵات فرۆش لە ماوەی ڕابردوو دا لاپەڕەیەکی زێڕینی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمار کردووە هەر بۆیە خەڵک متمانەیەکی جوانیان بە حیزبی دیمۆکرات هێناوەتەوە و خۆفرۆش و چڵکاوخۆرانی رژیمی پەت و سێدارەش خۆیان کۆکردۆتەوە و زیاتر لە جاران ئاگایان لە خۆیانە و ترسی هێزی پێشمەرگە و سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی کوردستان خەونی لێ زڕاندوون و لە لایەکی دیکەش حکوومەتی دیکتاتوری کۆماری سێدارەش بە ڕووخانی ژێرخانی ئابووری زیاتر لە جاران هەست بە مەترسی و ڕووخان ئەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی لە گەڵ هێزەکان نەماوە.

Rasan_PDKI

لێرە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو حیزبێکی چالاک و پێشڕەو بۆ یەکەمجار دەسپیشخەری کرد لە هەڵگیرسانەوەی مەشخەڵی خەباتی نوێ و هێنانە ئارای خەباتی چەکداری و گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ چیا و دۆڵەکانی کوردستان و بۆ ناو خەڵکی کوردستان لە کاتێک دا که هاوکات حیزبەکانی دیکە باوەڕیان بە خەباتی چەکداری زۆر کەم یان نەمابوو بەڵام بە دەسپێکردنەوەی شوڕش و خۆش بوونی ئاگرەکە خۆیان تێهەڵقورتاندووە و هاتووەنەوە ئارا بۆ ئەوەی لە شوڕش و کاروانەکە بە جێ نەمێنن لێرە دا راستە کوردستان موڵکی تەنیا حیزبێک یان حیزبی دێموکرات نیە و مەیان بۆ هەموو حیزب و لایەنەکان ئاوەڵایە و دێمۆکراسی ڕاستەقینە یانی فرە حیزبی و فرەباوەڕی و با ئەوانیش چالاکی خۆیان بکەن بەڵام با چالاکیەکانیان ئاشکرا و بە بێ چەواشەکاری بێت و دوور لە گرژ و ئاڵۆزی بێت و رووی ڕاستییەکان قەبـووڵ بکەن و بە گژ یەکداچوون و ئاڵۆزی هەموو کات دوژمنی پێ شاد بووە و ئەبێت.

بێ گومان لە گەڵ رووخان و دەرکرانی مەلا و دەست و پێوانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی کوردستان و پارێزگا کوردنشینەکانی دیکە پێویستیان بە ڕێبەری و هێزێکی ڕێگا نیشاندەر هەیە بۆ بەرگری لە هەر چەشنە مەترسییەک بۆ سەر خاکی کوردستان و خەڵکی کوردستان و لە ماوەی ئەم چەن ساڵە دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جـوان و پڕبایەخی هەڵگرتووە چە لەو کاتانەی کە لە باشووری کوردستان میوان بوون و لە رۆژهەڵات چالاکی سیاسی و تەشکیلاتی یان نواندووە و چە لەم ماوە کورتە دا کە گەڕاوەنەتەوە ناو خەڵک و چالاکی سەربازی و هێزی نیزامی و بیر و ڕای خۆیان هێناوەتەوە ناو دڵی رۆژهەڵات و هاوکات جێگای متمانە و بڕوای خۆیان لە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان کردۆتەوە و سەڵماندوویانە کە ئەتوانن ڕێبەری هەر چەشنە چالاکی و شوڕشێکی جەماوەری وە ئەستۆ بگرن و پستگیری لە خەڵک و جەماوەری کوردستان بکەن.

لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جوانی لە بەڕێوەبەرایەتی و بەرپرسایەتی کۆکردۆتەوە چە لە باشوور و چە لە وڵاتانی ئەوروپی هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە زۆر بە باشی ئەتوانێت پرۆسەی وڵاتپارێزی و ڕاهێنانی هەموو جۆر بەرپرسایەتی بکات و بێ گومان لە ئەزموونی تاڵی باشووریش تەجرۆبەی بە کەڵکیان وەرگرتووە و بەرگری ئەکات لە هەر جۆرە گەندەڵی و سەرلێ شێواوی لە بەڕێوەبردنی داهاتووی نیشتمان و لە لایەک ناسینی کێشە و گرفتەکانی جەماوەر و هەوڵ بۆ چارەسەر کردن و بنەبڕ کردنی ئاڵۆزیەکان بە هاوکاری جەماوەر و خەڵکێک کە باوەڕیان به هێزی خۆیان هەیە و ئەتوانن کێشەکان بە یارمەتی حیزبەکەیان چارەسەر بکەن.

سەفەری ئەم دواییانەی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێز هیجری بە خۆشحاڵیەوە دەسکەوتی چاک و پشتیوانی وەزارەتی دەرەوە و چەندین ڕێکخراوی ئەمەریکی لە پشتەوە بووە کە ئەوانەش لە داهاتوو دا دەسکەوتی چاکی ئەبێت و ئاڵۆگۆڕی دیپلۆماتیک لە گەڵ هێزێکی وەکوو ئامریکا هەم لە بواری ئابووری و هەم لە بوارە جیاجیاکانی وڵاتپارێزی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئاکامی باش و پڕبایەخی لێ ئەکەوێتەوە.

%d bloggers like this: