پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردەواری

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردەواری

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران١٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

سەرەتا و لە بەرەبەری هاتنی ساڵی نوێی کوردەواریدا، بەناوی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران”ەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردیتان لێ دەکەین.

ئێوە خەڵکی مافخوازی کوردستان هەموو ساڵێک سەرەڕای فشار و چاودێریی چڕی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانیوتانە نوێبوونەوەی ساڵ و ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بکەنە دەرفەتێک بۆ خۆشی دەربڕین و بانگەوازی ویست و داخوازییە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی خۆتان وەک نەتەوەیەک کە تا ئێستاش لە سەرەتاییترین ماف و ئازادییەکان بێ‌بەش کراوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا رێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان بە شێوەیەکی جیاواز لە هەمیشە بە پەیام و درووشم و هێمای تایبەتەوە بەڕێوەچوون کە نیشانەی بەرزیی ئاستی شعوور و هوشیاری نەتەوەیی و رێکخراوبوونی ئیرادەی گشتیی کۆمەڵگەی کوردستانە؛ بۆیە ئەمساڵیش پێویستە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ئاستێکی بەرینتردا، بە ناو و دروشم و هێمای تایبەتەوە، یەکگرتووانە بەڕێوە بچن و بکرێنەوە بە دەرفەتێک بۆ گەیاندنی کۆمەڵێک مانا و پەیامی نەتەوەیی و شوناسخوازانە. بۆیە “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” هەر وەک لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە چاوەڕوانی لێ دەکرا، لەم پێوەندییەدا یەکگرتووانە و لە سۆنگەی گرینگیدان بە زەروورەتی “یەکریزی” و “پێکەوەبوون” لە هەموو ئاست و بەستێنەکاندا، داوا لە خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانییەوە دەکات:

IMG_0140١- رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێر ناوی “نەورۆزی سەمای ئازادی”دا بەڕێوە بچن.

٢- با درووشمی سەرەکیی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵمان، “یەکریزی و هاوکاریمان، ڕەمزی سەرکەوتنمانە” بێت.

٣- لە ڕێوڕەسمەکاندا لە “جامانە، هەوری و گوڵی سوور”، کەڵک وەربگرین.

خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان لانیکەم لە ماوەی تەنیا چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەمیشە نیشانیان داوە کە یەكگرتووانە بەدەم بانگەواز و داوای هێز و لایەنە سیاسییەکانی خۆیانەوە دێن و چاوەڕوانیشیان – لە قۆناغی ئێستای خەبات دژ بە سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران – یەکگرتوویی و پێکەوە بوونە. خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە کردەوە دژیگەلی و تێرۆریستییەکانی رێژیم، مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد، زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە رۆژی ٢١ی خەرمانان و هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، نیشانیان دا کە یەکگرتووانە بە گژ سیاسەتی دوژمنکارانەی رێژیمدا دەچنەوە و خاوەنداری لە خەباتی شوناسخوازانەی خۆیان دەکەن. بۆیە چاوەڕوان دەکرێ بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ئەمساڵیشەوە، یەکگرتووانە بە وەڕێخستنی رێوڕەسمی گشتی و جەماوەری، خاوەندارێتی لە ماف و ئازادییە کلتووری و نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن.

لەم پێوەندییەدا ئەرکی وتاربێژان، شاعیران و هونەرمەندانە کە نێوەرۆکی قسە و بابەت و هونەرەکەیان، تەژی بێت لە پەیامی یەکگرتوویی، نەتەوەیی و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری و سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی. با لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵدا بە لەمل‌کردنی “جامانە و هەوری” و بەدەستەوەگرتنی “گوڵی سوور” و بەرزکردنەوەی درووشمی “یەکڕیزی و هاوکاریمان، رەمزی سەرکەوتنمانە”، “سەمای ئازادی” بکەین و بیسەلمێنین کە لە وەدستهێنانی ماف و ئازادییەکانی خۆمان وەک نەتەوەیەک بەردەوام و شێلگیرین.

نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت.

بەهیوای ساڵێکی پڕ لە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
١٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

About Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran(kacdhri)

Kurdish American Committee for Democracy and Human Rights in Iran On November 2005 a group of Kurdish-Americans decided to organize a committee to work on Kurdish issues in Iran and to build a relationship among Iranian opposition groups toward democracy in Iran. The following points clarified a need for organizing and helping the Iranian political parties to come together and to start coordinating their efforts We considered that: 1. Iran is not a homogeneous ethnic society and formidable Iranian opposition parties are aligned with separate ethnic groups. 2. Persians are a minority who has been the dominating power since the end of WWI and all other minority groups have revolted at some point during the 20th century and continue to do so in this century. 3.Kurdish struggle for human rights and self-determination is the longest and most mature democratic national movement in Iran, the only one to have developed a constitution for a democratic society (The Republic of Kurdistan, Mahabad 1947). 4. We considered that any political opposition to the Islamic regime without the involvement of Turkmans, Baluoch, Azeri, Kurd and Arab groups would fail. 5. Almost all Persian nationalist parties have vowed to side with the Islamic regime to “fight” minority groups and democracy. Based on the above ideas and considerations, Kurdish Americans from Iran organized a Committee for Democracy on December 2005. “Kurdish American Committee for democracy in Iran” had a sense of obligation to take an active role in organizing the Iranian opposition groups by:

Posted on March 6, 2019, in Kurdish and tagged . Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: