ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ زمان وه‌كوو ئامرازی پێوه‌ندییه‌كان

ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ زمان وه‌كوو ئامرازی پێوه‌ندییه‌كان


ئاماده‌ كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ : ئه‌مین خه‌واله

amin-khawaleh_052019زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێكی گه‌وره‌ و به‌رچاوه‌ له‌ كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ و ئامرازی پێوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تاكه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پارێزگاری له‌ بنه‌ماكانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و زمانه‌یه‌ و به‌رگری له‌ به‌ په‌راوێز كێشانی زمانی و له‌ ناوچوونی وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌كانی ئه‌و زمانه‌ وه‌كوو ئه‌ركێكی پیرۆز و یه‌كێكه‌ له‌ ڕیچاره‌كانی زیندووڕاگرتنی ئه‌و زمانه‌.

هه‌موو ساڵێك ڕێكه‌وتی ٢١ی فێورییه‌ به‌رانبه‌ر له‌ گه‌ڵ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و میلله‌تانی گه‌وره‌ و بچووكی دونیا و نه‌ته‌وه‌ كه‌مینه‌كانی دونیا ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌كوو زمانی دایكی جێژن ده‌گرن و شانازی به‌ زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

نێولێنانی ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌كوو ڕۆژی زمانی دایكی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٩٩ی زایینی كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسكۆ و كۆڕبه‌ندی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌ په‌راوێز كه‌وتن و له‌ ناوچوونی زمانی نه‌ته‌وه‌ كه‌مینه‌كان و نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌كوو ڕۆژی زمانی زگماكی یان زمانی دایكی و زمانی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌كان دیاریكرا. هۆكاری سه‌ره‌كی ناولێنانی ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٥٢ی زایینی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خوێندكاری وڵاتی به‌نگلادێش له‌ دراوسێیه‌تی وڵاتی پاكستان هه‌وڵ درا زمانی به‌نگالی وه‌كوو زمانی دووهه‌م له‌ زانكۆكانی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكرێت، كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی پاكستانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌سڕێژ و بێحۆرمه‌تی و سووكایه‌تی به‌لام ئه‌و خوێندكارانه‌ كۆڵیان نه‌دا و سوور بوون له‌ سه‌ر گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌یان. دواتر وه‌ك باس كرا ساڵی ١٩٩٩ی زایینی له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسكۆ ڕۆژێك بۆ پاراستن و ڕێزگرتن له‌ زمانی دایكی دیاریكرا و به‌ فه‌رمیی تۆمار كرا.

نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد وه‌كوو زۆر له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی بنده‌ستی دونیا كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر زه‌بر و بێڕه‌حمی نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی داگیركه‌ری كوردستان و وڵاتی گه‌وره‌ی كوردستانیان به‌ سه‌ر چه‌ن وڵاتی دیكه‌دا دابه‌ش كردووه‌ وه‌كوو ئیران، عێراق، توركیه‌ و سووریه‌. هه‌ر كام له‌و وڵاتانه‌ زمانی فه‌رمیی و ڕه‌سمی جیاوازییان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زمانی فه‌رمیی ئه‌و وڵاتانه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان بێت له‌ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دان و به‌شێكی زۆری ڕێزمان و فه‌رهه‌نگ و كولتووری وڵاتی داگیركه‌ر دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كوردانی دانیشتووی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان بو وێنه‌ زمانی فه‌رمیی وڵاتی ئێران زمانی فارسییه‌ و زۆربه‌ی وشه‌كانی ئه‌و زمانه‌ دزه‌ی كردووه‌ته‌ ناو كولتوور و ڕێزمان و وشه‌ ئاساییه‌كانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دان.

mother-language-2020

له‌ لایه‌كی دیكه‌ش نه‌بوونی ناوه‌ند و ڕیكخراوێكی یه‌كگرتوو بۆ پاراستنی ڕێزمان و ده‌سته‌واژه‌كانی كوردی وایكردووه‌ كه‌ زۆر له‌ وشه‌ كۆنه‌كان به‌ره‌و له‌ ناوچوون بڕۆن و زۆر جار داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌مان وشه‌ی داتاشراو و نه‌ناسراویان هێناوه‌ته‌ ناو زمانی كوردی و به‌ وشه‌ی كوردی و له‌ فه‌رهه‌نگی ڕێزمانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تۆماریان كردووه‌ و زۆر جاربش كه‌سانی ناشاره‌زا و نه‌خوێنده‌وار ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ و وشه‌ و پاشكه‌وتانه‌یان وه‌كوو ڕێزمانی زمانی كوردی وه‌رگرتووه‌ و له‌ به‌رانبه‌ری ئه‌و هێرشه‌دا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌. پاراستنی زمانی دایكی و زمانی زگماكی و به‌رگری كردن له‌ په‌راوێز كه‌وتن و له‌ناوچوونی ئه‌و زمانه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ ژن و پیاو و گه‌وره‌ و بچووك و خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌ سه‌ر شانه‌ كه‌ پارێزگاری بكه‌ن له‌ ده‌سته‌واژه‌ و وشه‌ كۆن و مێژووییه‌كان و ڕێگا نه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ فه‌رهه‌نگ و كولتوور و ده‌سته‌واژه‌ مێژووییه‌كانی زمانه‌كه‌یان وه‌په‌راوێز بكه‌وێت و ڕیگا نه‌ده‌ن زمانه‌كه‌یان به‌ره‌وه‌ فه‌وتان و له‌ناوچوون بڕوات.

international mother language day
به‌ پێی بڕیارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ په‌سه‌ند كراوی ئه‌نجۆمه‌نی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ كه‌مینه‌كان و نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌موو تاكه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی خوێندن و نووسین به‌ زمانی دایكی خۆیان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ به‌شێكی بچووكه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕژیمانه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ تاكوو ئێستا ئه‌و مافه‌یان له‌ دانیشتووانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان زه‌وتكردووه‌ و ڕێگایان نه‌داوه‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ فه‌رمیی ده‌ستیان ڕابگات به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركاری به‌ زمانی خۆیان و به‌ زۆر و له‌ ژێر گوشار و سه‌ركوت په‌روه‌رده‌ و فێركاری به‌ زمانی داگیر زاڵبووه‌ به‌ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌. له‌ دوای ڕاپه‌ڕیینه‌كانی ساڵی ١٩٩١ی زایینی له‌ هه‌رێمی باشووری كوردستان ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه‌ هه‌تا پێش ئه‌و كاته‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی عێراق و ڕژیمی به‌عسدا بوون كورته‌ ده‌سه‌ڵاتێكیان گرته ده‌ستو توانییان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ مانای گشتی ڕزگار بن و دواتر له‌ گه‌ڵ ڕووخانی یه‌گجاره‌كی ڕژیمی به‌عس له‌ ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی به‌ دواوه‌ و هاتنه‌ سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی فێدراڵی له‌ وڵاتی عێراق هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆ بوون، زمانی كوردی وه‌كوو دووهه‌مین زمانی فه‌رمیی له‌ هه‌موو وڵاتی عێراقی فێدراڵ به‌ گشتی و له‌ هه‌ریمی كوردستان به‌ ڕه‌سمی ناسرا و به‌ فه‌رمیی دانی پێدانرا و خوێندن و نووسین و فێركاری له‌ قۆتابخانه‌كان و زانكۆكان به‌ فه‌رمیی ده‌ستی پێكرد و زمانی كوردی گه‌شه‌یه‌كی چاكی په‌یدا كرد و هاوكات دوابه‌دوای بڕیارێك له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی كۆمه‌ڵێكی زۆر خوێندكار له‌ هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ڕوویان كرده‌ هه‌رێمی كوردستان و توانییان بوورسیه‌ی خوێندن له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور وه‌ربگرن و زیاتر په‌ره‌ بدرێت به‌ زمانی كوردی و ڕێزمان و كولتووری له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ش. به‌ڵام له‌ لایه‌ك نه‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا له‌ بواری ڕیزمان و لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر زمانی كوردی و له‌ لایه‌كی دیكه‌ش نه‌بوونی كه‌سانی دڵسۆز و ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ڕێگای له‌ په‌ره‌ ئه‌ستاندنی زمانی كوردی گرتووه‌ و زۆرجار وشه‌ی داتاشراو دزه‌ی كردووته‌وه‌ ناو زمانه‌كه‌مان و هیچ ناوه‌ندێك یان ڕێكخراوێك به‌رگری نه‌كردووه‌ و زۆر جاریش به‌ هۆی ناشاره‌زایی ده‌سه‌ڵات وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ كۆنه‌كان به‌ره‌و له‌ ناوچوون رۆیشتوون و گۆڕانكارییان به‌ سه‌ردا هاتووه‌.

پێویسته‌ ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار له‌ هه‌رێمی باشووری كوردستان و دڵسۆزانی شاره‌زای زمانی و وێژه‌ی كوردی هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێكھینانی ڕێزمان و شێوه‌زاری یه‌كگرتوو و فه‌رهه‌نگێكی یه‌كپارچه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی وشه‌ و زاراوه‌ مێژووییه‌كان و هه‌وڵ بده‌ن ڕیگا نه‌درێت وشه‌ كۆنه‌كان بفه‌وتێن و له‌ ناو بچن و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی فێركاری و په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان په‌ره‌ی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی داهاتوو و مناڵه‌كانی ئێمه‌ زمانی دایكی خۆیان له‌ بیر نه‌كه‌ن و له‌ گه‌ڵ زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ته‌ریك نه‌كه‌ون و هه‌وڵه‌كانی خۆیان بده‌ن بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان.

 

ده تۆانن ده قى نوستراوه که به فۆرمه تى پى دى ئه ف لێره دابه زێنن

Posted on February 12, 2020, in Kurdish and tagged . Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

%d bloggers like this: