سێهه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان سۆران سه‌قزی
سێهه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان سۆران سه‌قزی
ئاماده‌كردنی : ئه‌مین خهواله
ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
٧ی مانگى مه ى ٢٠٢٠
ماوه‌ی ۳ ساڵ به‌ر له ئێستا و له وه‌ها ڕۆژێكدا سۆران سه‌قزی میدیاكار و رۆژنامه‌وان و چالاكیی سیاسی له هه‌ولێری پیته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له ڕووداوێكی گوماناویدا گیانی به كوردستان به‌خشی و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له نیشتمان و بنه‌ماڵه و كۆڕی هاوڕێیانی كرد.
خه‌بات شافێعی ناسراو به سۆران سه‌قزی كۆڕی شه‌هید په‌رویز شافێعی ساڵی ۱۳۵۷ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا و هه‌ر له ته‌مه‌نی زۆر منداڵی باوكی له ڕیگای نیشتمان گیانی به‌خشی و شه‌هید كرا و خه‌بات له په‌نا ده‌ستی دایكی باڵای كرد و گه‌وره بوو. دایكێك كه به ڕاستی نموونه‌ی واڵای مرۆڤایه‌تیی و مێهره‌بانی و فیداكارییه و هه‌موو ژیانی خۆی له پێناو په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی دانا.
له گه‌ڵ باڵا كردن و گه‌وره بوون خه‌بات شافیعی به هۆی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕابردووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به هۆی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئهمنییهتییهكانی رژیمی ئێران ناچار ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به جێهێشت و ڕووی كرده هه‌نده‌ران و له وڵاتی سوئید درێژه‌ی به چالاكییه سیاسی و نیشتمانپهروهرانهكهی دا و وه‌كوو ئه‌ندامێكی چالاكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا دوایین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌ن وه‌فادار بوو به ڕیبازی ڕێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و دریژه‌ده‌ری ڕیگایان بوو.
له گه‌ڵ دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربونی ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشك تی ڤی وه‌كوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكی ئه‌و ناوه‌نده به‌رنامه‌ی لاوان و چه‌ندین پڕۆگرامی دیكه‌ی پیشكه‌ش كرد جێگای ئاماژه پیكردنه ناوبراو پیش‌تر وه‌كوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوانی حیزبی دیموكرات له ولاتی سوئید پیشكه‌شكاری ڕادیۆ لاوان بوو له وڵاته و به‌رده‌وام بوو له چالاكییه‌كانی. ساڵی ۲۰۰۷ی زایینی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قزی دامه‌زراند و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له به‌شی هه‌واڵ و ئێدیت و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌نده‌كه هاوڕی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی چالاك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاك بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بۆ هه‌میشه داخرا.
سۆران سه‌قزی پێشكه‌شكار و میدیاكار به‌شداری چه‌ندین پڕۆگرام و چالاكی ڕاگهیاتدنی دیكه بوو له ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له هه‌موویان به‌رچاو و به ڕیژه‌یه‌كی زۆری بینه‌ر پڕۆگرامی سه‌یر و سه‌فه‌ر بوو كه وه‌كوو پێشكه‌شكار كولتوور و فه‌رهه‌نگی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و وڵاتانی دوور و نزیكی پێشكه‌ش به بینه‌رانی كرد و خزمه‌تێكی به‌رچاو و شایانی باسكردنی به میدیا و هۆنه‌ری كوردی كرد. سۆران سه‌قزی قسه‌خۆش و نیشتمانپه‌روه‌ر تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌ن وه‌فادار بوو به به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و ڕێبازی ڕیبه‌رانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌رك و توانای خۆی دابینكرد بۆ خزمه‌ت به گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و تا دوا پشوو هه‌دای نه‌دا.
زۆر به داخه‌وه سێ ساڵ به‌ر له ئێستا و له وه‌ها ڕۆژێك دا له ڕێكه‌وتی ۱۸‌ی گوڵان به‌رانبه‌ر به ۷ی ئایار له ڕووداویكی دڵته‌زین و گۆماناوی گیانی به نیشتمانی به‌خشی و له پارچه‌یه‌كی نیشتمان شه‌هید كرا و له مه‌زاری شه‌هیدانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له نزیك شاری هه‌ولێر گیانی پاكی به خاكی پارچه‌یه‌كی نیشتمان ئهسپاردهكرا و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و ڕۆحی له په‌نای ڕۆحی شه‌هیدانی نیشتمان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه باوكی شههیدییهوه ئۆقره‌ی گرت. یادی پیرۆزی هه‌رمان و ناوی به‌رز و به‌ڕیز و رۆحی هه‌تا هه‌تایه شاد بێت.
Posted on May 7, 2020, in Kurdish and tagged Amin Khevale, Kurdish, kurds, Rojhalat, Soran Saghezi. Bookmark the permalink. Leave a comment.
Leave a comment
Comments 0