Daily Archives: June 8, 2020

Kurdish-American solidarity with Black Lives Matter

Open letter: Kurdish-American solidarity with Black Lives Matter

Yara_Ismael_0002

Photo by: cmc.edu

 

By: Yara Ismael

June 8th, 2020

Source: Rudaw.net

 

Father-of-two George Floyd was killed by Minneapolis police on May 25, the latest black American victim of police brutality in the United States.

A grocery store clerk called police when the 46-year-old allegedly used a counterfeit $20 bill to pay for goods. Four officers arrived at the scene, one of whom placed his knee on Floyd’s neck for almost nine minutes, suffocating the 46-year-old to death.

Video footage documenting his death  quickly spread across the internet, prompting mass protests and renewed reflection of the Black Lives Matter movement and racism against the Black community in the US and beyond.

The following letter has been written by several Kurdish-American organizations in solidarity with the Black Lives Matter movement.

Kurdish-American Organizations Stand in Solidarity with the Black Lives Matter Movement 

George-Floyd

This is a picture of George Floyd, who died May 25th, 2020 after a white police officer knelt on his neck for at least seven minutes. 2016. Photo: Courtesy of Floyd family/Wikimedia.org

On behalf of eleven Kurdish-American organizations, we express our outrage and deep grief as our communities grapple with the violent deaths of George Floyd, Ahmaud Arbery, Breonna Taylor, and others. Tragically, these deaths are not isolated incidents. They are examples of how racism divides and inflicts suffering on our society, disproportionately affecting people of color. We are completely intolerant of any injustice in our nation.

In the past week, Black Lives Matter protests erupted in all 50 states. While we acknowledge that all non-black people cannot even fathom what Black Americans endure, Kurds fully support the peaceful demands of the BLM Movement. Protestors’ righteous indignation stems from excruciating pain caused not only by Mr. Floyd’s killing, but  by 400 years of structural racism. They have made immense contributions to this country since its founding, and yet they suffer from wealth and education disparities, the highest global incarceration rates, and police brutality. Racism against them is not only normalized, but even rewarded in many arenas. We stand together against institutional and societal racism.

As the most prominent Civil Rights Movement leader, Martin Luther King, eloquently explained, “injustice anywhere is a threat to justice everywhere… Whatever affects one directly, affects all indirectly.” White supremacy and racism plagues our entire world today. During the same week that Mr. Floyd was killed, Baris Cakan, a 20-year-old Kurd, was stabbed to death in Turkey for listening to Kurdish music. It is our duty as Kurds who have also suffered prolonged state oppression, to support the Black community through all meaningful responses which include donating, peacefully protesting, paying attention, spreading the word, and more. Most importantly, it is pivotal for us to strive to eradicate the bias and racism within our own Kurdish communities worldwide by educating ourselves and enlightening our conversations about racism and racial injustice.

Silence is complacency. Now is the time to stand together, listen, and take action.

In solidarity,

Kurdish Refugee Relief Foundation
Kurdish American Medical Association
Effendi Foundation
Kurdish Human Rights Advocacy Group
Kurdish American Youth Association
Kurdish Student Association at University of Massachusetts, Boston
California Kurdish Community Center
Nursi Islamic Center, Texas Kurdish Community
New England Kurdish Association
Kurdish Project
Kurdish Community of Southern California

With contributions by Dr. Heval Kelli 

Source: https://www.rudaw.net/english/world/060620201?fbclid=IwAR0LHMUP4sJswNq7clrU7RQf4F0RKVYSfgt3Gt7CqxocrllFyzA5npo1Lu4

 

به‌رده‌وامیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌ زنجیره‌ چیاكانی زاگرۆس و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی ژینگه‌پارێزان و بێده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی ڕژیم

به‌رده‌وامیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌ زنجیره‌ چیاكانی زاگرۆس و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی ژینگه‌پارێزان و بێده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی ڕژیم

amin-khawaleh_052019 ئاماده‌ كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ : ئه‌مین خه‌واله

٦\٦\٢٠٢٠

وه‌ك ئاگادارین له‌ ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و سووتانی دارستانه‌كان له‌ پارێزگاكانی كۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات و زنجیره‌ی چیاكانی زاگرۆس سنووره‌كانی هه‌ورامان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ سه‌دان هه‌زار هێكتار زه‌وی و زاری جوتیاران و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و له‌م نێوانه‌دا ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌ سه‌ربه‌خۆكانی پارێزه‌ری له‌ چیاكان و ناوچه‌ سه‌وزه‌كان زۆرترین و سه‌ره‌كییترین ده‌وریان بینیوه‌ و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ڕژیمی ئێران له‌ ئاست ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ گه‌وره‌دا چاوی خۆیان داخستووه‌ و هیچ كرده‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی یان پۆزێتیڤیان له‌ خۆیان ده‌رنه‌خستووه‌ و چاوی خۆیان له‌ ئاست كاولكاری به‌ ئه‌نقه‌ستی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی نیشتمان داخستووه‌ و وه‌كوو بینه‌رێك ته‌نیا له‌ دووره‌وه‌ چاو له‌ ئاكامه‌كانی نابه‌رپرسانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.

سووتان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان له‌ ڕۆژانی ڕابردوو و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 48 كاژێری ڕابردوودا پارێزگاكانی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه‌ و زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئێرانی له‌ خۆ گرتووه‌ته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ش به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چاوی خۆیان له‌ ئاست ئه‌و ڕووداوانه‌ داخستووه‌ و گوێی خۆیان له‌ ئاستی به‌رپرسیاره‌تییه‌كانیان كه‌ڕ كردووه‌ و وا نیشانی ئه‌ده‌ن كه‌ ته‌نیا لێكه‌وه‌ته‌یه‌كی سرووشتییه‌ و ئه‌وان له‌ ئاستی كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بێده‌سه‌ڵاتن و هیچ كارێكی ئه‌رێنی له‌ ده‌ستیان نایه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌ ئاشكرا ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ ئاگرتێبه‌ردانی دارستان و چیاكانی نیشتمانه‌كه‌مان و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ وڵات به‌ره‌و كاولكارییه‌كی ئه‌گجاره‌كی ببه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕای گشتیی له‌ سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو له‌ درێژه‌ی كاولكارییه‌كانی وڵات و نیشتمان و به‌ تاڵانبردنی داهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان 5 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر به‌ره‌و وڵاتی وێنێزویلا به‌ڕێكه‌وتن و به‌ ملوێنان به‌رمیل نه‌وت و سووته‌مه‌نی و به‌نزینی وڵاته‌كه‌مان كه‌ مۆڵكی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتیی سه‌ره‌كی نیشتمانه‌كه‌مانه‌ به‌ ئاشكرا هه‌نارده‌ی وڵاتانی لایه‌نگری تێرۆر و تێرۆریست په‌روه‌ر ده‌كات و له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ هۆی گه‌مارۆكانی ئامریكا كه‌ ناتوانێت دراو و پاره‌كان له‌ ڕێگای بانكه‌كانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌، به‌ زێڕ و ئاڵتوون ساتووسه‌ودا ده‌كات و له‌ لایه‌كی دیكه‌ش زێڕ و ئاڵتوونێك كه‌ به‌ داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌وتی نیشتمانه‌كه‌مان كڕدراوه‌ ئاودیوی وڵاتانی سووریه‌، عێراق، لۆبنان و فه‌له‌ستین و لایه‌ن و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداركانی ناوچه‌ و تۆندئاژۆ تێرۆریسته‌كانی وه‌كوو حێزبۆڵا و داعیش و ده‌یان تاقم و گرووپی لایه‌نگری خۆی ده‌كات بۆ درێژه‌دان به‌ چالاكییه‌ تێرۆریستییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی نگرێسی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و لاه‌ینگرانی له‌ وڵاتی ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

Fire_Eastern Kurdistan_06012020له‌م نێوانه‌دا زۆرن ئه‌و ژینگه‌پارێز و قاره‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه‌ زۆر به‌ بێده‌نگی گیان و ژیانی خۆیان فیدا ئه‌كه‌ن له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ژینگه‌ و كوژاندنه‌وه‌ی برینه‌كانی نیشتمان و پێویسته‌ هه‌موومان به‌ هانایانه‌وه‌ بچین و یارمه‌تیده‌ریان بین و پشتییان تێنه‌كه‌ین و له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا پشتیوانی ئه‌و قاره‌مانه‌ بێ ناو نیشانانه‌ بین و وه‌كوو قه‌ڵایه‌كی له‌ به‌ نه‌هاتوو پشتگیری لاوانی ژینگه‌پارێزی نیشتمان بین. ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ ناوچوونی ژینگه‌ و دارستانه‌كان خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێستامان و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ له‌ پاراستن و ئاگاداری كردنی دارستانه‌كان و ژینگه‌ و چیاكانمان. نموونه‌ی به‌رچاوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان له‌وانه‌ ئه‌توانین ئاماژه‌ به‌ زنجیره‌ چیاكانی ناوچه‌ی هه‌ورامان، ناوچه‌ی كۆساڵان، كێوی ئاویه‌ر له‌ نزیك شاری سنه‌، زنجیره‌ چیاكانی داڵاهوو له‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو و هاوكات ناوچه‌كانی نزیك به‌ شاره‌كانی پاوه‌ و جوانڕۆ و ده‌یان شوێن و دارستانی دیكه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین كه‌ له‌ ئێستادا كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر هێرشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و پێویسیان به‌ یارمه‌تیی ئێمه‌ هه‌یه‌ بۆ پاراستنییان له‌ سووتان و له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی و ڕاگرتنیان.

له‌ بارودۆخی ئێستادا حكوومه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی ئیران دژایه‌تیی و به‌رهه‌ڵستكاری ژینگه‌پارێزان و پارێزه‌رانی چیا و نیشتمان ده‌كه‌ن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ به‌ دڵ و گیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و تیئه‌كۆشن بۆ مانه‌وه‌ی ژیان و پاراستنی نیشتمان له‌ سووتان و له‌ناوبردنی یه‌گجاره‌كی و له‌قاودانی سباسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕژیمه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ به‌ ئاشكرا چاوی داخستووه‌ له‌ ئاستی كاولكردن و ڕووخاندن و به‌ تاڵانبردنی ئاشكرای هه‌موو داهاته‌ ماڵی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌ ناوبردنی ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌مان و فرۆشتنی له‌ پێناو به‌ هێزكردن و ته‌یار كردنی هه‌رچی زۆرتر كردنی هێزی خۆی له‌ ناوچه‌دا و به‌ هیزكردنی تێرۆر و هێزه‌ تێرۆریستییه‌كان و هه‌نارده‌كردنی تێرۆر بۆ هه‌موو دونیا و هێنانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ڕكێفی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵی خۆیان له‌ هه‌موو شوێنێك دا جێگر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ به‌ ئاشكركردنی ئامانجه‌ چه‌په‌ڵ و ڕه‌شه‌كانییان له‌ لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و پارێزه‌رانی وڵاته‌وه‌ كۆشكی ده‌سه‌ڵاتییان ئه‌كه‌وێته‌ به‌ ته‌وژم و له‌رز ئه‌كه‌وێته‌ گیانییان بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانییان وه‌گڕ ئه‌خه‌ن بۆ له‌ناوبردنی هێزی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیی و سه‌رقاڵكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ پرس و بابه‌ته‌ په‌راوێزخراوه‌كان و دووڕ ڕاگرتنیان له‌ باسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردان له‌ بابه‌ته‌ گرینگ و چاره‌نوس سازه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.

با پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ له‌قاودان و ئاشكركردنی كاولكاری و ئاگرخستنه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌سته‌كانی دامووده‌زگا و لایه‌نه‌ پیوه‌ندیداره‌كان و تاقمه‌ ئاژاوه‌گێڕه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ به‌لاڕێدابردنی بیر و هزری هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و داگیرسانی شه‌ڕی براكوژی و دووڕوویی و چه‌ن به‌ره‌كی له‌ نێو نه‌ته‌وه‌كه‌مان و داگیركردنی زیاتری خاك و ئاوی نیشتمانه‌كه‌مان به‌ بیانووی كۆنتڕۆڵكردن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانه‌كان و چاندنی نه‌مامی دووبه‌ره‌كی و چه‌ن به‌ره‌كی له‌ ناو دڵی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و نیشتمانه‌كه‌مان. با چیدی ڕێگا نه‌ده‌ین داگیركه‌رانی كوردستان و نیشتمان به‌ ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران و یارمه‌تیی و نه‌زانی باڵ بكیشن به‌ سه‌ر خاكی نیشتمانه‌كه‌مان و زیاتر جێگا پێی خۆیان خۆش بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین له‌ ئێسنادا كه‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ڕژیمه‌كه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی لاواز بووه‌ و چرای ته‌مه‌نیان كه‌وتووه‌ته‌ كزی نه‌هێڵین و ڕێگا نه‌ده‌ین هه‌ستنه‌ سه‌ر پێ و چۆكیان له‌ ناوقه‌د دا بشكێنین و ڕێگای هه‌ستانه‌ سه‌ر پێی دووباره‌یان لێ دابخه‌ین و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌ یه‌كدڵی و هاوڕیزی هێزه‌كانمان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد به‌ ئه‌نجام ده‌گات.

%d bloggers like this: