Category Archives: Kurdish
هەلەو واشنتن: د. ئازاد مۆرادیان لە بارەی کۆنگرەی کۆمارییەکان وبەراووردکردنی بەرنامە وشێوەی بەڕێوەبردنی لەگەڵ کۆنگرەی دیموکراتەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
حه یده ر که ریم
پارتی کۆماری کۆنگرەی نیشتمانی خۆی ڕۆژی دووشەممە لە 24ی ئەم مانگە لە شاری شارلۆتی ویلایەتی کارۆلاینای باکور دەستپـێکرد وچوار ڕۆژی خایاند. لە ڕۆژی کۆتایی کۆنگرەکە ڕەخنەی توند لە بەرنامەکانی جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان گریرا، بەڵام بەپێی شارەزایان کۆمارییەکان لە کۆنگرەکەیاندا زیاتر سەنگییان خستەسەر باسکردنی سەرۆک دۆناڵد ترامپ ولە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک ترامپ ومایک پـێنسی جێگری دووپاتکردەوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. دوواترێ کۆنگرەکە لە واشنتن لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو. ئەلبەتە بەکارهێنانی کۆشکی سپی بۆ سازدانی کۆنگرەی هەرکام لە پارتییەکان ڕووداوێکی بێ پێشینەیە لە مێژووی ئەمەریکادا کە بەدڵنیای مشت ومڕی بەدووادادێت لەسەر شێوەی بەکارهێنانەکەی.
د.مورادیان: خۆپیشاندانەکان دژی نەژادپەرستی بێگومان کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەبێت
لەهەفتەی ڕابردووش دیموکراتەکان کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان سازدا وجۆو بایدنیان کاندیدکرد وسیناتۆر کامڵا هێرسیش وەک جێگری بایدن بۆ پێشەبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بەڕامبەر سەرۆک ترامپ وجێگرەکەی مایک پێنس کە لە 3ی مانگی 11ی 2020 سازدەدرێت.
د. ئازاد مۆرادیان لە بارەی کۆنگرەی کۆمارییەکان وبەراووردکردنی بەرنامە وشێوەی بەڕێوەبردنی لەگەڵ کۆنگرەی دیموکراتەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا دووا. سەبارەت بە سازدانی سێ ڕۆژی کۆنگرەی کۆمارییەکان لە کۆشکی سپی گوتی بەکارهێنانی کۆشکی سپی بۆ کۆنگرەی هەرپارتییەک بە پێچەوانەی (هاچ ئاکتە) واتە بە پێچەوانەی قانوونی ئەمەریکایە. ئەوەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کردی کارێکی بێ پێشینەبوو ومشتومڕ سازدەکات. حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لەبەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم بابەتە لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان، بەرپرسی کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ بنکە لە شاری لۆس ئە نجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا دووبارە تاوتوێ دەکەین.
سه رچاوه
https://www.dengiamerika.com/a/5562360.html
https://av.voanews.com/clips/VKR/2020/08/28/79351f3b-b80f-4c76-90bd-f69ee93c2f1b.mp3?download=1
هەلەو واشنتن: د. ئازاد مۆرادیان لە بارەی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
حه یده ر که ریم
کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان لە 17ی ئەم مانگە بەڕێگای ئینتەرنێت وتەلەفۆن وتەلەفزیۆنەوە سازدرا و چوار ڕۆژی خایەند وبەفەرمی جۆ بایدن بووە بەربژێری پارتی دیموکراتەکان وکامڵا هاریس بووە جێگری بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
بە گوێرەی شارەزایان دیموکراتەکان بە سەرکەوتوویی کۆنگرەکەیان بەڕێوەبرد لە ڕووی ڕێکخستنی بەرنامەکانی وبابەتەکانیەوە، بەڵام سەرۆک ترامپ بەرنامەکانی بایدنی بە ڕادیکاڵترین وتوندڕەو و مەترسیدار ناوبرد کە چاوەڕواندەکرێت لە کۆنگرەی کۆمارییەکاندا زیاتر سەنگییان بخەنەسەر.
ئەم هەفتەیە کۆمارییەکان لە 24 – 27 ی مانگ کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان سازدەدەن وتیایدا جارێکی دیکە بە فەرمی دانۆڵد ترامپ ومایک پـێنس بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا پەسەندبکەنەوە.
دکتۆر ئازاد مورادیان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ” پێموایە دەنگدان بەڕێگەی کارتی دەنگدان بە پۆست کێشەی مەزن لە نێوان دیموکراتەکان وکۆمارییەکاندا سازدەکات”
دکتۆر مورادیان گوتی هۆکارێکی دروستبوونی کێشە ئەوەیە کە لە خولەکانی پێشوودا ئامادەبوونی خەڵك لەسەر سندوقی دەنگدان بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردنی هەرکامێك لە سەرۆك کۆمارەکان. ئێستا کە ئەبینین خەڵك بەهەر هۆیەکەوەبێت لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ناتوانن بەو ڕێژەیەی پێشتر بەشداری بکەن. تەنیا بەدیلێک لێرەدا ئەمینێتەوە ئەوەیە کە دەبێت بتوانن پێش ئەوەی دەنگەکان بخوێنرێنەوە، دەنگی خۆیان بخەنە ناو سندوقەکانی پۆستەوە، دەزگای خزمەتگوزاری پۆستیش دەبێت ڕەوانەیان بکەن بۆ کۆمیتە یاخود کۆمیسیۆنی کە چاودێری دەنگدانەکان دەکەن.
دکتۆر ئازاد مورادیان دەشڵێت ترامپ وتوویەتی ئەگەر دەنگدانەکان بەدروست نەزانم، ئامادەنیم مل کەچبم و وڵات بخەمە ئیختیاری دیموکراتەکان.
کارتەکانی دەنگدان کە بە پۆست دەنێردرێن دەبێت مۆری ڕۆژی بەلای کەمی 3ی مانگی یازدەیان لەسەربن. بۆ نموونە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تا 20ی مانگی یانزدە ماوەیان هەیە دەنگەکان قەبوڵبکرێن بەمەرجێك مۆری ڕۆژی 3ی مانگی یانزدەیان لەسەربن. لەسەر ئەم بابەتە حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم وتووێژەی لەگەڵ دکتۆر ئازاد مورادیان، بەرپرسی کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ بنکە لە شاری لۆس ئەنجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا سازداوە.
زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەکەدایە:
https://www.dengiamerika.com/a/democratic-convention/5554776.html
به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
١١ی مانگى ٧ ی ٢٠٢٠
له كاتێكدا ۳۱ ساڵ به سه‌ر تێرۆری ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش تێپه‌ڕده‌بێت، كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهانی چاوی خۆیان له ئاست ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی تێرۆری دۆكتۆرر قاسملوو و هاوڕێیانی داخستووه و بێده‌نگی باڵی به سه‌ر ئاكامی تێرۆریستاندا كیشاوه و سه‌رپۆشی له سه‌ر دانراوه.
دوابه‌دوای فه‌رمانی جیهادی خۆمه‌ینی دژی گه‌لی كورد و ده‌ربازبوونی ۱۰ ساڵ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له ناوچه كوردنشینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نێوان پیشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تیی شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتی ئه‌و كاتی حیزب له لایه‌كه‌وه و پاسدار و چه‌كداره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاری وتووێژ و دانووستان له نێوان به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی حیزبی دێمۆكرات به ڕێبه‌رایه‌تیی دوكتۆر قاسملوو به نێوانجییگهری ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی باشوور له وڵاتێكی بێ لایه‌نی ئه‌وروپایی هاته ئاراوه و لایه‌نه‌كان دوای چه‌ندین جار دانیشتن و كۆبوونه‌وه به ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتن و له دوایین كۆبۆنه‌وه‌ی هاوبه‌شییان له شاری ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش له ڕێكه‌وتی ۲۲‌ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۶۸ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ۱۳ی جوولای ساڵی ۱۹۶۹ی زایینی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر هاوڕێ له گه‌ڵ هاوڕێی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر و دۆكتۆر فازیل ڕه‌سووڵ له سه‌ر مێزی وتووێژ له لایه‌ن دیپلۆماته تێرۆریست په‌روه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاتنه تێرۆر كردن و به داخه‌وه دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی شه‌هید كران و له‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانیی نه‌كراوی دا بكوژانی دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دوای چه‌ن ڕۆژ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كرانه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نیشتمانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوڕێیانی دانه‌خراوه و هێشتا هه‌ر وا كراوه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و تێرۆریستان هه‌ر وا به ئازادی هاتووچۆ ئه‌كه‌ن و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ولاتی ئۆتریش تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی گرینگی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ر كران و گه‌مارۆ له سه‌ر بكوژان ده‌رنه‌كردووه و به ئاشكرا چاوی خۆی له ئاستی ئه‌و دۆسیه داخستووه و له ئاستی ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌ی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
گه‌لۆ بێده‌نگی و چاو داخستنی به‌رپرسانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆ پارچه پارچه بوونی كوردستانی نیشتمان! یان فره حیزبی و له‌ت له‌ت بوونی حیزب و ڕێكخراوه‌كانمان؟ له ڕاستییدا كورد له ساڵانی ڕابردوو دا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و شه‌ڕی كورسی و ده‌سه‌ڵات حیزبه‌كانی كوردستانی له هه‌موو پارچه‌كان له‌ت و په‌ت كردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌ك و هه‌ر حیزبێك بۆ خۆی ڕێبه‌رێك و پێشه‌وایه‌كی دیاریكردووه و چاویان له ئاستی یه‌كدی هه‌ڵنایه‌ت و هیچ كام له پارچه‌كان یان حیزبه‌كان ڕێبه‌ری لایه‌نی به‌رانبه‌ریان وه‌كوو ڕێبه‌ر و پێشه‌وای خۆیان یان لانیكه‌م وه‌كوو به‌رپرسێك و شۆڕشگێڕێك قه‌بووڵ نییه و هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوایی تا ئێستاش یه‌كده‌نگی و هاوپشتی گه‌لی كوردی‌یان نه‌دیووه و بۆیه له به‌رانبه‌ر ساتووسهوداكانی كۆماری ئیسلامیی و وه‌رگرتنی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بێده‌نگییان له هه‌مبه‌ر دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردووه و حیزبی دێموكرات و به‌رپرسانی به ته‌نیایی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ده‌رئه‌نجامی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی ئۆتریش و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به لای خۆیاندا ههڵبهگهڕێننهوه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه‌یان نه‌بووه.
فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیران و ڕژیمی به‌عسی عێراق له لایه‌ن وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه وڵاتی ئۆتریش، وه‌كوو ئامرازێك بۆ كارتی گوشار به كار هێنرا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ئێران له ژێر ده‌ستی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتی نه‌مسا و دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و له ڕاستییدا بكوژانی ڕێبه‌ری كورد و هاوڕێیانی به ئێسكۆرتهوه به‌ره‌و تاران ڕه‌وانه كرانه‌وه و سه‌رپۆش له سه‌ر دوسیه‌ی تێرۆری دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دانرا و له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌كوو باس كرا نه‌بوونی لۆبییه‌كی یه‌كگرتووی كورد ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی دوسیه‌كه به ئاقارێكی دوابه‌دوا دا كێشا و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ناوه‌نده لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گوێی خۆیان لی خه‌واند و دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ به سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌دا بكوژان و تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆره هیشتا به‌رده‌وامن له درێژه پێدان به تێرۆری نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌نارده كردنی تێرۆر بۆ هه‌موو جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی.
دوای كه‌متر له ساڵێك ده‌زگای تیرۆری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران جارێكی دیكه ده‌ستی به خوێنی ڕێبه‌رێكی دیكه‌ی گه‌لی كورد، دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی سوور كرد و ئه‌مجاره له شوێنی نانخواردن و له رێستوورانتێك به ناوی میكۆنۆس له وڵاتی ئاڵمان دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی كرانه ئامانج و زۆر بێڕه‌حمانه شه‌هید كران و كۆماری ئیسلامی په‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه‌ی بۆ خۆی و ڕژیمه‌كه‌ی تۆمار كرد و جارێكی دیكه بۆ هه‌موو جیهانی ئاشكرا كرد كه دژی دێمۆكراسی و ئازادی و مافی چاره‌نووسی گه‌لان و نهتهوهكانهی وڵاته‌كه‌یه‌تی وڵاتێك كه به ناحه‌ق خۆی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی هه‌موو ناوچه‌كانی دا زاڵ كردووه و بووه به خاوه‌نی ژێرخانی ئابووری و مافی چاره‌نووسی ئه‌و نه‌ته‌وانه و به‌رده‌وامه له چه‌وساندنه‌وه‌یان و‌لێك به‌ردان و درووست كردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوانیان دا به بیانووی جیاخوازی و پارچه‌پارچه‌كردن و دابه‌ش كردنی خاكی وڵاتێكی وه‌همی به ناوی ئێران.
له ئێستادا پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ وه‌دیهینانی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ربازبوون له سنووره‌كانی چه‌وساندنه‌وه زیاتر له پێشوو هه‌ستی پێ ده‌كرێت و پێویسته به‌ڵام مخابن فره حیزبی و شه‌ڕی ئاڵا و شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیا یاڵی به سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ماندا كێشاوه و ده‌ربازبوون له قه‌یرانی كورسی و ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ستی و هه‌نگاو هه‌ڵهێنان به‌ره‌و پێكھینانی ئامانجێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو زۆری ماوه و زه‌حمه‌ته.
با له بیر نه‌كرێت داواكاری دوكتۆر قاسملوو له به‌رپرسانی ڕژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به فه‌رمیی ناسینی سنووره‌كانی كوردستان و مافی دابین كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خوێندن به زمانی دایكی له سنووره‌كانی كوردستان بوو كه به داخه‌وه شه‌مشه كوێره‌كانی ڕژیمی و دوژمنانی ئازادی چاویان له ئاست به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاوابوونی خاكی كوردستان هه‌ڵنه‌هات و له كاتی وتووێژ و دانووستان و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له پێشدا داڕێژراو ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و هاوڕێیانی زۆر بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه به‌ر ئاگری غه‌زه‌بیان و به گولله‌ی ڕق و كینه‌ی ڕژیم تێرۆر و شه‌هید كران. به‌ڵام ناوی دوكتۆر قاسملوو وه‌كوو ناوی پێشه‌وا قازی مۆحه‌ممه‌د و وه‌كوو ناوی سمكۆی نه‌مر به نه‌مری مایه‌وه و ته‌نیا ڕووڕه‌شی و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی دیكه خرایه سه‌ر كارنامه‌ی چه‌په‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری په‌ت و سێداره و تا ئێستاش ترس له ئه‌ویندارانی قاسملوو و هاوڕێیانی خه‌ونی له چاویان حه‌رام كردووه و تا ئێستاش شۆڕشگێڕان و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات ئێعدام و تیرۆر ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتیكدایه نه‌مامی ئازادی كه له لایه‌ن دوكتۆر قاسملوو و ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی دیكه‌وه چیندرا ساڵ له گه‌ڵ ساڵ باڵا ده‌كات و گه‌وره‌تر و ئهسنوورتر ده‌بێت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لاوان و تیكۆشه‌رانی وڵاته‌كه‌مان نه‌وه له دوای نه‌وه زیاتر باڵا ده‌كات و به هێزتر ده‌بێت.
هه‌موو ساڵێك وه‌كوو نه‌ریتێك له لایه‌ن كوردستانیانی دانیشتووی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی شه‌هیدان كرانی دوكتۆر قاسملوو به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گیرێت و بكوژان و ڕژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌موو جیهاندا شه‌رمه‌زار ده‌كرێت و له لایه‌ن كوردستانیانه‌وه له گه‌ڵ ڕیبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هید قاسملووی نه‌مر په‌یمان نوێده‌كرێته‌وه و وه‌فاداری به به‌ڵێنه‌كان دووپات ده‌كرێنه‌وه. ڕێبه‌رێك كه دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ له شه‌هید كرانی و ڕژانی به ناحه‌قی خوێنی هیشتا ناوی و رێبازی زیندووه و ڕێنمایی و وته و نووسراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیستاش له زۆربه‌ی زانكۆ ڕۆژئاواییه‌كان وه‌كوو وانه‌یه‌ك له زانكۆكان ده‌وترێنه‌وه و دووپات ده‌كرێنه‌وه و هێشتا كۆن نه‌بوون و نوێیه و بگره رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر له گه‌ل بارودۆخه‌كه‌دا گونجاو ده‌بن و ده‌گونجێن.
دوكتۆر قاسملوو له كتێب و نووسراوه‌كانی وه‌كوو كوردستان و كورد به وردی ئابووری كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌موو كوردستان ئه‌خاته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و له كورته‌باس دا به پێشكه‌ش كردنی سیسته‌می سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك بۆ كۆمه‌ڵگای داهاتووی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سۆسیالیزمی به‌رده‌ست و چاكه و خراپه‌كانی ناوی خۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێژووی كورد تۆمار كردووه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد پێشكه‌ش كردووه و تا ئێستاش ڕێگای به‌رده‌وامه و ڕێبوارانی هه‌ر چه‌ن به‌ر بڵاو و پارچه پارچه‌كراو به‌ڵام هێشتا درێژه‌ده‌ری ڕیگا و بیر و بڕواكانی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیرۆكه و ئه‌ندیشه‌كانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده قى نوستراوه که به فۆرمه تى پى دی اف دابه زینه: