به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
١١ی مانگى ٧ ی ٢٠٢٠
له كاتێكدا ۳۱ ساڵ به سه‌ر تێرۆری ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش تێپه‌ڕده‌بێت، كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهانی چاوی خۆیان له ئاست ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی تێرۆری دۆكتۆرر قاسملوو و هاوڕێیانی داخستووه و بێده‌نگی باڵی به سه‌ر ئاكامی تێرۆریستاندا كیشاوه و سه‌رپۆشی له سه‌ر دانراوه.
دوابه‌دوای فه‌رمانی جیهادی خۆمه‌ینی دژی گه‌لی كورد و ده‌ربازبوونی ۱۰ ساڵ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له ناوچه كوردنشینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نێوان پیشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تیی شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتی ئه‌و كاتی حیزب له لایه‌كه‌وه و پاسدار و چه‌كداره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاری وتووێژ و دانووستان له نێوان به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی حیزبی دێمۆكرات به ڕێبه‌رایه‌تیی دوكتۆر قاسملوو به نێوانجییگهری ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی باشوور له وڵاتێكی بێ لایه‌نی ئه‌وروپایی هاته ئاراوه و لایه‌نه‌كان دوای چه‌ندین جار دانیشتن و كۆبوونه‌وه به ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتن و له دوایین كۆبۆنه‌وه‌ی هاوبه‌شییان له شاری ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش له ڕێكه‌وتی ۲۲‌ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۶۸ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ۱۳ی جوولای ساڵی ۱۹۶۹ی زایینی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر هاوڕێ له گه‌ڵ هاوڕێی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر و دۆكتۆر فازیل ڕه‌سووڵ له سه‌ر مێزی وتووێژ له لایه‌ن دیپلۆماته تێرۆریست په‌روه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاتنه تێرۆر كردن و به داخه‌وه دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی شه‌هید كران و له‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانیی نه‌كراوی دا بكوژانی دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دوای چه‌ن ڕۆژ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كرانه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نیشتمانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوڕێیانی دانه‌خراوه و هێشتا هه‌ر وا كراوه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و تێرۆریستان هه‌ر وا به ئازادی هاتووچۆ ئه‌كه‌ن و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ولاتی ئۆتریش تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی گرینگی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ر كران و گه‌مارۆ له سه‌ر بكوژان ده‌رنه‌كردووه و به ئاشكرا چاوی خۆی له ئاستی ئه‌و دۆسیه داخستووه و له ئاستی ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌ی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
گه‌لۆ بێده‌نگی و چاو داخستنی به‌رپرسانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆ پارچه پارچه بوونی كوردستانی نیشتمان! یان فره حیزبی و له‌ت له‌ت بوونی حیزب و ڕێكخراوه‌كانمان؟ له ڕاستییدا كورد له ساڵانی ڕابردوو دا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و شه‌ڕی كورسی و ده‌سه‌ڵات حیزبه‌كانی كوردستانی له هه‌موو پارچه‌كان له‌ت و په‌ت كردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌ك و هه‌ر حیزبێك بۆ خۆی ڕێبه‌رێك و پێشه‌وایه‌كی دیاریكردووه و چاویان له ئاستی یه‌كدی هه‌ڵنایه‌ت و هیچ كام له پارچه‌كان یان حیزبه‌كان ڕێبه‌ری لایه‌نی به‌رانبه‌ریان وه‌كوو ڕێبه‌ر و پێشه‌وای خۆیان یان لانیكه‌م وه‌كوو به‌رپرسێك و شۆڕشگێڕێك قه‌بووڵ نییه و هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوایی تا ئێستاش یه‌كده‌نگی و هاوپشتی گه‌لی كوردی‌یان نه‌دیووه و بۆیه له به‌رانبه‌ر ساتووسهوداكانی كۆماری ئیسلامیی و وه‌رگرتنی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بێده‌نگییان له هه‌مبه‌ر دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردووه و حیزبی دێموكرات و به‌رپرسانی به ته‌نیایی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ده‌رئه‌نجامی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی ئۆتریش و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به لای خۆیاندا ههڵبهگهڕێننهوه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه‌یان نه‌بووه.
فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیران و ڕژیمی به‌عسی عێراق له لایه‌ن وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه وڵاتی ئۆتریش، وه‌كوو ئامرازێك بۆ كارتی گوشار به كار هێنرا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ئێران له ژێر ده‌ستی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتی نه‌مسا و دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و له ڕاستییدا بكوژانی ڕێبه‌ری كورد و هاوڕێیانی به ئێسكۆرتهوه به‌ره‌و تاران ڕه‌وانه كرانه‌وه و سه‌رپۆش له سه‌ر دوسیه‌ی تێرۆری دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دانرا و له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌كوو باس كرا نه‌بوونی لۆبییه‌كی یه‌كگرتووی كورد ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی دوسیه‌كه به ئاقارێكی دوابه‌دوا دا كێشا و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ناوه‌نده لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گوێی خۆیان لی خه‌واند و دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ به سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌دا بكوژان و تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆره هیشتا به‌رده‌وامن له درێژه پێدان به تێرۆری نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌نارده كردنی تێرۆر بۆ هه‌موو جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی.
دوای كه‌متر له ساڵێك ده‌زگای تیرۆری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران جارێكی دیكه ده‌ستی به خوێنی ڕێبه‌رێكی دیكه‌ی گه‌لی كورد، دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی سوور كرد و ئه‌مجاره له شوێنی نانخواردن و له رێستوورانتێك به ناوی میكۆنۆس له وڵاتی ئاڵمان دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی كرانه ئامانج و زۆر بێڕه‌حمانه شه‌هید كران و كۆماری ئیسلامی په‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه‌ی بۆ خۆی و ڕژیمه‌كه‌ی تۆمار كرد و جارێكی دیكه بۆ هه‌موو جیهانی ئاشكرا كرد كه دژی دێمۆكراسی و ئازادی و مافی چاره‌نووسی گه‌لان و نهتهوهكانهی وڵاته‌كه‌یه‌تی وڵاتێك كه به ناحه‌ق خۆی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی هه‌موو ناوچه‌كانی دا زاڵ كردووه و بووه به خاوه‌نی ژێرخانی ئابووری و مافی چاره‌نووسی ئه‌و نه‌ته‌وانه و به‌رده‌وامه له چه‌وساندنه‌وه‌یان و‌لێك به‌ردان و درووست كردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوانیان دا به بیانووی جیاخوازی و پارچه‌پارچه‌كردن و دابه‌ش كردنی خاكی وڵاتێكی وه‌همی به ناوی ئێران.
له ئێستادا پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ وه‌دیهینانی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ربازبوون له سنووره‌كانی چه‌وساندنه‌وه زیاتر له پێشوو هه‌ستی پێ ده‌كرێت و پێویسته به‌ڵام مخابن فره حیزبی و شه‌ڕی ئاڵا و شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیا یاڵی به سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ماندا كێشاوه و ده‌ربازبوون له قه‌یرانی كورسی و ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ستی و هه‌نگاو هه‌ڵهێنان به‌ره‌و پێكھینانی ئامانجێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو زۆری ماوه و زه‌حمه‌ته.
با له بیر نه‌كرێت داواكاری دوكتۆر قاسملوو له به‌رپرسانی ڕژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به فه‌رمیی ناسینی سنووره‌كانی كوردستان و مافی دابین كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خوێندن به زمانی دایكی له سنووره‌كانی كوردستان بوو كه به داخه‌وه شه‌مشه كوێره‌كانی ڕژیمی و دوژمنانی ئازادی چاویان له ئاست به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاوابوونی خاكی كوردستان هه‌ڵنه‌هات و له كاتی وتووێژ و دانووستان و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له پێشدا داڕێژراو ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و هاوڕێیانی زۆر بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه به‌ر ئاگری غه‌زه‌بیان و به گولله‌ی ڕق و كینه‌ی ڕژیم تێرۆر و شه‌هید كران. به‌ڵام ناوی دوكتۆر قاسملوو وه‌كوو ناوی پێشه‌وا قازی مۆحه‌ممه‌د و وه‌كوو ناوی سمكۆی نه‌مر به نه‌مری مایه‌وه و ته‌نیا ڕووڕه‌شی و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی دیكه خرایه سه‌ر كارنامه‌ی چه‌په‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری په‌ت و سێداره و تا ئێستاش ترس له ئه‌ویندارانی قاسملوو و هاوڕێیانی خه‌ونی له چاویان حه‌رام كردووه و تا ئێستاش شۆڕشگێڕان و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات ئێعدام و تیرۆر ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتیكدایه نه‌مامی ئازادی كه له لایه‌ن دوكتۆر قاسملوو و ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی دیكه‌وه چیندرا ساڵ له گه‌ڵ ساڵ باڵا ده‌كات و گه‌وره‌تر و ئهسنوورتر ده‌بێت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لاوان و تیكۆشه‌رانی وڵاته‌كه‌مان نه‌وه له دوای نه‌وه زیاتر باڵا ده‌كات و به هێزتر ده‌بێت.
هه‌موو ساڵێك وه‌كوو نه‌ریتێك له لایه‌ن كوردستانیانی دانیشتووی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی شه‌هیدان كرانی دوكتۆر قاسملوو به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گیرێت و بكوژان و ڕژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌موو جیهاندا شه‌رمه‌زار ده‌كرێت و له لایه‌ن كوردستانیانه‌وه له گه‌ڵ ڕیبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هید قاسملووی نه‌مر په‌یمان نوێده‌كرێته‌وه و وه‌فاداری به به‌ڵێنه‌كان دووپات ده‌كرێنه‌وه. ڕێبه‌رێك كه دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ له شه‌هید كرانی و ڕژانی به ناحه‌قی خوێنی هیشتا ناوی و رێبازی زیندووه و ڕێنمایی و وته و نووسراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیستاش له زۆربه‌ی زانكۆ ڕۆژئاواییه‌كان وه‌كوو وانه‌یه‌ك له زانكۆكان ده‌وترێنه‌وه و دووپات ده‌كرێنه‌وه و هێشتا كۆن نه‌بوون و نوێیه و بگره رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر له گه‌ل بارودۆخه‌كه‌دا گونجاو ده‌بن و ده‌گونجێن.
دوكتۆر قاسملوو له كتێب و نووسراوه‌كانی وه‌كوو كوردستان و كورد به وردی ئابووری كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌موو كوردستان ئه‌خاته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و له كورته‌باس دا به پێشكه‌ش كردنی سیسته‌می سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك بۆ كۆمه‌ڵگای داهاتووی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سۆسیالیزمی به‌رده‌ست و چاكه و خراپه‌كانی ناوی خۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێژووی كورد تۆمار كردووه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد پێشكه‌ش كردووه و تا ئێستاش ڕێگای به‌رده‌وامه و ڕێبوارانی هه‌ر چه‌ن به‌ر بڵاو و پارچه پارچه‌كراو به‌ڵام هێشتا درێژه‌ده‌ری ڕیگا و بیر و بڕواكانی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیرۆكه و ئه‌ندیشه‌كانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده قى نوستراوه که به فۆرمه تى پى دی اف دابه زینه:
Kurdish-American solidarity with Black Lives Matter
Open letter: Kurdish-American solidarity with Black Lives Matter

Photo by: cmc.edu
By: Yara Ismael
June 8th, 2020
Source: Rudaw.net
Father-of-two George Floyd was killed by Minneapolis police on May 25, the latest black American victim of police brutality in the United States.
A grocery store clerk called police when the 46-year-old allegedly used a counterfeit $20 bill to pay for goods. Four officers arrived at the scene, one of whom placed his knee on Floyd’s neck for almost nine minutes, suffocating the 46-year-old to death.
Video footage documenting his death quickly spread across the internet, prompting mass protests and renewed reflection of the Black Lives Matter movement and racism against the Black community in the US and beyond.
The following letter has been written by several Kurdish-American organizations in solidarity with the Black Lives Matter movement.
Kurdish-American Organizations Stand in Solidarity with the Black Lives Matter Movement

This is a picture of George Floyd, who died May 25th, 2020 after a white police officer knelt on his neck for at least seven minutes. 2016. Photo: Courtesy of Floyd family/Wikimedia.org
On behalf of eleven Kurdish-American organizations, we express our outrage and deep grief as our communities grapple with the violent deaths of George Floyd, Ahmaud Arbery, Breonna Taylor, and others. Tragically, these deaths are not isolated incidents. They are examples of how racism divides and inflicts suffering on our society, disproportionately affecting people of color. We are completely intolerant of any injustice in our nation.
In the past week, Black Lives Matter protests erupted in all 50 states. While we acknowledge that all non-black people cannot even fathom what Black Americans endure, Kurds fully support the peaceful demands of the BLM Movement. Protestors’ righteous indignation stems from excruciating pain caused not only by Mr. Floyd’s killing, but by 400 years of structural racism. They have made immense contributions to this country since its founding, and yet they suffer from wealth and education disparities, the highest global incarceration rates, and police brutality. Racism against them is not only normalized, but even rewarded in many arenas. We stand together against institutional and societal racism.
As the most prominent Civil Rights Movement leader, Martin Luther King, eloquently explained, “injustice anywhere is a threat to justice everywhere… Whatever affects one directly, affects all indirectly.” White supremacy and racism plagues our entire world today. During the same week that Mr. Floyd was killed, Baris Cakan, a 20-year-old Kurd, was stabbed to death in Turkey for listening to Kurdish music. It is our duty as Kurds who have also suffered prolonged state oppression, to support the Black community through all meaningful responses which include donating, peacefully protesting, paying attention, spreading the word, and more. Most importantly, it is pivotal for us to strive to eradicate the bias and racism within our own Kurdish communities worldwide by educating ourselves and enlightening our conversations about racism and racial injustice.
Silence is complacency. Now is the time to stand together, listen, and take action.
In solidarity,
Kurdish Refugee Relief Foundation
Kurdish American Medical Association
Effendi Foundation
Kurdish Human Rights Advocacy Group
Kurdish American Youth Association
Kurdish Student Association at University of Massachusetts, Boston
California Kurdish Community Center
Nursi Islamic Center, Texas Kurdish Community
New England Kurdish Association
Kurdish Project
Kurdish Community of Southern California
With contributions by Dr. Heval Kelli
به‌رده‌وامیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له زنجیره چیاكانی زاگرۆس و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی ژینگه‌پارێزان و بێده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی ڕژیم
به‌رده‌وامیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له زنجیره چیاكانی زاگرۆس و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی ژینگه‌پارێزان و بێده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی ڕژیم
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
٦\٦\٢٠٢٠
وه‌ك ئاگادارین له ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوو ئاگركه‌وتنه‌وه و سووتانی دارستانه‌كان له پارێزگاكانی كۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات و زنجیره‌ی چیاكانی زاگرۆس سنووره‌كانی هه‌ورامان به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له سه‌دان هه‌زار هێكتار زه‌وی و زاری جوتیاران و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و له‌م نێوانه‌دا ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانی پارێزه‌ری له چیاكان و ناوچه سه‌وزه‌كان زۆرترین و سهرهكییترین ده‌وریان بینیوه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ڕژیمی ئێران له ئاست ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه گه‌وره‌دا چاوی خۆیان داخستووه و هیچ كرده‌وه و ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی یان پۆزێتیڤیان له خۆیان ده‌رنه‌خستووه و چاوی خۆیان له ئاست كاولكاری به ئه‌نقه‌ستی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی نیشتمان داخستووه و وه‌كوو بینه‌رێك ته‌نیا له دووره‌وه چاو له ئاكامه‌كانی نابه‌رپرسانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
سووتان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان له ڕۆژانی ڕابردوو و ته‌نیا له ماوه‌ی 48 كاژێری ڕابردوودا پارێزگاكانی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه و زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئێرانی له خۆ گرتووه‌ته‌وه و جارێكی دیكه‌ش به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چاوی خۆیان له ئاست ئه‌و ڕووداوانه داخستووه و گوێی خۆیان له ئاستی بهرپرسیارهتییهكانیان كه‌ڕ كردووه و وا نیشانی ئه‌ده‌ن كه ته‌نیا لێكهوهتهیهكی سرووشتییه و ئه‌وان له ئاستی كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بێده‌سه‌ڵاتن و هیچ كارێكی ئه‌رێنی له ده‌ستیان نایه‌ت له كاتێكدا كه ڕوون و ئاشكرایه كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی به ئاشكرا ده‌ستی هه‌یه له ئاگرتێبه‌ردانی دارستان و چیاكانی نیشتمانه‌كه‌مان و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه وڵات به‌ره‌و كاولكارییه‌كی ئهگجارهكی ببه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕای گشتیی له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
له كاتێكدا كه له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو له درێژه‌ی كاولكارییه‌كانی وڵات و نیشتمان و به تاڵانبردنی داهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان 5 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر به‌ره‌و وڵاتی وێنێزویلا به‌ڕێكه‌وتن و به ملوێنان به‌رمیل نه‌وت و سووته‌مه‌نی و به‌نزینی وڵاته‌كه‌مان كه مۆڵكی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتیی سه‌ره‌كی نیشتمانه‌كه‌مانه به ئاشكرا هه‌نارده‌ی وڵاتانی لایه‌نگری تێرۆر و تێرۆریست په‌روه‌ر ده‌كات و له به‌رانبه‌ردا به هۆی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا كه ناتوانێت دراو و پاره‌كان له ڕێگای بانكه‌كانه‌وه بگوازێته‌وه، به زێڕ و ئاڵتوون ساتووسهودا ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌ش زێڕ و ئاڵتوونێك كه به داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌وتی نیشتمانه‌كه‌مان كڕدراوه ئاودیوی وڵاتانی سووریه، عێراق، لۆبنان و فه‌له‌ستین و لایه‌ن و هێزه دهسهڵاتداركانی ناوچه و تۆندئاژۆ تێرۆریسته‌كانی وه‌كوو حێزبۆڵا و داعیش و ده‌یان تاقم و گرووپی لایه‌نگری خۆی ده‌كات بۆ درێژه‌دان به چالاكییه تێرۆریستییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی نگرێسی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و لاهینگرانی له وڵاتی ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
له‌م نێوانه‌دا زۆرن ئه‌و ژینگه‌پارێز و قاره‌مانه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه زۆر به بێده‌نگی گیان و ژیانی خۆیان فیدا ئه‌كه‌ن له پێناو مانه‌وه‌ی ژینگه و كوژاندنه‌وه‌ی برینه‌كانی نیشتمان و پێویسته هه‌موومان به هانایانه‌وه بچین و یارمه‌تیده‌ریان بین و پشتییان تێنهكهین و له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا پشتیوانی ئه‌و قاره‌مانه بێ ناو نیشانانه بین و وه‌كوو قه‌ڵایه‌كی له به نه‌هاتوو پشتگیری لاوانی ژینگه‌پارێزی نیشتمان بین. ڕوون و ئاشكرایه كه له ناوچوونی ژینگه و دارستانه‌كان خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێستامان و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه له پاراستن و ئاگاداری كردنی دارستانه‌كان و ژینگه و چیاكانمان. نموونه‌ی به‌رچاوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به زنجیره چیاكانی ناوچه‌ی هه‌ورامان، ناوچه‌ی كۆساڵان، كێوی ئاویه‌ر له نزیك شاری سنه، زنجیره چیاكانی داڵاهوو له ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو و هاوكات ناوچه‌كانی نزیك به شاره‌كانی پاوه و جوانڕۆ و ده‌یان شوێن و دارستانی دیكه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین كه له ئێستادا كه‌وتوونه‌ته ژێر هێرشی ئاگركه‌وتنه‌وه و پێویسیان به یارمه‌تیی ئێمه هه‌یه بۆ پاراستنییان له سووتان و له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی و ڕاگرتنیان.
له بارودۆخی ئێستادا حكوومه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی ئیران دژایه‌تیی و به‌رهه‌ڵستكاری ژینگه‌پارێزان و پارێزه‌رانی چیا و نیشتمان ده‌كه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌پارێزانه به دڵ و گیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و تیئه‌كۆشن بۆ مانه‌وه‌ی ژیان و پاراستنی نیشتمان له سووتان و له‌ناوبردنی یه‌گجاره‌كی و له‌قاودانی سباسهته چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕژیمه كه ساڵانێكه به ئاشكرا چاوی داخستووه له ئاستی كاولكردن و ڕووخاندن و به تاڵانبردنی ئاشكرای هه‌موو داهاته ماڵی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له ناوبردنی ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌مان و فرۆشتنی له پێناو به هێزكردن و ته‌یار كردنی هه‌رچی زۆرتر كردنی هێزی خۆی له ناوچه‌دا و به هیزكردنی تێرۆر و هێزه تێرۆریستییه‌كان و هه‌نارده‌كردنی تێرۆر بۆ هه‌موو دونیا و هێنانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ڕكێفی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵی خۆیان له هه‌موو شوێنێك دا جێگر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه به ئاشكركردنی ئامانجه چه‌په‌ڵ و ڕهشهكانییان له لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و پارێزه‌رانی وڵاته‌وه كۆشكی ده‌سه‌ڵاتییان ئه‌كه‌وێته به ته‌وژم و له‌رز ئه‌كه‌وێته گیانییان بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانییان وه‌گڕ ئه‌خه‌ن بۆ له‌ناوبردنی هێزی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیی و سه‌رقاڵكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به پرس و بابه‌ته په‌راوێزخراوه‌كان و دووڕ ڕاگرتنیان له باسه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردان له بابه‌ته گرینگ و چاره‌نوس سازه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.
با پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ له‌قاودان و ئاشكركردنی كاولكاری و ئاگرخستنه‌وه به ئهنقهستهكانی دامووده‌زگا و لایه‌نه پیوهندیدارهكان و تاقمه ئاژاوه‌گێڕه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ به‌لاڕێدابردنی بیر و هزری هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و داگیرسانی شه‌ڕی براكوژی و دووڕوویی و چه‌ن به‌ره‌كی له نێو نه‌ته‌وه‌كه‌مان و داگیركردنی زیاتری خاك و ئاوی نیشتمانه‌كه‌مان به بیانووی كۆنتڕۆڵكردن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانه‌كان و چاندنی نه‌مامی دووبه‌ره‌كی و چه‌ن به‌ره‌كی له ناو دڵی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و نیشتمانه‌كه‌مان. با چیدی ڕێگا نه‌ده‌ین داگیركه‌رانی كوردستان و نیشتمان به ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران و یارمه‌تیی و نه‌زانی باڵ بكیشن به سه‌ر خاكی نیشتمانه‌كه‌مان و زیاتر جێگا پێی خۆیان خۆش بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین له ئێسنادا كه چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ڕژیمهكهیان به ته‌واوه‌تی لاواز بووه و چرای ته‌مه‌نیان كه‌وتووه‌ته كزی نه‌هێڵین و ڕێگا نه‌ده‌ین هه‌ستنه سه‌ر پێ و چۆكیان له ناوقه‌د دا بشكێنین و ڕێگای هه‌ستانه سه‌ر پێی دووباره‌یان لێ دابخه‌ین و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به یه‌كدڵی و هاوڕیزی هێزه‌كانمان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد به ئه‌نجام ده‌گات.