Blog Archives
دووی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماره خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان له مه‌هاباد
دووی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماره خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان له مه‌هاباد

ئه‌مین خهواله رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
٢٠ ی مانگى ژانویه ٢٠٢٠ ی زایینی
له مێژووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ڕۆژانێكی مێژوویی هه‌یه كه وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی ئازایه‌تیی و سه‌مبۆلی خۆڕاگری و شۆڕش و به‌رخۆدانی ئه‌و گه‌له دژی داگیركه‌ر و كۆتایی به ژێرده‌سه‌ڵاتی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌گجاره‌كی ئه‌و گه‌له‌یه و له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و كاته‌كان ئه‌و ڕۆژانه و بیره‌وه‌رییه‌كانیان له مێژوودا وه‌كوو ئۆستوورهیهك ده‌مێننه‌وه و هه‌رگیز له یاد ده‌رناچن.
ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌بیرهێنه‌ره‌وی مێژوویه‌كی شكۆدار و قاره‌مانییه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د و هاوڕێیانیه‌تی كه له وه‌ها ڕۆژێك دا ٧٤ ساڵ پێش ئێستا دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانیان به فه‌رمیی له شاری مه‌هاباد سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاگه‌یاند و ناوی یه‌كه‌م حكوومه‌تی كوردی و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌یان بۆ هه‌میشه به ناوی پیرۆزی خۆیانه‌وه گرێ دا‌و و مێژوویه‌كی پر شانازییان بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار كرد.
هاوكات له گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و مانه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت له وڵاتی ئێران و ده‌وروبه‌ری، سه‌ره‌تاكانی پاییزی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی پێشه‌وای نه‌مر به پشتیوانی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت و كۆماری ئازه‌ربایجان كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردی له مه‌هاباد دامه‌زراند و ته‌نیا ٥ مانگ دوای دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕیبه‌ندانی هه‌مان ساڵ پێشه‌وا قازی مۆحه‌ممه‌د هاوڕێ له گه‌ڵ حه‌مه‌حسه‌ین خانی سه‌دری قازی و ئه‌بۆلقاسم سه‌یفی قازی ئامۆزاكانی به فه‌رمیی دامه‌زرانی كۆماری كۆردستانیان له شاری مه‌هاباد ڕاگه‌یاند و له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیان هێنا ژێر فه‌رمانی حكوومه‌ته خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان و ئاڵای كوردستان له هه‌موو شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات شه‌كاوه و به‌رز كراوه.
نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د هه‌ر له‌و ماوه كورته‌دا زۆر خزمه‌تی به‌رچاوی به فه‌رهه‌نگ و كولتوور، گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه‌كه، پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، زانست و ته‌كنۆلۆجیا و زۆر بۆاری ئه‌ده‌بی و هۆنه‌ری به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و ناوی كورد و خاكی كوردستانی بۆ هه‌میشه له مێژووی دونیادا تۆمار كرد.
پێشه‌وای نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د به بانگهیشت كردنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاوڕییانی و بنه‌ماڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی بارزانی بۆ مه‌هاباد و به‌خشینی پله‌ی ژه‌نه‌راڵی كوردستان بۆ نه‌مر مه‌لا مسته‌فای بارزانی سنووره‌كانی كوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گواسته‌وه و به دروشمی برایه‌تی گه‌لان دۆستی خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كاتی بنده‌ستی ئێران سه‌ڵماند و هه‌موو لایه‌نه‌كانی وه‌كوو دۆستی نزیكی خۆی له ده‌وری یه‌ك كۆكرده‌وه.
ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌بیرهێنه‌ره‌وی مێژوویه‌كی شكۆدار و قاره‌مانییه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د و هاوڕێیانیه‌تی كه له وه‌ها ڕۆژێك دا ٧٤ ساڵ پێش ئێستا دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانیان به فه‌رمیی له شاری مه‌هاباد سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاگه‌یاند و ناوی یه‌كه‌م حكوومه‌تی كوردی و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌یان بۆ هه‌میشه به ناوی پیرۆزی خۆیانه‌وه گرێ دا‌و و مێژوویه‌كی پر شانازییان بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار كرد.
به داخه‌وه له گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت و ڕووخانی كۆماری ئازه‌ربایجان به ڕێبه‌رایه‌تیی پیشه‌وه‌ری و هاتنی هێزه‌كانی سۆپای ئێران بۆ مه‌هاباد و پشت تێكردنی هه‌موو دراوسێكانی كۆماری كوردستان ته‌مه‌نی كۆماره خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان دوای ١١ مانگ كۆتایی پێهات و قازی مۆحه‌ممه‌د و ئامۆزاكانی له مه‌یانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له دار دران و شه‌هید كران و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ده‌ست هێزه‌كانی سۆپای شای ئێران و ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانی به‌ڵام ناوی كورد و كۆماری كوردستان بۆ هه‌میشه له مێژووی پرشه‌نگداری كوردستان تۆمار كرا و یاد و ناوی كۆمار تا ئێستاش هه‌روا به گه‌وره‌یی ماوه‌ته‌وه و وه‌كوو چرایه‌كی گه‌ش ئه‌دره‌وشێته‌وه.
له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا هه‌موو كات خه‌یانه‌ت و ناكۆكی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی كورد تۆمار كراوه، مخابن له گه‌ڵ دامه‌زرانی كۆماری كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی قازی مۆحه‌ممه‌د له شاری مه‌هاباد و ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان به فه‌رمیی زۆر له سه‌رۆك عێلهكانی دێهبۆكری، مه‌نگۆڕ، شكاك و موكری له شاره‌كانی بۆكان و ده‌وروبه‌ری دژایه‌تیی كۆماری كوردستان و نه‌مر قازی مۆحهممهدیان كرد و ژێر ده‌سه‌لاتی ئاڵای كوردستانییان قه‌بووڵ نه‌كرد، به‌ڵام هاوكات زۆر عه‌شیره‌ت و خێڵی دیكه وه‌كوو عه‌شیره‌تی فهیزۆڵابهیگی له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز پشتیوانی چاكییان له كۆمار كرد و بۆ خزمه‌ت به مانه‌وه‌ی یاد و ناوی كۆماری كوردستان و په‌ره‌ئه‌ستاندنی كۆمار له هه‌موو هه‌وڵێك درێغییان نه‌كرد و له مێژووی پرشه‌نگداری كۆماری كوردستان به ڕاستی ئازایانه دره‌وشانه‌وه و به به‌خشینی ١١ شه‌هید ته‌نیا له ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆیاندا ناوێكی به‌رزیان بۆ خێڵ وعهشیرهتهكهیان تۆمار كرد و تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی كورتی كۆمار پشتیوانی په‌یڕه‌و و و فه‌رمانه نێوخۆییه‌كانی كۆماری كوردستان و حیزیی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوون.
به ڕووخانی كۆماری كوردستان و شه‌هید كرانی قازی مۆحه‌ممه‌د و هاوڕێیانی ته‌مه‌نی كۆمار كۆتایی پێ نه‌هات و چراكانی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران نهكوژانهوه و دواتر به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕێبه‌ری بلیمه‌ت و زانای كورد شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو كه له كاتی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان وه‌كوو به‌رپرسی ڕێكخراوی یه‌كیه‌تیی لاوان ئیش و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ست پێكردبوو، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بووژایه‌وه و زیندوو كرایه‌وه و ناوبراو وه‌كوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی ته‌یار و له ده‌وری یه‌ك كۆكرده‌وه و جارێكی دیكه گیانێكی نوێی به‌خشی به یاد و ناوی كۆماری كوردستان و وه‌كوو شاگردێكی به ئه‌مه‌گی پێشه‌وای نه‌مر ڕێگا و یادی كۆماری به‌رده‌وام كرد و تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی وه‌فادار مایه‌وه به ڕێبازی كۆماری و ڕێبه‌ر و پێشه‌وای و تا دوایین دڵۆپه‌كانی خۆێنی و به‌خشینی گیانی له خۆڕاگری و خه‌بات هه‌دای نه‌دا و بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی زۆر ئازایانه ڕاوه‌ستا تا له ئاكامدا له ڕێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕێ ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی له سه‌ر مێزی وتووێژ له گه‌ڵ دیپلۆماته تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش گیانی خۆی به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌خشی و شه‌هید كرا.
ساڵێك دوای تێرۆری دوكتۆر قاسملوو مێژوو دووپات كرایه‌وه و جێگری دوكتۆر قاسملوو و سكرتێری گشتی ئه‌و كاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له رێستورانتی میكۆنۆس له وڵاتی ئاڵمان شه‌هید كرا و جارێكی دیكه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران مێژووی تێرۆری بۆ خۆی و سیسته‌مه تێرۆریستهكهی دووپات كرده‌وه.
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات تا ئێستاش هه‌موو ساڵێك ڕۆژی ٢ی ڕیبه‌ندان وه‌كوو ڕۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرن و یادی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه به ئاهه‌نگ گێڕان و هه‌ڵپه‌ڕكێ و مووسیقا و وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی كۆماری كۆردستان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه و ناو و یادی كۆماری كوردستانییان له چوارچێوه‌ی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری گواستووه‌ته‌وه بۆ وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و ئامریكای لاتین و ئێستا هه‌موو مرۆڤیكی ئازادیخواز و دێمۆكرات ڕۆژی ٢ی ڕیبه‌ندان و ناوی كۆماری كۆردستانی بیستووه و به ڕێزه‌وه ناوی ئه‌و كۆماره ده‌هێنێت.
دوا وێستگه‌ی ژیانی تێرۆریستێك و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له ئاستی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی
دوا وێستگه‌ی ژیانی تێرۆریستێك و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له ئاستی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕێكه‌وتی ١٣ی به‌فرانبار فه‌رمانده‌ی تێرۆریستی سۆپای قۆدس سه‌ر به هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدی مۆهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن ئێران و به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ماوه‌ی چه‌ن ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێك هات، له هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئا‌مریكا دوای گه‌یشتنی ناوبراو بۆ شاری به‌غدا و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وشاره كه‌وتنه به‌ر هێرشی توندی ئه‌و هێزه و له ده‌رئه‌نجامدا كوژران و نابوود كران و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو له ناوچه‌كه هێنرا.
به‌ڵام هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گه‌وره نیشاندانی ناوبراو و درووستكردنی قاره‌مانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوبراو ئه‌یانه‌وێت ناوبراو وه‌كوو سه‌مبۆلێك گه‌وره بكه‌نه‌وه و داوای خوێنخوازی ناوبراو بكه‌ن و لایه‌نه شاراوه‌كانی ناوبراو بشارنه‌وه و هاوكات ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ماوه‌یه‌كی پێش ئێستای نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دابمركێنن و بیخه‌نه لانه‌ی له بیركردنه‌وه. قاسم سوله‌یمانی له دایك بووی ساڵی ١٣٣٥ی هه‌تاوی له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای كرمان هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران له دایك بووه. ناوبراو ساڵه‌كانی شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوو وڵاتانی ئێران و عیراق وه‌كوو فه‌رمانده هێز به‌شداری كردووه و دواتر وه‌كوو فه‌رمانده هیزی له‌شكه‌ری ٤١ی كرمان دیاریكراوه تا ئه‌و جێگایه‌ی وه‌كوو فه‌رمانده لیوا به‌رزترین پله‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی پێ به‌خشراوه و دواتر له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئایینی ئیران، عه‌لی خامنه‌یی وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سۆپای قۆدس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا دیاری كراوه.
قاسم سه‌ره‌كی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركار و ده‌سه‌ڵاتی وه‌كوو خۆده‌رخستن و نیشاندانی تواناكانی خۆی ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له تێرۆری ڕێبه‌رانی شه‌هیدی گه‌لی كورد دوكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی له ڤییه‌ن و دواتر تێرۆری ڕێبه‌ری بلیمه‌تی گه‌لی كورد و هاوكات سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی دا و هاوكات دامه‌زراندنی ده‌یان گرووپی تێرۆریستی له وڵاتانی لۆبنان، سووریه، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین، عێراق و به گشتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدان به تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نارده‌كردنی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت ئامریكاش بۆ وێنه ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداری له پڕۆسه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی ٢٠٠٧ له نیۆیۆرك له وڵاتی ئا‌مریكا.
پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی ڕیبه‌ری ئایینی ڕژیمی ئێران و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ ناوبراو بۆ هه‌ر ڕێژه پاره‌یه‌ك له به‌رده‌ستی ناوبراو بۆ وه‌دیهێنان و دامه‌زراندنی هیلالێكی شێعه له ناوچه‌كه و هه‌نارده كردنی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ر نهرخێك یه‌كێك بووه له ئامانجه سه‌ركییه‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران و له هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دا زۆر جار لایه‌نه تێرۆریسته‌كانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش هاوكاری و پشتیوانیی ناوبراویان كردووه و هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تییه‌كی ناوبراویان داوه هه‌ر چه‌ن ڕژیمی ئێران داهاتی نه‌وت و ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی به خنكاندنی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و میلله‌ته‌كه‌ی دابین كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی تێرۆریستی نیوده‌وڵه‌تی و به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواته‌كانی له ناوچه‌كه و بگره له وڵاتانی ڕؤژئاواییش و هه‌تا ئا‌مریكا و زۆر جێگای دیكه‌ش.
دوای چه‌ندین ساڵ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی باشوور به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاوی هه‌ڵگرتبوو به‌ڵام به داخه‌وه جارێكی دیكه و له هه‌نگاوێكی قێزهونێكی دیكه‌دا قاسم سوله‌یمانی و دار و ده‌سته‌كه‌ی به یارمه‌تیی چه‌ن هێزێكی ناوخۆیی خائین به نیشتمان ڕێگر بوون لو وه‌دیهێنانی خه‌ونی له مێژینه‌ی كوردستان و به ئاژاوه‌گێڕی و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی گه‌وره له خاكی نیشتمان، كه‌ركووكی دڵی كوردستان ده‌ستیان گرت به سه‌ر هه‌موو داهاته‌كانی ڕێفڕاندۆم و له ڕاستییدا ده‌رئه‌نجامی ڕێفرانۆمیان زه‌وت كرد و ڕێگایان نه‌دا ئه‌و هه‌له سه‌ر بگرێت و ئه‌و پارچه‌ی كوردستان ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران كه ساڵانێكی زۆره به ناڕه‌وا ده‌ست گیراوه به سه‌ر خاكی ئه‌و به‌شه له ڕؤژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها په‌ره‌ئه‌ستاندنی ڕێفراندۆم بۆ پارچه‌كانی دیكه وه‌كوو باكووری و ڕۆژئاوا و دواتریش وه‌كوو بینرا له هه‌وڵی كوردانی ڕؤژئاوای كوردستان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی جارێكی دیكه گه‌وره تێرۆریستی پاسداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته فریای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك رژیمی به‌عس له وڵاتی سووریه و ته‌مه‌ن ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆره‌ی بۆ ساڵانێكی دیكه نوێ كرده‌وه و ده‌ستی گرت به سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی كوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ش و ئه‌و هێزانه‌شی له ناخدا خنكاند و بڵیسه‌ی ئاگری سه‌ربه‌خۆیی له‌و به‌شه‌ی نیشتمان كوژانده‌وه.
ناوبراو ساڵانێكی زۆر به پشتیوانی و لایه‌نگری و په‌روه‌رده‌كردنی هێزه‌كانی حێزبۆڵا له وڵاتی لۆبنان پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی درووست كردووه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاته و نزیكایه‌تی به وڵاتی فه‌له‌ستین و دزه كردن بۆ ناو هێزه‌كانی وڵاتی ئیسرائیل به هه‌موو هێز و تواناكانییه‌وه و ساڵانه به ناردنی چه‌ك و چۆڵ و پاره‌یه‌كی زۆر هه‌موو ههوڵێكێان وه‌گڕ خستووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م هێزه تێرۆریستییه له ناوچه‌كه‌دا. له گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی داعیش له وڵاتی عێراق و سووریه قاسم سۆله‌یمانی تێرۆریست به دامه‌زراندنی چه‌ن گرووپی شێعه له وڵاتانی عێراق و سووریه و له سه‌رووی هه‌مووی ئه‌وانه‌وه دامه‌زراندنی هێزێكی شێعه له ژێر فه‌رمانی خۆی دا به ناوی حه‌شدی شه‌عبی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر توانی هێز و تواناكانی خۆی بهینێته ئه‌و وڵاته تا ئه‌و جێگای ئه‌و هێزه وه‌كوو یه‌كه‌م هێزی هاوشێوه سه‌ربازی له وڵاتی عێراق گه‌وره بكاته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م ناوی ئه‌م هێزه بخاته سه‌ر زمانی هه‌مووان و پێگه و جێگایه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌و هێزه ده‌ستكرده له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه و به‌و هۆیه‌وه جموجووڵه‌كانی له ناوچه‌كه چه‌ندین به‌رانبه‌ر په‌ره پێ بدات و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه به ته‌واوه‌تی بخاته ژێر ڕكێف خۆی و وڵاته‌كه‌ی.
له ئێستاش دا دوای كوشتنی له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئا‌مریكا و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلان و پڕۆگرامه‌كانی خۆی و وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕێبه‌ری ئایینی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ناوبردن و شوبهاندنی ناوبراو هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان وه‌گر خستووه ناوبراو وه‌كوو پاڵه‌وانێكی بێ بنه‌ما و ده‌ستكرد نیشانی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی خۆیان بده‌ن و به ته‌مای ئه‌وه‌ن ناو و یادی ناوبراو هه‌تا هه‌تایی بكه‌ن به‌ڵام مخابن جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگای بندهسهڵاتییان زۆر له‌وه چاوكراوتر و هۆشیارتر بوون و ئه‌وه‌یان له بیر ناچێت كه قاسم سوله‌یمانی تێرۆریست قاتڵ و بكوژی ڕۆڵهكانییانه و هه‌ر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به فه‌رمانی ناوبراو و هاوڕێیانی زیاتر له ١٥٠٠ كه‌س جه‌ماوه‌ری بێ تاوان كوژران و تا ئێستاش زیاتر له چه‌ند هه‌زار كه‌س له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری سێداره بێ تاوان به‌ند كراون و چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره و له كۆتایی دا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كوشتنی ناوبراو ئه‌بێته هۆی ڕووخانی یه‌گجاره‌كی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌وانیش خۆیان به باشی ئاگادارن و چاك ئه‌زانن.
كۆسپه‌كانی ئایین له سه‌ر ڕێگای كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی
كۆسپه‌كانی ئایین له سه‌ر ڕێگای كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌مین خهواله رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
٩ی مانگى ژوئن ٢٠١٩ی زایینى
ئایین و نه‌ته‌وه دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی و جیاواز كه هه‌موو كات به‌رانبه‌ر یه‌كتری و دژی یه‌كتری ڕاوه‌ستاون و جاری وا هه‌یه دژی یه‌كتر و بگره وه‌كوو كۆسپ و لهمتهرێك بوونه‌ته هۆی به لاڕێدا بردنی خه‌بات و بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌وا كه سه‌ركه‌وتن و داهاتی چاكی لێ به‌دی ده‌كرا.
له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی شارستانییه‌ت و به‌رفراوانی نه‌ته‌وه‌كان ئایین وه‌كوو كوسپ و ڕێگرێك بووه‌ته هۆی پهرهنهستاندن و لاوازی نه‌ته‌وه‌كان و له‌م نێوانه‌دا كورد وه‌كوو كۆنترین نه‌ته‌وه‌ی مێژوو و خاوه‌ن شارستانییه‌تێكی جوان و ڕێك و پێك و ناوچه و میزوپۆتامیایهكی به‌رچاو زیاتر له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بووه‌ته قۆربانی نه‌ته‌وه و بیر و بڕوا دواكه‌وتووه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و دواكه‌وتوویی و دووبه‌ره‌كی و بگره ده‌یان شه‌ڕی براكوژی له نێوان خۆیان دا.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی وه‌كوو سه‌رۆك عێلێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌ست رۆیشتوو زنجیره میرایه‌تی ئه‌ییووبیانی له وڵاتی میسر پێك هێنا به‌ڵام ته‌نانه‌ت جارێك دوای مافی كوردی نه‌كرد و دیفاعی له مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌كرد و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌كانی سۆپاكه‌ی كه زۆربه‌یان كورد بوون به زمانی عه‌ره‌بی ئاخافتنی كردووه و قه‌ت شانازی به كورد بوونی نه‌كردووه و هه‌موو جارێك باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و مۆسۆڵمانێكی كورده كه واته خزمه‌تی ته‌نیا به ئایین و مه‌زهه‌ب كردووه و هیچ دڵسۆزییه‌كی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه.
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له درێژایی مێژوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیر و بڕوای ئایینی و تێكه‌ڵ به ئیسلام و مه‌زهه‌بیان بووه به‌ڵام ئاستی نهتهوهپهرهستیان هه‌موو كات له سه‌ر ئایینه‌كه‌یان بووه بۆ وێنه نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د وه‌كوو هه‌مووان ئاگادارن و خزمه‌تی به‌ڕێزیان له ئاست نه‌ته‌وه‌كه‌یان بۆ ساڵانێكی زۆر پایه‌داره و ئه‌مێنێته‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی له دایك بووه و په‌روه‌رده كراوه به‌ڵام مێژوو هه‌تا هه‌تایه شانازی به بوونی وه‌كوو كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌كات و ناوی به‌رزیان هه‌تا هه‌تایه وه‌كوو ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار ئهدرهوشیتهوه. دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و هاتنه سه‌ر كاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیسلامی ئێران له ساڵی ١٢٥٧ هه‌تاوی به یارمه‌تی و ئه‌مه‌گداری نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك ئاگادارین ڕێبه‌ری ئایینی ئه‌وان خۆمه‌ینی خوێن ڕێژ فه‌رمانی خه‌باتی دژی كوردان ڕاگه‌یاند و ئه‌وانی به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دژی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌واكه‌ی ناودێر كرد له هه‌مان كاتدا و دوابه‌دوای رێگه‌پێنه‌دانی رێبه‌رانی گه‌لی كورد بۆ ئه‌نجۆمه‌نی پاڕله‌مانی ئه‌و ولاته و فه‌رمانی كوشتن و ئازاردانیان شه‌ڕێكی قورسی ٢٨ ڕۆژه له گه‌ڵ رژیمی جهنایتكاری خۆمه‌ینی له نێوان ئه‌وان و ئۆپۆزیسیونی پارته دژبه‌ره‌كانی ئه‌و رژیمه له شاری سنه سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاته ئاراوه كه جه‌ماوه‌ری كوردستان و پێشمه‌رگه گیان له سه‌رده‌سته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ربه‌ره‌كانی و خۆڕاگرییه‌كی چاكیان له خۆیان نواند هه‌تا له ئاكام دا به پێشنیاری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری وتووێژ درا له نێوان ئه‌نجۆمه‌نی بززوتنه‌وه‌ی ئێران و ڕێبه‌رانی گه‌لی كورد پێك هاتوو له نه‌مر شێخ عێزه‌دین حۆسه‌ینی و شه‌هید دوكتور قاسملوو و سه‌ڵاحی مۆهته‌دی و چه‌ن كه‌سی دیكه و ئه‌حمه‌دی مۆفتی زاده ڕێبه‌ری گرووپی ئایینی مه‌كته‌بی قورعان كه خۆیان وه‌كوو هێزێكی ئایینی شوڕشگێری و نوێنه‌ری مه‌زهه‌بی سوننه و كورد ده‌ناساند. له لایه‌كی دیكه‌ش ره‌فسه‌نجانی، به‌هه‌شتی وتاڵهقانی وه‌كوو نوێنه‌رانی شوورای بزووتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی رژیمی ئێران هاتنه ناوشاری سنه و ئاماده‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه بوون له گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و دانی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌و گه‌له چه‌وساوه و سته‌م لێكراوه. به وته‌ی شایه‌د حاڵێك رێزدار دوكتۆر حۆسه‌ین خه‌لیقی كه خۆی وه‌كوو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بووه و دواتری وه‌كوو بیره‌وه‌ریه‌ك باسی لێده‌كا و ده‌یگێڕێته‌وه ئه‌حمه‌دی مۆفتی زاده‌ی وه‌كوو كه‌سێكی خه‌یانه‌تكار پێش ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ به‌رپرسانی رژیمی ئێران كۆبوونه‌وه ئه‌كات و ئه‌بێته به‌ربه‌ستێك بۆ به ئاكام گه‌یشتنی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی گه‌لی كورد و نوێنه‌رانی ئه‌نجۆمه‌نی رژیمی ئێران و دواتریش له چه‌ن شوێن و جێگای جوربهجۆر هه‌موو كات ده‌ست له سه‌ر گیرفانی ده‌كوتێ و ده‌ڵێت خۆدمۆختاری له گیرفانماندایه و هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه به‌ڵام له ڕاستی دا داهاتی به‌رگری قاره‌مانانه‌ی 28 رۆژی گه‌لی كورد و جه‌ماوه‌ری نیشته‌جێی شاری سنه‌ی زۆر هه‌رزان به لایه‌نی داگیركه‌ر دۆڕاند و دواتریش وه‌كوو خۆی له به‌ڵگه و نووسراوه‌كانی دا له كتێبی ده‌رباره‌ی كوردستان باسی ده‌كات چه‌ندی جار وه‌بیری ده‌سه‌ڵاتدارانی هێناوه‌ته‌وه كه چه‌كی و چۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ته‌سلیمی پادهگانه سه‌ربازیه‌كانی رژیم كردووه و ئێستا به‌رپرسانی رژیم له شاره كورده‌كان فیشه‌كی پێ ناده‌ن بۆ به‌رگری له سنووره‌كانی به وته‌ی ئه‌وان ئێران و به‌رگری دژی گه‌لانی ناڕازی بزووتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی. دواتر جه‌ماوه‌ری دانیشتووی كوردستان به ڕق و كینه‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌و درووشمه‌یان دووپات ئه‌كرده‌وه: “ئه‌حمه‌دی مۆفتی زاده – ڕه‌نجی كوردی به با دا” و ده‌یان درووشمی هاوشێوه‌ی دیكه.
له به‌شێك له كتێبی “كورده‌كان چی ده‌ڵێن” له نووسینی قادر عه‌بدوڵا كه هاوكات بووه له گه‌ڵ هه‌وڵه بێ ئاكامه‌كانی ئه‌حمه‌دی مۆفتی زاده بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له ناوچه كوردنشینه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت : ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌موو ناوچه كوردنشینه‌كانی له ورمێ هه‌تا سنه كردووه‌ته سێ پارچه و هه‌ر پارچه‌یه‌كی داوه‌ته ده‌ست بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌ركه‌وته له تووره‌كه‌ی ئێمپریالیزم. بوونه‌وه‌ری یه‌كه‌م كه‌سێكی بهختگهڕاوهیه به ناوی ئه‌حمه‌دی مۆفتی زاده كه گه‌لی كورد به گشتی نه‌فره‌تیان لی هه‌یه و لێی بێزارن، ئه‌م كه‌سه كه ده‌وڵه‌ت پێی ده‌ڵێت عه‌للامه به واتی زانا و مامۆستا بڕی حه‌وت سه‌د بۆ هه‌شت سه‌د كه‌سی چه‌قۆكێش و شه‌قاوه و بێكار و برسی له ده‌وری خۆی كۆكردووته‌وه و مانگانه بڕی هه‌زار و حه‌وسه‌د هه‌شت سه‌د تمه‌نیان پێ ئه‌دات و به ناوی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی له سنه تا سه‌رده‌شت سنووره‌كانی دژ كرده‌وه‌ی پارته كوردییه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامی پاراستووه و بووه‌ته به‌ره‌نگاری حیزبه چه‌كداره‌كان و جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان.
دواتریش وه‌كوو ئاگادارین به هۆی سه‌ره‌ڕۆیی و داواكارییه‌كانی له رژیمی ئێران كه‌وته به‌ر ڕق و كینه و كه‌م مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رژیمه و بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر حۆكمی به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه‌ی به سه‌ر دا سه‌پا و دواتریش دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر گیانی له سه‌ر خزمه‌ت به رژیمی ئێران دانا به‌ڵام به داخه‌وه په‌یڕه‌وان و دواكه‌وتووانی ئایینه‌كه‌ی رۆژ له گه‌ڵ رۆژ ته‌شه‌نه‌یان كردووه و بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ دوا رۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌گه‌ری به لاڕی دابردنی چه‌ن سال خه‌بات و ره‌نج و تێكۆشان و چه‌ند هه‌زار شه‌هید و گیانبه‌ختكردوو.
له باشووری كوردستانیش گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ده‌یان گرووپ و تاقمی هاوشێوه به رێبه‌رایه‌تی كه‌سانێكی وه‌كوو عه‌لی باپیر و مه‌لا كرێكار بوونه‌ته كوسپ و رێگر له ڕێگای خه‌باتی گه‌لی كورد و زۆر جار له سه‌ر بڕوا ئایینیه‌كانیان خه‌یانه‌تیان به جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نیشته‌جێی باشوور كردووه وه‌كوو خه‌یانه‌تی عه‌لی باپیر و هێنانی كۆمه‌ڵێكی زۆری به‌رچاوی چه‌كدار و پاسدار بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و چاوساغی كردنیان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كوردانی باشوور به سه‌ر هێزه‌كانی رژیمی به‌عسی عێراق و ئازاد كردنی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان.
به داخه‌وه له ئێستاش دا به‌رته‌سكی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بووه‌ته هۆی پێكهاتنی ده‌یان گرووپی ئیسلامی تۆندئاژۆ وه‌كوو ئه‌نساری ئیسلام و ئه‌نساری سۆننه و سه‌له‌فی و ده‌یان گرووپی هاوشێوه هه‌ر بۆیه‌ش گرووپه تێرۆریستیه‌كانی وه‌كوو ئه‌لقاعیده و داعیش زۆر به ئاسانی خۆیان ئه‌خزێننه ناو كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ر و جێگای خۆیان ئه‌كه‌نه‌وه و بیر و بڕوا پیسه‌كانیان له دڵی كۆمه‌ڵگا دا جێگر ئه‌كه‌ن و ئه‌بنه كۆسپ و به لاڕێدابردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و زۆر جار خوازراو یان نه‌خوازراو خزمه‌ت به دوژمن و رژیمه داگیرهكهرهكانی وڵاتانی بنیدهستی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وه‌كوو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له وڵاتی سووریه.
ئه م نوستراوه ده توانن بۆ فۆرمه تى پى دى اف دابه زینێن
: كۆسپه‌كانی ئایین له سه‌ر ڕێگای كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی