Blog Archives
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت
جانی دیلان
ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠١٠
شه‌وی یه‌کشه‌ممه و له هه‌نگاوێـکی مێژوویی‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 212توانی به‌رنووسی یاسای چاکسـازی له سیسـتیمی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا په‌سه‌ند بکات. ئه‌م به‌رنووسه له پـێشـنیاری دیموکراته‌کان بوو که بۆ زیاتر له سـاڵێـک بوو له ناو کۆنگرێسدا مشـتومڕی توندی له‌سه‌ر ده‌کرا و هه‌ر هه‌موو کۆماریـیه‌کان له دژی بوون. به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه ده‌کرێت بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ 32 ملیۆن که‌س له ئه‌مه‌ریکادا دابینبکرێت که له ئێسـتادا نیـیانه.
ئه‌م یاسایه پـشـتیوانیـیه‌کی ته‌واوی سه‌رۆک ئۆبامای له پاڵدایه و به یه‌کێـک له گرنگترین ئه‌و بهڵێـنانهی داده‌نرێت که به خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکای دابوو بۆیان بهێنێته دی، هه‌ر بۆیه به زووترین کات و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا واژووی کرد و به فه‌رمی بووه یاسا و ده‌بێت کاری پـێـبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:33 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-24-voa4-89537812/957345.html
دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت کاوه کرماشـانی ته‌نها تاوانێـک کردوویه‌تی باسی له مافی مرۆڤ کردووه
دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت کاوه کرماشـانی ته‌نها تاوانێـک کردوویه‌تی باسی له مافی مرۆڤ کردووه
جانی دیلان
ی مانگی دوو ٠٥, ٢٠١٠
دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ڕێـکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت کاوه کرماشـانی له‌گه‌ڵ هیچ ڕێـکخراوێـکی سیاسی کاری نه‌کردووه و هیچ جۆره چالاکیـیه‌کی سـیاسی ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نها کارێـک کردوویه‌تی باسی له‌و پـێشـێلکاریـیانه کردووه که له ئێران‌دا به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.
پاشـان دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت له‌پـێناو ئازادکردنی چه‌ندین ڕێـکخراوی نێونهتهوهیییان لێ‌ئاگادارکردۆته‌وه و هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕی فه‌یس بوکیش که‌مپینێـکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سـتپـێکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:29 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-05-voa5-89238717/956153.html
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی دابه‌شـبوونی ڕێـکخراوه کوردیـیه‌کانی کوردستانی ئێران
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی دابه‌شـبوونی ڕێـکخراوه کوردیـیه‌کانی کوردستانی ئێران
جانی دیلان
ی مانگی یه‌ک ٠٩,٢٠١٠
هاوکارمان جانی دیلان مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان کردووه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه و دابه‌شـبوونی پارت و ڕێـکخراوه کوردیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران و کاریگه‌ری به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانه‌کان بوون:
جه‌عفه‌ری حامیدی، مامۆسـتا زانکۆی کیشـاوهرزی له وڵاتی نه‌رویژ و هه‌روه‌ها شـاره‌زای کاروباری ڕامیاری.
دکتۆر ئازاد مورادیان، ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد KNC له ئه‌مه‌ریکای باکور.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 39 خوله‌كه.
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-09-voa7-89240287/956493.html