Blog Archives

ئێران: ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورد

ئێران: ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورد

aiusa_logo_over.gif
2008-07-30

  رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ راپۆرتی‌ نوێی‌ خۆیدا نیگه‌رانی‌ له‌ په‌ره‌گرتنی‌ سه‌ركوتی‌ كورده‌كانی‌ ئێران‌و به‌تایبه‌تی‌ چالاكانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كورد ده‌ربڕی‌.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ BBC، رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ رایگه‌یاند، كه‌مینه‌ی‌ كورد له‌ ئێراندا به‌هۆی‌ پێشێلكردنی‌ مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سیاسی‌‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ئازاردان‌و ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌باری‌ ئابوورییه‌وه‌ له‌ به‌رچاو ناگیرێن‌و له‌ دانی‌ كار به‌ كورده‌كاندا هه‌ڵاواردن هه‌یه‌.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌، كورده‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران مۆڵه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هێندێ‌ له‌ ناوه‌ كوردییه‌كانیان بۆ منداڵه‌كانیان نیه‌.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌، ژنانی‌ كورد له‌ته‌ك هه‌ڵاواردنی‌ چه‌ند قاتدا به‌ره‌وڕوون، چوونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كورددا رێوشوێنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ توند هه‌ن‌و ئه‌م هه‌ڵاواردنه‌ كاتێك خراپتر ده‌بێ‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت هه‌وڵێك بۆ پشتگیری‌ له‌ مافه‌كانی‌ ژنان نادات.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا “درووری‌ دایك” له‌ رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ به‌ BBCی‌ وت: ژنانی‌ كورد له‌ گه‌ڵ‌ كێشه‌ی‌ به‌شوودانی‌ زۆره‌ملێ‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ خواره‌وه‌دا به‌ره‌وڕوون، قه‌تڵه‌ نامووسییه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كاندا باوه‌‌و زۆر جار شایه‌تی‌ خۆكوژیی‌ ژنانین.
رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌، هه‌ڵاواردنی‌ ریشه‌دار له‌ نێو كورده‌كانی‌ ئێراندا بۆته‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ وه‌چه‌یه‌ك له‌و چالاكانه‌ی‌ كه‌ خوازیاری‌ پشتگیری‌ له‌ مافه‌كانی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ن.
به‌ وته‌ی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ چالاكانی‌ پشتیوانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كورد، رۆژنامه‌ڤانان‌و چالاكانی‌ سیاسی‌ یان كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ گه‌ڵ‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌‌و دادگایی‌كردندا به‌روڕوون‌و هێندێكیان ته‌نانه‌ت به‌ تێپه‌ڕكردنی‌ ئه‌م ره‌وته‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون یان پاش دادگایی‌ كردنی‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ حوكمی‌ ئێعدامیان بۆ ده‌ركراوه‌.
شایانی‌ باسه‌ نزیكه‌ی‌ 12 میلیۆن كورد له‌ ئێراندا ده‌ژین كه‌ نزیكه‌ی‌ 15 له‌ سه‌دی‌ حه‌شیمه‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌ پێك دێنن.

%d bloggers like this: