Blog Archives

بوئازادى كاك سديق كه بوودوه ند له زيندانى كومارى ئيسلامى دا

دكتور موراديان : كاك سديق كه بوود وه ند هيماى خه باتى مه دنى ئه م سه رده مه يه

بو ئازادى كاك سديق كه بوود وه ند؛

كاك سه ديق له سالانى بوشايي چالاكى سياسى له روژ هه لاتى كوردستان خه باتى مه ده نى به پشت به ستن به بنه ماكانى جار نامه ى جيهانى  ماقى مروڤ دهست پى كرد و بزوتنه وى ئازادى خوازى و مه ده نى كوردى به راده يه كى به رچاو به رز كرده وه و پاشان و له هه مو ئه م ٩ ساله ى كه به ناحه ق  و به شيوازيكى دژ ئينسانى له زيندان دايه ، هيچ كاتيك له پشتگيرى له ماڤى مروڤ و به تايبه ت مافى مروڤى كورد ده ستى نه كيشاوه و زيندانى ئه وينى تاران و گرتوخانه ى شاره كانى كه رج و كرماشان و مه هابادى به شه قامى  سه ربه رزى خه باتى كورد نه زيك كردووه ته وه.
ويراى پشتگيرى له ئازادى هه موى زيندانيه سياسيه كان و به تايبه ت ئازادى كاك سديق، ويراى پشتگيرى له داخوازيه كانى كاك سديق، له به ريزيان داوا ده كم كه مانگرتنه كه يان راوه ستينين و گيان و بيروراى به نيرخ و جوانى خويان وه ك باوكى مافى مروڤى كورد له روژ هه لاتى كوردستان بپاريزين.
ئازاد موراديان
به رپرسى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران

http://www.rojikurd.net/

 

٢٦مين ساليادى كاره ساتى كيميابارانى هه له بجه و ئه نفال له باشورى كاليفورنيا به ريوه چو

٢٦مين ساليادى كاره ساتى كيميابارانى هه له بجه و ئه نفال له باشورى كاليفورنيا به ريوه چو

١٨ ى ئادارى ٢٠١٤

روژى يه ك شه ممه ١٦ مانگى ئادار له شارى ئه ل كاهونى سان ديه گو ٢٦ مين halabjeh_remem_2014_01.jpgساليادى كاره ساتى هه له بچه و ئه نفال به به شدارى ريژه يه كى زور له دانيشتوانى كوردى باشورى كاليفورنيا و ميوانانى بيانى به ريوه چو. له سه رتاى ئه م به رنامه دا يه ك چركه بى ده نگى بو گيانى پاكى گيان به خت كراوانى ئه م كاره ساته راگيرا ، پاشان كاك ئارام ساليح جيگرى به رپرسى سينترى كومه لگاى كوردى پيامى خوى سه باره ت به م سالياديه خوينده وه. وتاره يك له لايه ن به ريز فوتوس فرانك تسىم بوكاكيس كانديداى سيناى كاليفورنيا پيشكش كرا كه ئاماژه ى به رولى كورد له هه ريمه كه دا كرد و رولى هاوده نگي كوردى وه ك نه ته وه يك زوربه نرخ ره خساند.

كاك ئه رديشير رة شيدى كه لهور به شيك له بيره وه رىه كانى خوى له سه فه رى به هه له بچه له سالى رابوردودا له ريگاى وينه و باسيكى كورت له گه ل به شدارانى ئه م كوره دا له نيوان دانا.

كاك ديارى ئه حمه د به رپرسي كومه لگاى كوردى باشورى كاليفورنيا پيامى ئه م كومه لگاى بو به شداران خوينده وه. له ئيدامه ى ئه م به رنامه دا به رپرسى حيزبى سوياليستى عيراق پيامى خوى به زمانى عه ره بى خوينده وه و پاشان قه شه ى كه لييساى ئه رمنيه كان پيامى دوستى و ئاشتى خوى ئاراسته ى به شداران كرد.

د. ئازاد موراديان به رپرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ  وتارى خوى له سه ر هه لمه تى نيو نه ته وى بو به فرمى ناسينى جينوسايدى كورد ئاراسته ى به شداران كرد و هوى گرنگ بونى ئه م مه به سته ى بو به شداران باس كرد. هاوكات ئه ندامانى خو به خشى ئه م كه مپه ينه يارمه تى به شدارانى كوره كه يان دا كه نامه و پرتوك ئاراسته ى سياسه ت وانانى ئه مريكى به كه ن.

فيلمه ك له سه ر كاره ساتى هه له بچه كه كارى ده رهينه رى به ناو بانگى كورد كاك جانو روزبه يانى بو بو به شداران بلاو كرايه وه
له ئيدامه ى ئه م كوره دا خاتو هانا جاف به شيك له چالاكيه كانى سالى رابوردوى خوى له ولاتى ميكزيك بو به شداران باس كرد.
پاشان خاتو سوره يا فه لاح جيگرى سه روكى كومه لگاى كورده كان باشورى كاليفورنيا چالاكيه كانى داهاتوى كومه لگاى كوردى راگه ياند.
پارچه شيعريك بو شه هيدانى هه له بچه دوا به رنامه ى ئه م كوره بو.
ده بى ده ست خوشي زور له سينترى كومه لگاى كورد له شارى سان ديه گو بكريت كه ئه ركى به ريوه بردنى و رى خستنى ئه م كوره ى له چه ند سالى رابوردودا به ريك و پيكى وه ئه ستو گرتووه.
halabjeh_remem_2014_05.jpg halabjeh_remem_2014_03.jpg
 halabjeh_remem_2014_09.jpg  halabjeh_remem_2014_04.jpg
halabjeh_remem_2014_08.jpg halabjeh_remem_2014_02.jpg
halabjeh_remem_2014_06.jpg halabjeh_remem_2014_11.jpg

 ====================================================

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

دکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت

voa_kurdish_banner.jpg

jani_diylan_01.jpgدکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت

Jani Diylan

14.04.2013

azad_092011.jpg

وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان هه‌وڵدانه‌کانی خۆێ چڕترکردوه‌ته‌وه‌ بۆ سازدانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئیسرائیل وتورکیا که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌ێوه‌ندی به‌ کێشه‌ی فه‌ڵستینیه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ ئوباما ده‌یه‌وێ تورکیاش به‌شێک بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌سانێکی زۆری کورد ره‌خنه‌ و گازنده‌ و سکاڵایه‌کی زۆریان له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامادا هه‌یه‌ که‌ ئه‌و فیشاره‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌مان کار به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا له‌ باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه‌ ناکات.

دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ” پێشه‌کی ده‌بێت بڵێن مه‌سه‌ڵه‌ێ ئه‌و هه‌رێمه‌ێ تێدا ده‌ژێن واته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ مـێژه‌وه‌ وه‌کۆ هه‌رێمێک بوه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌ نێوان سێ هێزی سه‌ره‌کیدا پانتورکیزم، پانعه‌ربیزم و پانئیرانیزم واته‌ شۆفه‌نیزمی تورک و عه‌ره‌ب و ئێرانی وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ێ ده‌توانی ببێته‌ به‌ربه‌ره‌کانیه‌ک دژ به‌ مه‌سه‌له‌ێ ئێسرائیل پانتورکیزمه‌ وه‌ پانئێرانیزم وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ئه‌گه‌ر بتوانێ نیوانی ئێسرائیل و نێوانی تورکه‌کان وه‌ یان پانتورکیزم درووست بکات ده‌توانی ته‌وای ئه‌و هێزه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به‌ پانئێرانیزم وه‌ یاخود شۆفینیزمی ئێرانی به‌ کار بهێنێت.
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت خودی فه‌له‌ستین وه‌کو بیانویه‌ک وایه‌ به‌ڵام ده‌بینین له‌ لوبناندا ئێران هێزێکی زۆری هه‌یه‌، له‌ به‌شێکی فه‌له‌ستیندا که‌سانێک پشتێوانی لێ ده‌که‌ن وه‌ به‌ هۆی لاوازی پانعربیزم ئێران توانیوه‌ به‌شێک له‌ بیرورای گشتی خه‌ڵک به‌ لای خۆێدا ڕا بکێشێت ، جا ئه‌مریکا به‌ باشکردنی په‌ێوه‌ندی نێوان ئیسرائێل و تورکیا ده‌توانی به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رامبه‌ر فه‌ینده‌مینتالیزمی ئاینی که‌ زۆر به‌ ته‌ره‌فی شیعه‌کاندا ئه‌کێشێت ڕابگرێت.
دکتۆر ئازاد مورادیان له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ ده‌ڵێت تا ئێستا ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ ببینه‌ سه‌نگێک که‌ ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ له‌ نێوان دراوسیه‌کانماندا ڕا بگرین به‌ڵام ئێستاکه‌ هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ وگۆڕانکاریه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه‌ و ده‌شڵێت پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ به‌ دیهێنانی هاوسه‌نگیه‌ک له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg



Free shoutcast hosting

free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئة گه ري ئه وى كه هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری په‌سه‌ندبکرێت زوره

voa_kurdish_banner.jpg

دکتۆheydar_karim.jpgر ئازاد مورادیان: ئة گه ري ئه وى كه هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری په‌سه‌ندبکرێت زوره.

Haider Kareem له لايه ن

 09.01.2013

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌ خاڵێکی زۆر جیاواز که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ که‌ یه‌کێک له‌ کۆماریـیه‌کانی هێنا و خستویه‌ته‌ شه‌ڕی نێوان خۆی و کۆمارییه‌کانه‌وه‌. azad_knc_2010.jpg

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما و ئاڵوگۆڕ له‌ کابینه‌که‌یدا ده‌کات.

 هه‌یگڵی ته‌مه‌ن 66 سـاڵ که‌ که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری کۆماریـیه‌کانه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌م پـۆسته‌ ڕووبه‌ڕووی پـرۆسه‌یه‌کی سه‌ختی هه‌ڵسه‌نگاندن بـبێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سیناته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێراندا‌.

هه‌یگڵ پـێش چه‌ند سـاڵێـک له‌ کتێبێـکیدا ڕه‌خنه‌ی له‌ لۆبی ئیسرائیلی له‌ ئه‌مه‌ریکا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی پـرسیاریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسـتی پشـتیوانی هه‌یگڵ بۆ ئیسرائیل. سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش، هه‌یگڵ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری له‌شـکریدا نیـیه‌ بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌ها له‌ دژی سه‌پاندنی سـزای یه‌ک لایه‌نه‌ بووه‌ بۆ سه‌ری.

obama_chuck.jpg

هه‌یگڵ که‌ جه‌نگاوه‌رێـکی دێرینی شه‌ڕی ڤێتنام بووه‌، له‌ دژی شه‌ڕی عێراق بوو. له‌ سـاڵی 2009 وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سیناتدا نه‌ماوه‌.

وتووێژی ئازاد مورادیان

   Source:http://www.dengiamerika.com/content/article/1580764.html

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ یاسای نوێی سیسـتمی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

Azad Moradian copy

جانی دیلان

ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠١٠

شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ و له‌ هه‌نگاوێـکی مێژوویی‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به‌ 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 212توانی به‌رنووسی یاسای چاکسـازی له‌ سیسـتیمی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا په‌سه‌ند بکات. ئه‌م به‌رنووسه‌ له‌ پـێشـنیاری دیموکراته‌کان بوو که‌ بۆ زیاتر له‌ سـاڵێـک بوو له‌ ناو کۆنگرێسدا مشـتومڕی توندی له‌سه‌ر ده‌کرا و هه‌ر هه‌موو کۆماریـیه‌کان له‌ دژی بوون. به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه‌ ده‌کرێت بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ 32 ملیۆن که‌س له‌ ئه‌مه‌ریکادا دابین‌بکرێت که‌ له‌ ئێسـتادا نیـیانه‌.

ئه‌م یاسایه‌‌ پـشـتیوانیـیه‌کی ته‌واوی سه‌رۆک ئۆبامای له‌ پاڵدایه‌ و به‌ یه‌کێـک له‌ گرنگترین ئه‌و به‌ڵێـنانه‌ی داده‌نرێت که‌ به‌ خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکای دابوو بۆیان بهێنێته‌ دی، هه‌ر بۆیه‌ به‌ زووترین کات و له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا واژووی کرد و به‌ فه‌رمی بووه‌ یاسا و ده‌بێت کاری پـێـبکرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:33 خوله‌كه‌.

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-24-voa4-89537812/957345.html

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت کاوه‌ کرماشـانی ته‌نها تاوانێـک کردوویه‌تی باسی له‌ مافی مرۆڤ کردووه‌

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت کاوه‌ کرماشـانی ته‌نها تاوانێـک کردوویه‌تی باسی له‌ مافی مرۆڤ کردووه‌

 

Azad Andishehجانی دیلان

ی مانگی دوو ٠٥, ٢٠١٠

دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ڕێـکخراوی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت کاوه‌ کرماشـانی له‌گه‌ڵ هیچ ڕێـکخراوێـکی سیاسی کاری نه‌کردووه‌ و هیچ جۆره‌ چالاکیـیه‌کی سـیاسی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و ته‌نها کارێـک کردوویه‌تی باسی له‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ئێراندا به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.

پاشـان دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت له‌پـێناو ئازادکردنی چه‌ندین ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان لێ‌ئاگادارکردۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌یس بوکیش که‌مپینێـکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌سـتپـێکردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12:29 خوله‌كه‌.

 

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-05-voa5-89238717/956153.html

مێزگردێـک ده‌رباره‌ی دابه‌شـبوونی ڕێـکخراوه‌ کوردیـیه‌کانی کوردستانی ئێران

مێزگردێـک ده‌رباره‌ی دابه‌شـبوونی ڕێـکخراوه‌ کوردیـیه‌کانی کوردستانی ئێران

جانی دیلان

ی مانگی یه‌ک ٠٩,Azad Moradian copy٢٠١٠

هاوکارمان جانی دیلان مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان کردووه‌ بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ و دابه‌شـبوونی پارت و ڕێـکخراوه‌ کوردیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران و کاریگه‌ری به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانه‌کان بوون:
جه‌عفه‌ری حامیدی، مامۆسـتا زانکۆی کیشـاوه‌رزی له‌ وڵاتی نه‌رویژ و هه‌روه‌ها شـاره‌زای کاروباری ڕامیاری.
دکتۆر ئازاد مورادیان، ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد KNC له‌ ئه‌مه‌ریکای باکور.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 39 خوله‌كه‌.

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-09-voa7-89240287/956493.html

دکتۆر ئازاد مورادیان باس له‌ هه‌ڵوێستی کورد له‌ به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئێراندا ده‌کات

دکتۆر ئازاد مورادیان باس له‌ هه‌ڵوێستی کورد له‌ به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئێراندا ده‌کات

 

azad_muradian_6sep11

 

 

ی مانگی هه‌شـت ٠٩, ٢٠٠٩

جانی دیلان

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـاری کرماشـان مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌می یه‌کێـک له‌و که‌سـانه‌ سـازدرا که‌ له‌ ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌و شـاره‌دا کوژرا. له‌م مه‌راسیمه‌دا هه‌زاران که‌س له‌ خوێندکاران و مامۆسـتایانی زانکۆ به‌شـداریـیان کردووه‌.

دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی کارگێڕی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک له‌ ئێراندا به‌ ده‌سـتی ڕژێمی ئێران بکوژرێت ئینجا ئایا کورد بێت یان نا به‌ سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کورده‌کان، چونکه‌ به‌شێـکه‌ له‌و ململانه‌یه‌ی بۆ دیموکراسی ده‌کرێت له‌ کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:23 خوله‌كه‌.

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-09-voa7-89237617/955953.html

%d bloggers like this: