Blog Archives
ئه‌مریکا و ئێران، کامیان ده‌ستیان له عێراق کورت ده‌کرێته‌وه؟ سالار حیسامی
ئه‌مریکا و ئێران، کامیان ده‌ستیان له عێراق کورت ده‌کرێته‌وه؟
فێوریه ١١، ٢٠١٩ی زایینى
هه ۆلێر- كۆردستان
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره:(ئه‌مریکا و ئێران کامیان ده‌ستیان له عێراق کورت ده‌کرێته‌وه؟) بده‌ینه‌وه، پێویسته بزانین هه‌ر کام له ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریکا و ئێران(نه‌ک له مێژووی دوور، به‌ڵکو له ماوه‌ی دوو سێ ده‌یه‌ی رابردوودا) چ ڕۆڵێکی “ئه‌رێنی و نه‌رێنی”یان له چاره‌نووسی سیاسیی عێراقدا هه‌بووه. پرسێکی وا به‌رچاو، به بێ توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد و ئه‌کادیمی، واته به شیکارییه‌کی ساده و ساکاریش ده‌کرێ له چه‌ند خاڵدا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
عێراق وڵاتێکی ده‌ستکردی ئیمپڕیاڵ و وڵاتانی زلهێزی جیهانه که له بونیادنانیدا هیچ پرسێکیان به پێکهاته‌کانی ئه‌م جوغرافیا سیاسی(ژیوپۆلیتیک)یه نه‌کردووه. بۆیه له سه‌رده‌می “مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ”ه‌وه تا هه‌نووکه نوقمی گێژاوی قه‌یران و ئاژاوه و شه‌ڕ و ماڵوێرانییه.. ئه‌گه‌ر واز له مێژووی دوور بهێنین و بۆ سه‌رباسی ئه‌م نووسینه بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بینین، له دوو سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریکا و ئێران له‌م وڵاته‌دا(عێراق) کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ڕۆڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی هه‌بووه، ئه‌وا ئێران جگه له ڕۆڵێکی نه‌رێنی له‌م وڵاته بێ شکۆ و داڕووخاوهدا، هیچ نواندنێکی ئه‌رێنی نه‌بووه..
کۆشکی سپی له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی “جیمی کارتێر” و کاتی شه‌ڕی سارد و ئه‌و ململانێیه‌ی که له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به “جیهانی دوو قوتبی” ناوی هاتووه، به قومارێکی دۆڕاو، شێر و خه‌تی بۆ ئه‌وه هه‌ڵخست، که دوای داڕمانی ڕژیمی پاشایه‌تی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (له ئێران، ئه‌فغانستان، یان هه‌ر وڵاتێکی دی)، ده‌کارێ به‌ره‌یه‌ک له دژی قوتبی دژبه‌ری سه‌رمایه‌داری، واته یه‌کێتی سۆڤیه‌ت پێکبهێنێ، ئاکامی ئه‌و هاوکێشه‌یه، زۆر به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو، به جۆرێک که له ئێستادا ده‌بینین، ئێران و ڕووسیه(یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو)، ئه‌گه‌ریش سوێند به سه‌ری یه‌کدی نه‌خۆن، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له به‌ره‌یه‌کی دژه ئه‌مریکیدا کۆی کردوونه‌ته‌وه و وێڕای بازرگانییه‌کی به‌رفراوان له بواری جۆراوجۆر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، ته‌نانه‌ت له ده‌ستوه‌ردانیان له وڵاتانی ناوچه‌که، پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاریکارییه‌کی برایانه‌یان هه‌یه!! هه‌ڵبه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌م دوو وڵاته ناکرێ په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژی و دوورماوه بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا و ئامانجی سه‌رکییان وه‌ک نییه و له ئێستادا ته‌نیا گرنگی به به‌رایی(ئه‌وله‌وییه‌ت)ه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌ده‌ن.
کۆشکی سپی، هه‌ر دوای داگیرکردنی کونسولخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له کاتی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ده‌ستپێکی حوکمڕانی و ڕابه‌ڕایه‌تیی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له ئێران‌دا، له‌وه تێگه‌یشت که چیدی هیچ پێگه‌یه‌کی له ئێران‌دا نابێ و ته‌نانه‌ت ئێران ده‌بێته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له ناوچه‌که‌دا، بۆیه به درێژایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران (توێژه‌رانی به‌ناوبانگی سیاسیی جیهان، جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه، له هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌مریکا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه)، پاڵپشتێکی ته‌واو عه‌یاری ڕژیمی دڕنده‌ی به‌عسی عێراق(به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌دام حوسێن) بوو، تا پێش داگیرکردنی کوه‌یت-یش له لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌و پشتیوانییه به‌رده‌وام بوو.
ئه‌مریکای سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی جۆرج ده‌بلیو بوش، حوکمڕانیی به‌غدای پشتیوانی تیرۆریستانی له تیرۆریستپه‌روه‌رانی تاران پێ مه‌ترسیدارتر بوو. جۆرج ده‌بلیو بوش له كتێبکیی خۆیدا به ناونیشانی “خاڵه‌كانی بڕیار” (که به‌شێکی وه‌ک نامه ئاراسته‌ی جۆرج بوش-ی باوکی کردووه)، هۆکاره‌کانی لێدان له هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی دیکتاتۆریی عێراق(سه‌دام حوسێن) له ژێر ناوی “شه‌ڕی دژی تیرۆر”دا ده‌خاته‌ڕوو. سه‌رۆکی ئه‌و کاتی ئه‌مریکا، کۆتایی به هه‌ر دوو رژیمی سه‌دام له عێراق و بنلادن له ئه‌فغانستان هێنا. عێراق به یه‌کجاری له کوت و به‌ند و دڕنده‌یی به‌عس ڕزگاری بوو. سه‌دام که کونه مشکی لێ ببوو به قه‌یسه‌ری، له حه‌شارگه‌یه‌کی بن عه‌رده‌وه بۆ به‌ر ده‌م حاکم ڕزگار-ی کورد له دادگه‌یه‌کی عێراقدا په‌لکێش کرا و دواتر باجی تاوانه‌کانی به سزای له‌سێداره‌دان وه‌رگرت.
بێگومان به بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریکا له عێراق، ڕژیمی سه‌رکوتگه‌ر و دڕنده‌ی به‌عس هێزێک نه‌بوو، که به ئاسانی و به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بڕووخێ، بۆیه زۆر له چاودێرانی سیاسی، ئه‌مریکا به ڕزگارکه‌ری گه‌لانی عێراق له بن چنگی دیکتاتۆرێکی خوێنمژ و خوێن‌ڕێژ ده‌زانن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک هێزێکی داگیرکا‌ر سه‌یری ده‌که‌ن.
له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی باراک ئۆباما، حکومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه له عێراقی به ناو فیدڕاڵ و خاوه‌ن یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵات (ده‌ستوور) دامه‌زرا، هێزه‌کانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له عێراق کشانه‌وه، گۆڕه‌پانه‌که به ته‌واوی بۆ ئێران چۆڵ کرا، به‌وه‌ش شه‌ڕی مه‌زهه‌بیی شیعه و سوننه که شه‌ڕێکی دێرینه و ڕابردوویه‌کی پتر له ده‌یان سه‌ده‌ی هه‌یه، له سه‌رده‌ستی حکومه‌تی نوێی عێراق و به فیتی ئێران ده‌ستی پێ کرده‌وه. حکومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه له عێراقی به ناو فیدڕاڵ که بۆ زیاتر له چه‌ند ده‌یه له ژێر سته‌می به‌عسییه‌کاندا بوون،(ته‌نانه‌ت ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمه‌کانی مه‌زهه‌بییان وه‌ک “تاسووعا” و “عاشوورا” قه‌ده‌غه کرابوو)، به ئه‌قڵییه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به بیانووی شه‌ڕی دژی تیرۆر، به‌ربوونه گیانی سوننه و سه‌رکرده‌کانیان و هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت و هه‌ڵه‌یه وایکرد، ئه‌لقاعیده-ی عێراق له هه‌یکه‌لێکی گه‌وره‌تر و دڕنده‌تردا به ناوی دوڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) خۆی ڕێک بخاته‌وه و پارێزگا و شار و ناوچه سوننه‌نشینه‌کانیش ئامێزیان بۆ بکه‌نه‌وه، ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه بوو: مووسڵ وه‌ک دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی پێشکه‌وتووی ئه‌مریکی له پێنج “فرقه”ی سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و به‌وه‌ش تیرۆریستانی داعش له‌خۆباییانه تا نزیکی به‌غدا خاکیان داگیر کرد، په‌لاماری باشووری کوردستانیان دا و کاره‌ساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لێ که‌وته‌وه، که دواجار هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و وڵاتپارێز به هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی چۆکیان پێ دادان و کۆتای‌یان به ئه‌فسانه‌ی داعش هێنا. به‌ڵام حوکمڕانانی به‌غدا به فیتی کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ک قوربانیدانه‌کانی کورد و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان نادیده گرت، ته‌نانه‌ت بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان بڕی، که جگه له شه‌ڕی پڕ تێچووی ڕاماڵینی تیرۆریستانی داعش، نزیکه‌ی دوو ملوێن ئاواره‌ی شه‌ڕی سووریا و عێراقی داڵده دابوو. ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره‌کانیش عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه و مه‌سیحیی عێراقی بوون، که تا ئێستاش کوردستان به ژینگه‌یه‌کی ئارام بۆ خۆیان ده‌زانن و ئاماده نین بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه..
پێشێلکارییه‌کانی ده‌ستووری عێراق و ئابڵوقه قورسه‌کانی سه‌ر هه‌ولێر له لایه‌ن به‌غداوه، بووه هۆکارێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی (وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و کاتی هه‌رێمی کوردستان) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ ئیراده‌ی گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه و دره‌وشاوه‌ترن میدالیای سه‌روه‌ریی گه‌ل، له قاڵبی گه‌لپرسی (ڕیفراندۆم)دا له به‌رۆکی مێژووی گه‌له‌که‌ی بدا، به‌ڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ر ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی کاڵفام و خاکفرۆشی دانیشتووی سلێمانی، له‌دوای ته‌فروتوونابوونی داعشییه‌کان، د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌ببادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقیان ناچار کرد، پیلانی کۆتاییهێنان به حکومه‌تی خۆماڵی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکمڕانیی کورد جێبه‌جێ بکا، له به‌ر چاوی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا (دۆناڵد ترامپ) و سه‌رۆک کۆماری کوردزمانی عێراق(د. فواد مه‌عسووم)دا، سوپای عێراق و میلیشیاکانی ده‌ستپه‌روه‌رده‌ی ئێران، که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان داگیر کرده‌وه، به‌ڵام جارێکی دی پێشمه‌رگه‌ی “ئه‌برامز”شکێن، وه‌ک هێزه فریادڕه‌سه‌که‌ی کورد و کوردستان، لووتی سوپای داگیرکه‌ر و که‌واسووره‌کانی به‌ر له‌شکریانی له پردێ و چه‌ند میحوه‌ری دیکه شکاند و شکۆی هه‌ولێری پایته‌ختیان پاراست.
به ده‌رکه‌وتنی به‌ڕێز دۆناڵد ترامپ وه‌ک سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، گڵۆڵه‌ی ئێران که‌وته لێژی و ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکیی وڵاتانی (5 +1) له‌گه‌ڵ ئێران کشایه‌وه و تا ئێستاش سزاکانی ئه‌مریکا له دژی ئابووریی ئێران به قورسی به‌رده‌وامه و سه‌رۆکی ئه‌مریکا دوای گۆڕانکاری له چه‌ند پۆستی وه‌زاری و ئه‌منی و ڕاوێژکاری، له ئێستادا هێزه‌کانی له سووریه کشاندووه‌ته‌وه و له عێراق جێگیری کردوون و پێده‌چێ پلانی وه‌ده‌رنانی ئێران له عێراق له به‌رایی (ئه‌وله‌وییه‌ت)ی به‌رنامه‌کانیدا بێ.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسی ده‌که‌ن، ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریکا به تواندنه‌وه‌ی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست پێ ده‌کا، که به سوپایه‌کی به‌رفه‌رمانی سوپای پاسدارانی ئێران ناسراون. ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له‌وه‌دا چڕ کردووه‌ته‌وه که له رێگه‌ی مۆره‌کانیه‌وه وه‌ک فراکسیۆنى په‌رله‌مانی، ده‌نگ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی عێراق کۆ بکه‌نه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (مایك پۆمپیۆ)، ترانزیتێکی دیپلۆماسی وه‌ڕێ خستووه و لە ڕێگەى سەردانە دیپلۆماتییەکانى بۆ چەندین وڵاتی ناوچه‌که هه‌وڵی دروستکردنی هاوپه‌یمانییه‌کی به‌هێز له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دا، گڵۆپی سه‌وزیشی بۆ ئیسڕائیل پێ کردووه، هه‌تا گورزی کوشنده له میلیشیاکانی ئێران له سووریه و ته‌نانه‌ت له عێراقیش بدا، میلیشیاکانی ئێرانیش به‌نیازن عێراق بکه‌نه سەرى ڕمی بەرگریکردن لە ئێران و بێگومان هاوکێشه‌کان و “ئه‌مری واقیع” وا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کرێن که له کورت ماوه‌دا ئه‌وه یه‌کلا ده‌بێته‌وه که ئه‌مریکا و ئێران کامیان ده‌ستیان له عێراق کورت ده‌کرێته‌وه.
**************************
زنجیرە وتووێژێك لەگەڵ١٢حيزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان: یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
زنجیرە وتووێژێك لەگەڵ١٢حيزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
به شى هه شتم: یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
سمكۆ یەزدانپەنا سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
پيشه كى:
ئاماده كارى و سه رپه ره شتى وتوويژه كان: سالار حیسامی
ڕادیۆ دەنگی كوردستان لە ئەمریكا، زنجیرە وتووێژێكی لەگەڵ دوازدە حيزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبارەی رەوتی گۆڕانكارییەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەو جیهان و كاردانەوەیان لەسەر ئێران، هەروەها سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پێگەی كورد لە هەنگاونانی بەرەو سەربەخۆیی و چەند تەوەرێكی دیكە ئەنجام داوە، كە لەماڵپەڕی ڕادیۆ دەنگی كوردستان لەئەمریكا، (بەڕەچاوكردنی پێوەری بێلایەنی پیشەیی) بەپێی پیتی(ئەلف بێ)ی ناوی حيزبە بەشداربووەكان بڵاودەكرێنەوە، هەر لایەنێكیش دواتر وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، هەر لە ریزی ئەو زنجیرە وتووێژەدا دادەنرێ.
پێویستە خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار بكەینەوە كە ئەم زنجیرە وتووێژە لەپێش بەڕێوەچوونی شەشەمین دیداری ئەنیستیتوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە(مێری) لەهەولێر ئەنجام دراوەو ئەو لایەنانەش كە لەو پانێلانەدا بەشدار نەبوون، لەم زنجیرە وتووێژەدا بەشدار كراون.
بێگومان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدۆخێکی ئاڵۆز‌و پڕكێشەی ئەوتۆدایە كە ئەگەری گۆڕانکاری لەئایندەی ناوچەكەدا پتربووە، ئەوەش نكۆڵی لێ ناكرێ كە ملمڵانێی ناڕەوای ئایینی و مەزهەبی بووەتە هۆی پەرەسەندنی توندڕەوەی و تیرۆریزم، بەجۆرێك كە دەرگای بۆ دەستوەردانی دەرەكی لەئاستی وڵاتانی ناوچەیی و زلهێزانی جیهاندا كردووەتەوە، كوردیش لەو گۆڕانكارییانەدا پشكی شێری بەردەكەوێ. بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی هەوڵدان بۆ یەكڕیزی لەپێناوی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، تەوەری سەرەكیی وتووێژەكانمان لەبارەی زەروورەتی پێكهێنانی بەرە، یان هێزێكی هاوبەش و هەماهەنگیكار بووە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و هەوڵدراوە كۆسپەكانی بەردەم ئەو هەنگاوە پێویستە تاوتوێ بكرێ. لەوانەشە زۆر كەس گەورەیی و مێژووی ڕابردووی خەبات و قوربانیدانی لایەنەكان بەلایانەوە پێوەر بێ، ئێمەش وەك چاو‌دێر و میدیاكار، شرۆڤەی تایبەت و بابەتییانەمان بۆ قورسایی هەر لایەنێك هەیە، بەڵام ئەركی پیشەیی ناچارمان دەكا، هیچ لایەن و حزبێ نادیدە نەگرین، ئەوەشی وا دوابڕیاردەرە كە كام لایەن جەماوەریترە، ئیرادەی گەلی كوردستانەو ئەو بڕیارە بۆ هاووڵاتییانی كوردستانی بەجێدەهێڵین.
هیوادارین ئەركی خۆمان وەك میدیاكاری بێلایەن بەباشی جێبەجێ كردبێ.
ریزبەندیی بەشداربووانی بەڕێز:
١- بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢– پارتی ئازادیی كوردستان
٣-پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە)
٤- پارتی سەربەستیی کوردستان
٥- پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی كوردستان
٦-حيزبی دیموكراتی كوردستان (هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە)
٧-حيزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە)
٨- رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران- كۆمەڵە
٩- سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
١٠- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
١١-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسـتانی ئێران (هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە)
١٢- یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
سمكۆ یەزدانپەنا سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان:
دیمانە: سالار حیسامی
* پرسیاری یەكەممان با ئەوە بێت، ماوەیەكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خەباتی چەكداری سەری هەڵداوەتەوەو ئەو شێوازەی خەباتیش خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێ، بەتایبەتی لەم دۆخەدا كە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو گۆڕانكاری ژیئۆپۆلیتیك ی هەنگاو دەنێت، هەڵوێستی ئێوە لەوبارەوە چییە؟
** بە بۆچوونی من هەر نەتەوەیەك كە نیشتمانەكەی داگیركرابێت و مافی دیاریكردنی چارەنووسی سیاسیی لێ سەندرابێتەوە، ئەوە لە هەر گۆشەیەكی ئەم جیهانەدابێت، مافی خۆیەتی لەسەرجەم مێتۆدەكانی خەبات كەڵك وەرگرێت، شەڕی چەكداری شۆڕشگێڕانەش یەكێك لەو مێتۆدە هەرە گرنگانەی خەبات لەدژی داگیركەران بە ئەژمار دەكرێت، چ لە رابردوو، چ لە ئێستادا. خوێندنەوە بۆ ئەو شێوازە لە خەبات بە پێوەری جیهانبینی و فەلسەفەی سیاسی هەر حزب و لایەنێك بەرجەستە دەكرێت.
* رایەك هەیە پێداگری لەوە دەكات كە لە باشوری كوردستان جۆرێك لە سانسۆری هەواڵەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدی دەكرێت، لە بەشێكی دیكەش بایەخی تەواوی پێدەدەن. چ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئەو رایە هەیە؟
** باشووری كوردستان نەبووەتە دەوڵەت، یەكێتی ئیداری و حكوومی و نەتەوەیی لە باشووری كوردستان لاوازە، حزبەكان بە پێوەری نزیكی لە دەوڵەتەكانی هەرێمی و جیهانی هەڵوێستەكانیان دەگۆڕن، هەر بەو پێوەرەش میدیاكان و میدیاكارانیش كارتێكەریان لەو ئەتمۆسفێرە سیاسی – دیپلۆماسییە وەرگرتووە. بەڵام بەگشتی وا بۆ دووساڵ دەچێت میدیا مۆدێرن و پێشكەوتووەكانی باشووری كوردستان بە ویژدانەوە باس لە هەرجۆرە رووداوێكی پارچەكانی دیكەی كوردستان دەكەن.
* پێوەندییەكانی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی چۆنە و ئایا ئەو ئەزموونەی باشووری كوردستانتان لەبەرچاو گرتوە كە كاتی خۆی لەگەڵ حزبە عێراقییەكان لەدژی حكومەتی بەعس لە بەرەیەكدا بوون و ئێستا هەر ئەوان بوودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانیان بڕیوە؟
** بە بۆچوونی من چ لە رابردوو و چ لە ئێستا حزبێكی پان ئێرانیست نییە كە باوەڕی بە مافی چارەنووسی گەلانی بندەستەی كۆماری ئیسلامی ئێران بووبێت و هەبێت. جوگرافیای سیاسیی ئێران پتر لە شەش نەتەوەی تێدا بەند كراوە. هەنووكە بەرەی پێكهاتوو لە نەتەوەكانی بندەستی ئێران‌دا بوونی نییە، ئەوەی كە هەشە بڕوای بە مافی دیاریكردنی چارەنووس نییە، كەوابوو ئەگەر ئەو هێزانە بڕوایان بە مافی دیاریكردنی چارەنووس نەبێت، بۆ چ مەبەستێك دەبێ لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەرەوەی كورد هەوڵ بدرێت. ئەمە لە لایەك، لە لایەكی دیكەشەوە خودی ئەحزابی كوردیش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێوەندیەكی زۆر لاوازدان و هیچ جۆرە ئیئتلافێك بوونی نییە.
* بۆچی لەناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا لەسەر ئاستی هەموو پارچەكان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی، یان لانیكەم لەسەر رەهەندە گشتییەكان نابیندرێ و بۆچی كۆنگرەی نەتەوەیی پەكی كەوت؟
** كوردستان پتر لە سەد ساڵە داگیر‌و دابەش كراوە، هەر ئەوەش هۆكاری سەرەكییە كە هەر پارچەیەك لە كوردستان خاوەن سەركردایەتییەكی سیاسی خۆی بێت و لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندی خۆیدا بێت، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی دیكەشەوە خۆی هاوهەڵوێستی و هاوڕابوونیش لەمابەینی ئەحزابی هەر نەتەوەیەك پێوەندی بە كەلتووری ئەو نەتەوەوە هەیە، كوردستانیان خاوەنی ئەو كەلتوورە نین كە پێویستە لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا بمانبێت. دووەم كۆنگرەی نەتەوەیی لەسەرەتاوە تاكو هەنوكە من باوەڕم پێی نەبووە، چونكە هەركامە لە حزبەكانی باكوور و باشوور تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا سیاسەتی كۆنگرەیان دادەڕشت، من لەو پێوەندییەدا لەساڵی ٢٠١٣ وتارێكی رەخنەگرانەم لەژێرناوی “تا كۆنگرە نەبەستراوە، با كۆنفرانسی خۆمان ببەستین” بڵاو كردەوە، مەبەستەم لەو وتارە ئەوەبوو كە مادام كۆنگرەی نەتەوەیی لە خزمەت پارچەیەك، یان دوو پارچەی كوردستاندایە، ئەوە ئێمەی كوردانی ڕۆژهەڵاتیش دەبێ لە خەمی بەرژەوەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندابین.
* دەگوترێ باسی پێكهێنانی بەرەی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووەتە پرسێكی سەرزارەكی، لەبەر ئەوەی هەموو حزب و لایەنەكان بە دەیانجار لەبەر دەم مایكی میدیاكاندا ئامادەیی خۆیان بۆ پێكهێنانی ئەو بەرەیە دەربڕیوە كەچی تا ئێستا وەك پراكتیك هیچ ئەنجامێكی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام لەم دۆخەدا كە گۆڕانكاری جددی لەناوچەكەدا روویداوەو وەرچەرخانێكی دیكەش بەڕێوەیە، تا چەندە هەوڵتان داوە پێكهێنانی بەرەی كوردستانی لە قاڵبی دروشم دەربچێت، یان وەك لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لانیكەم جۆرێك لە هەماهەنگی لەنێوان خۆتاندا دروست بكەن؟
** مەسەلەكە لەوە گەورەترە كە لەبەردەم مایك، یان لە سیمینارێكدا باس بكرێت. یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لەنامیلكەیەكدا كە لەلایەن دامەزرێنەری حزبمانەوە واتە كاك سەعیدی یەزدانپەنا تایبەت بە زەروورەتی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی تا ئەو ئاستە باسی لێوە كردووە كە بە یەكێك لە پێشمەرجەكانی سەركەوتنی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەژمار كراوە. ئەمە لە حاڵێكدایە هەموو ساڵێك و لە هەموو بۆنەكاندا كۆمیتەی ناوەندی حزبمان ئەو مەسەلەیە دەمەزەرد دەكاتەوە. بەڵام ئەمە نەبووەتە كەلتووری هەموومان، تاكو ئێستا مەسەلەی پاراستنی بەرژەوەندی حزبی باڵادەستترە لە مەسەلەكانی دیكە و پرسی نەتەوەیی.
* كۆبوونەوەی هەندێك لە حزبە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەپێناوی هەماهەنگی و كاری هاوبەش تا چەند پرۆسەیەكی كارایەو ئەوەش كە دەگوترێ جۆرێك لە تەریكخستن، یان نادیدەگرتنی لایەنگەلێكی دیكەی لێ كەوتۆتەوە، تا چەندە راستە؟
** خۆزگە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خاوەن ئەو كەلتوورە سیاسییە بووایەن كە كۆبوونەوەكانمان بۆ پێشخستنی پرۆسەكە بووایە، من لە یەك دەیەی رابردووەوە تاكو ئێستا شاهیدی یەك كۆبوونەوە نەبووم كە خزمەت بە پرسی كوردی ڕۆژهەڵات بكات. لەراستیدا حزبی سیاسی دەبێت پێشڕەو بێت و پێش ئەحداس بكەوێت، بەڵام هەر كاتێك شتێك روودەدات، ئەوە لەپاش روودانەكە ئێمە دەكەوینە خەیاڵی ئەوەی كە چی بكەین؟ ئەم وەڵامانە رەنگە عومق و قووڵایی فەلسەفییان نەبێت، بەڵام ئەگەر راستگۆیانە و بەرپرسیارانە لەگەڵتان بدوێم، هەر وەڵامێكم لەوپەڕی قووڵایی مەوزووعەكەدایە.
* بە یەكگرتنەوەی ديموكرات و كۆمەڵەكان تاچەند زەمینەی هاوكاری و خەباتی هاوبەشی گشت حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆش دەكات؟
** ئەگەر راستگۆ بم لەگەڵتان ئەوە دەبێ بڵێم نەك بە یەكگرتنەوەی ئەوان، بەڵكوو بە یەكگرتنەوەی سەرجەم ئەو حزب و لایەنانەی كە ئینشعاب و دوولەتبوونیان تێ كەوتووە، هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ ڕوونادات. لەساڵی ٢٠٠٧هەموومان ئینشعابمان تێكەوت، بەڵام پێش ٢٠٠٧ خۆ ئینشعاب نەبوو، كەچی هیچ هاوكاری و هەماهەنگییەكی ئەوتۆشمان لەمابەیندا نەبوو. بە بڕوای من یا دەبێت لە هەوڵی گۆڕینی ئەو كەلتوورە زاڵەدا بین كە لەو چەقبەستووییە دەربێین، یاخود زلهێزێكی دەرەكی بەرەو ئاراستەی هەماهەنگی و یەكڕیزیمان بەرێت.
* ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەمێكە دۆسیەی ناوكی، پرسی دێموكراسی و فایل و راپۆرتەكانی مافی مرۆڤ لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران دەجووڵێنن، تاچەندە بەوە گەشبینن كە ئەو فشارانە ئەگەری رێفۆرم لەو وڵاتەدا بڕەخسێنێ و ئایا تا ئێستا كاریگەرییەكی ئەرێنی هەبووە؟
** من فشارەكانی ئەمریكا و ئوروپا بۆسەر رێژیمی ئێران بەجددی نابینم، لانیكەم تاكو ئێستا زۆر كاریگەری نەبووە، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی دیكەشەوە پێكهاتەی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرجەم داگیركەرانی كوردستان و دیكتاتۆرەكان وانەبووە كە هەر جۆرە لە فشار بەرەو رێفۆرمیان بەرێت، نموونەی ئەو جۆرە دەوڵەتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەم نییە، یان دەبێت بە گورزی سەربازی، یان راپەڕینێكی خاوەن پشتیوانی دەرەكی بەرەو نەمانیان بەرێت، دەنا رێفۆرم زۆر ئاستەمە و لە روانگەی منەوە تەنیا دەوڵەتانی خاوەن پێشینەی دیموكراسی جەوهەری رێفۆرمیان تێدا مەوجوودە.
* دواپرسیارمان با گریمانەی ئەوە بێت كە كۆماری ئیسلامی ئێران داوای وتووێژ و چارەسەری ئاشتییانەی كێشەی كورد لە ئێران بكات، ئەگەر وەك رێكخراوێكی سیاسی مافی چالاكی سیاسی و مەدەنیتان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێ بدرێت، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشنیارە دەكەن و تاچەندە ئەو ئەگەرە بە بەشێكی مەحاڵ دەزانن؟
** بەپێی شناخت و ناسین و ئەزموونێك كە لە رێژیمی ئێرانمان هەیە، من ئەو ئەگەرە بە مەحاڵ دەزانم. بەڵام هەر كاتێك ئەو رێژیمە پاشگەز بوو لە نەفی كردنی ئێمەو دەستی هەڵگرت لە ئێعدامی رۆڵەكانی نەتەوە بندەستەكان و هاتە سەر ئەو سیاسەتەی كە چارەسەری كێشەی گەلانی بندەست لە رێگەی دیالۆگ و وتووێژەوە بێت و بۆ خەباتی سیاسی و مەدەنی دەرفەتی رەخساند، ئەوە بێ یەك و دووكردن ئێمە رازی دەبین و مێتۆدی خەباتمان دەگۆڕین.
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom