Blog Archives
به ره ى يه كگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان له ديمانه يه ك له گه ل دكتور ئازاد موراديان
له بيرمان نه چيته وه كه شه رى سالانى ١٩٩٦ ى نيوان پارتى و يه كيه تى به بى نيو جئى كردنى ولاته يه كگرتنه كانى ئه مريكا و خاتو ئالبرايت وه زيرى ده ره وى ئه و كاتى ئه مريكا، خاتيمه ى پى نه ده هات. له سالى ٢٠٠٣ يش دا ولاتانى ئه مريكا و بريتانيا له دابه ش كردنى ده سه لات يارمه تى كوردى باشوريان دا‌و و هه رئيستاش تا كاره ساتى كوبانى وكومه لكوژى كورد نه هاته ئاراوه، ريكخراوه سياسيه كانى روژئاوا قايل به دانيشتن بو دابه ش كردنى ده سه لات نه بونئه مه ش له به رده م كوردى روژهه لات دايه.
بزوتنه وه ى داعش په ره ده ستينيت و بال ده خاته نيو ئيران. له ميژه برادارانى شيعه ، ريگايان به برا سوننه كانيان گرتووه، هيزى سياسى و نيزامى و ئابورى له ده ست شيعه دايه و گه ماروى سياسى و نيزامى و ئه منى به ده ورى هه ريمه سوننه كان له ئيراندا ميژويكى ٣٠ ساله ى هه يه. شه رى نيوان سوننه و شيعه به سه رپه رستى بيرو راى داعش له هه ردو لايه نه وه دور له باور نيه.ئيمه ى كورد نابى خومان تيكه لى ئه م شه ره كه ين، ئه مه ش به يه كگرتويي حيزبه سياسي و مه دنيه كان پيك ديت.
كومارى ئيسلامى پتر له ٣٠ ساله كه توانيويه تى حيزبه سياسيه كان له خه لكى خويان دوور كاته وه. ئه حزابى سياسى كورد ناتوانن تا كاتيك كوده نگيان نه بيت و به رنامه و پروگراميكى كارآمه يان نه بيت بگرينه وه نيو خه لكى كوردستان. كومارى ئيسلامى پتر له ٢١ ساله كه ريبه رانى كوردى روژهه لات و به رپرسانى ئه و ريكخراوانه ي له خه لكى خويان دور كردوه ته وه، يان ته بعيد و بو هه ندرانيان ناردوون. ريبه رانى كورديش بو به رجه وه ندى ده ست كه وته كانى باشور چاوه روانن، روويكيان له روژ هه لاته و رويكيان له باشور. له واقيع دا كومارى ئيسلامى به كايه كردن به كارتى شورشى باشور، گه وره ترين هيز و باش‌ترين و تواناترين روله كانى گه لى كوردى روژهه لاتى له كمپه كاندا قول به ست كردووه. ئه م كاره ده بيت به هاو كويى و هاو ده‌نگى هه م‌و ريكخراوه كانى روژهه لات خاتيمه بدريت
كومارى ئيسلامى به راسپاردنى جار‌و بار له م ريكخراوه، يان ئه و ريكخراوى سياسى بو موزاكيره، توانيويه تى وه ك به لگه يكى باش دژ به بزوتنه وى كوردى روژ هه لات كه لكى لى وه رگريت. به باورى من ته نيا به ره ى يه كگرتوى كورد ده توانى به ر له پيلانى موزاكيره له گه ل ئه م لايه ن و ئه و لايه ندا بگريت. ريكخراوه كورديه كان ده بى ئاگادار بن كه هيچ لايه نيكى كوردى ناتوانيت به بى كوده نگى ريكخراوه كانى كه له موزاكيرات له گه ل كومارى ئيسلاميدا سه ركه ويت و له نيهايه ت دا له هه ردو لا ده بيت.
زور به داخه وه كه پاش تيپه ربونى ٣٥ سال له ژيانى كومارى ئيسلامى تا ئيستا ئالترناتيويكى ديموكراتيك نه هاتوه ته ئاراوه.كورد به ته نيا خوى نه ى توانيوه وه وه ناش توانيت ئالترناتيوى پاش كومارى ئيسلامى بيت و له نه بونى ئالترناتيوى سه راسه ريش دا ته مه نى رژيمى ديكتاتورى كومارى ئيسلامى هه ربه رده وام ده بيت. ديسان پيداويستى به ره ى يه كگرتوى كورد بو پيوندى له گه ل ئوپوزسيونى دمكرات و ئازديخوازى نه ته وه كانى ديكه ى ئيرانى دا، يان ته نانه ت بو كارى سياسى نيو خو وه ك به رنامه ى سه ره كى كورد ديته كاياوه.
ئه زمونى باشور سه لماندويه تى كه سه ربه خوى و خه بات بو ئازادى و سه ربه ستى گه له كه مان نيازى به كارى ديپلوماسى و ئيشى لابى كردن له ده ره وى كوردستاندا هه يه. شان به شانى خه باتى نيو خو، پاراستنى هيزى به رگرى نيزامى و پيشمه رگه، پيداويستى كادر و پسپورى ئاگادار به سياست و ياساى نيو نه ته وى و چالاك له پيوندى كومه لايه تى له ده ره ى وه لات كاريكى گرنگه. به داخه وه روژهه لاتى كوردستان له م بواره دا زور كز‌و و لاوازه و پيم وايه هيچ كام له حيزبه كان تواناى كار و ئيشى كارامه يان له م بواره دا نيه.
به ره ى يه كگرتوى كورد ده توانيت ئه ندامه كانى ريكخراوه كورديه كان بو يه ك ئامانجى سه ره كى كو كاته وه و له كارى موازى و بى ئاكام دا بيان پاريزيت.
هه ر كومه لگايه ك له كاتى به ربه ره كانى له گه ل تيك هه لچونه كومه لايه تيه كاندا به لانى كه م له ٧ فاز يان بوار تى ده په ريت كه هه ر كام له م بوارانه تايبه ت مه ندى خوى هه يه.ئه مه ده توانيت چالاكيه كى سيفيل يان مه دنى بيت يان ده توانيت بزوتنه و يان شور شيك بيت. زانيارى دروست له سه ر ئاستى سايكو لوژى و كومه لايه تى خه لك بو ريكخراوه سياسى و به رپرسانى ئه وبزوتنه وه زور گرنگه. به باورى من به بى زانستى له سه ر ئه م بوارانه ئينتزارى هه لسان و بزوتنه وه يك له خه لك دور له مه نتيق و عه قلانيتى سياسيه. هه ربزوتنه وه يك سه ره تا له فازي ته هيج يان ئيحساسيه و ه ده ست پي ده كات، خه لك له يكترين هيز و توانا ده گرن و چاو له كوده نگى و ره فتارى به كو مه ل ده كه ن و ئه گه ر كوسپ و چه له مه يه ك نه يه ته گورى به رو ئامانجه كه ي ده چيته پيشه وه، ليره دايه كه ريبه رانى سياسى ده بى هيدايه تى خه لك بگرنه ئه ستو، ئه گه ر له م فازيه دا ريبه ر و يان ريكخراوه يه ك له گوري دا نه بيت، كو مه لگا له ئينتزار دا ده مينيته وه، يان ئه گه ر سه ركوت بكريت و جوابيكى ئه و تو له لايه ن هيزى به رگرى نه دريته وه ده چيته فازى شوك و ناباورى و پاشان له فازى ترس و نائه منى دا ده مينى ته وه.
سه ركوت كردنى بزوتنه و يان سه رهه لدانيكى كومه لايه تى بوخوى چ له بارى جسته ئى وه ك قول بست كردن، زيندان و ئه شكه نجه و ئيعدامى ئه ندامان له ماوه يه كى كورت دا ده توانيت بو ماوه يه كى دريژ خايه ن له سه ركوت كردنى سايكولوژيدا بمينيته وه و به چه شنيك نائوميدى و بى باورى به يه ك و به كومه لگاو و به حيزبه سياسيه كان و به داهاتو تا مودايه كى زور بمينى ته وه. هوى ئه م باسه م ئه ويه كه گه لى كورد له روژ هه لاتدا وه هه روه ها حيزبه كورديه كانى روژهه لاتيش به م ريگا دا تى په ر بوون. ئيستا له فازى ئه لتيام يان چاك بونه وه ى روحى و سايكولوژى دان، نه سلى نوى كوردى روژ هه لات پى گه يشتو هيچ كام له م فازانه ى تى په ر نه كردووه، هيز و تواناى گورانكارى و خه باتى هه يه، تينوى شورش بو رزگارى وه لاته. به لام وه ك موشكليكى گرنگ ريبه رانى ئيمه نه سلى تازه پى گه يشتوى پر ئوميد و هيوا نين، ريبه رانى ئيمه ماندو و ده ست به ئه ژن‌و ويستاوه ن تا موعجزيه يك له لايه كه وه بيت و ئه وان رو له ولات كه نه وه. له راستيدا ئه وان ئه و گه نجانى بون كه شورشيان ده ست پي كرد و ئيستاش ده بيت ريگا به نسلى نوى بدن كه ئه وان شورشي روژهه لات له خموكى سياسى دا رزگار بكن. به باورى من ريبه رانى ئه يسته ى ئه حزابى روژ هه لاتى به پيك هينانى به ريه كى يه كگرتوى ئه حزابى سياسى ، روژهه لاتى كوردستان ده گه ينه ئه و ئاسته ى كه له قه واره و شايسته گى ئه و بزوتنه وه و خه لكى خوراگرى روژهه لاتى كوردستاندايه.
سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه ; په‌یامی هاوپێوه‌ندیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه
پووشپه‌ڕی 1387
هه‌ژده‌ی پووشپه‌ڕ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رۆژێكی دیكه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌مجاره سه‌ركوتی خوێندكاران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه. له‌م رۆژه‌دا بانگه‌وازی خوێندكاران بۆ ئازادیی راده‌ربڕین به هێرش كردنه سه‌ر خهوتنگهكانیان وه‌ڵام درایه‌وه. هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توندوتیژی، خوێندكارانی برینداریان به دهستو پێ به‌ستراو له نێو ژووره‌كانی ده‌رگا داخراودا به‌جێ هێشت.
له پاڵ ئه‌م رووداوانه‌دا هێندێك خوێندكاری ئازادیخواز شه‌هیدو ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، گرتووخانه‌كانی رێژیم جارێكی دیكه‌ش لێوان‌لێو له خوێندكارانی ئازادیخواز بوو. نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ژده‌ی پووشپهڕو وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی، به پشتیوانی‌و هاوپێوه‌ندی خه‌ڵك له خوێندكاران، كۆڵه‌كه‌كانی رێژیم ده‌خاته لهرزینو رێژیم جارێكی دیكه‌ش ده‌ست بهگرتنو ئه‌شكه‌نجه‌و داپڵۆسینی خوێندكاران ده‌كات.
له ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌م رێژیمه‌دا ته‌واوی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چینه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان، پێڕه‌وانی كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیانووی جۆراوجۆر‌و به كرده‌وه‌ی به‌ربڵاوی توندوتیژو هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژ به رۆژ په‌ره‌ئه‌ستاندووی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕوون.
قۆڵبه‌ستكردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ده‌ره‌وه‌ی یاسای شه‌ش ئه‌ندامی رێبه‌ریی به‌هائییه‌كان به تۆمه‌تی بێبنه‌مای كرده‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییهكانی ئێران‌و رێژیمی زاڵ كه له په‌لامارێكدا له به‌ربه‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه، 14/5/2008دا، بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان به‌ڕێوه چوو‌و هه‌موویان راپێچی گرتووخانه‌ی ئێڤین كرد، هیچ جۆره بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه.
ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدامی مهلهوییهكانو رێبه‌رانی سوننه مه‌زهه‌به‌كانی به‌لووچ، سووكایه‌تی به كه‌مایه‌تییه مهزههبییهكانو نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ له ئێراندایه. له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن‌و ئازاردانی خه‌ڵك به هۆی باوه‌ڕی مهزههبیو بیروڕا سیاسییه‌كانیانه‌وه، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ یه‌ك ناگرێته‌وه.
خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه‌و، چالاكانی ئه‌م بواره ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌م خۆپیشانده‌رانه ته‌نیا خوازیاری ئه‌وه بوون كه زمانی زگماكییان له خوێندنگاكان‌و ناوه‌نده فێركارییه‌كانی دیكه، له ناوچه نهتهوهیییهكانی خۆیان دا به كار ببرێت. تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه نهتهوهیییهكانی له چوارچێوه‌ی سیستمێكی فێدراڵ‌و دێموكراتیك له ئێران‌دا، به توندترین شێوه‌ی سه‌ركوت ده‌كرێت.
رێژیمی مهزههبیو ته‌واو دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ورده‌كارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به تاكو ژیانی تاكه‌كه‌سیی خه‌ڵكدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات. كۆماری ئیسلامی به گه‌ڵاڵه‌ی به ناو بردنه‌سه‌ری ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایشی ژیانی خه‌ڵكی له نێو بردووه‌و، گهشتییهكانی به كرده‌وه، ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك‌و به تایبه‌تی ژنانیان له نێو بردووه. خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسانیی جینسی له ته‌واوی پانتاكانی جڤاكیدا كه مافی سروشتی‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌وانه، سه‌ركوت ده‌كرێت.
كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش له‌گه‌ڵ نه‌دانی مووچه‌و ده‌كران له شوێنی كاره‌كانیان رووبه‌ڕوون، هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وان له پێناو پێكهێنانی سه‌ندیكاكانی كرێكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوت‌و داپڵۆسین دا رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. نوێنه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی واحێدی ئوتووبووسڕانی، به‌ڕێز ئۆسانلوو، له به‌ندیخانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌وانه‌ی وا سامانه نهتهوهیییهكان له كیس ده‌ده‌ن، به‌رپرسایه‌تی باڵا‌و رێبه‌ریی رێژیمیان له ده‌ستدایه‌و، هه‌روه‌ها بێسڵ كردنه‌وه خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن.
مامۆستایان كه بۆ مافه پیشهیییهكانی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، تا به‌ڵكوو بتوانن به حه‌قده‌ستی كارێك كه ده‌یكه‌ن، بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن. به جێگه‌ی وه‌ڵامی ئه‌رێنی به داخوازییه‌كانی ئه‌وان، هه‌روه‌كوو توێژ‌و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ تۆمه‌ته بێبنه‌ماكانی شێواندنی ئاسایشی گشتی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ناهیی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ره‌وڕوون، مامۆستایانی كورد ئێعدام ده‌كرێن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، داهاتێكی زه‌وه‌ندی بۆ كۆماری ئیسلامی به دواوه بووه. به‌ڵام رێژیم به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه داهاتی زۆری نه‌وت له پێناو باشتركردنی ئابووری وڵات‌دا وه‌گه‌ڕ بخات، به‌رنامه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی، گه‌نده‌ڵیی ماڵی رێبه‌رانی رێژیم‌و یارمه‌تییه زه‌وه‌نده‌كانی به گرووپه توندئاژۆوه ده‌ره‌كییه‌كان، بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه قهیرانو هه‌ڵاوسانی ئابووری زۆرتر بێت. بارودۆخی بژێوی خه‌ڵك له ئێران‌دا رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێ به جۆرێ كه بنه‌ماڵه‌كان بۆ دابینكردنی خه‌رجی رۆژانه‌ی خۆیان له ژێر گوشار دان. ته‌نیا سیستمێك كه هه‌ڵقوڵاو له نێو خه‌ڵك‌و ده‌روه‌ست به پرۆسه‌ی دێموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتداری خه‌ڵك بێت، ده‌توانێ به‌ستێنێكی شیاو بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك‌و كێشه‌كانی پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی گشتی، دابینبوونی خوشبژێوی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به دیاری بێنێت.
كێشه خوڵقێنییهكانی رێژیم له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، گه‌مارۆی ئابووریی لێكه‌وتۆته‌وه. ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رێژیم له كاروباری نێوخۆیی وڵاتهكانیدیكهو هه‌وه‌سه سه‌ربازییه‌كانی به پێداگری له‌سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم، ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێكی دیكه كه زیانه‌كانی زۆرتر ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، هه‌رچی زیاتر له ئارادایه.
بۆ هه‌مووان روون بۆته‌وه كه كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی جارێكی دیكه‌ش هه‌ڵگری گۆڕانكارییه‌كی قووڵی دیكه‌یه. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی لاو‌و پڕ له وزه‌ی ئێران‌و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه زۆر لێكراوه‌كانی ئێران، چارهنوووسسازترین بزووتنه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌شه‌و له دایكبووی ئێرانی نوێیه.
له خه‌باتی خوێندكارانی ئازادیخاز پشتیوانی بكه‌ین:
ته‌نیا خه‌باتی خوێندكاران یان هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی دیكه به ته‌نیایی ناتوانن له هه‌مبه‌ر سهركوته نامرۆڤه‌كانی رێژیم دا سه‌ربكه‌ون. بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به دێموكراسی‌و خۆشبژێویی ئابووریی ته‌واوی توێژه‌كانی خه‌ڵك‌و چینه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان به هاوكاری، هاوپێوه‌ندی‌و كرده‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌توانن سه‌ره‌ڕۆیی‌و دیكتاتۆری كورت بكه‌نه‌وه‌و، كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیك‌و ئازاد پێك بێنن.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ، وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵاواردنی ئاشكراوو سهركوتگهلی نامرۆڤانه‌ی رێژیم دژی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران، مامۆستایان، كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانی سوننه مه‌زهه‌بی ئێران، سۆفییهكانو كۆمه‌ڵگای بههایییهكانی ئێران، هاوخهمیو هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا دهردهبڕیو پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران رادهگهیهنێتو، له هه‌موو توێژه‌كان داوا ده‌كات كه هه‌موو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاوخه‌می بنوێنن‌و تێكه‌ڵ به خه‌باتی خوێندكارانی ئازادیخواز ببن، تاكوو به كۆبوونه‌وه‌و هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی خۆمان، ته‌مه‌نی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆیی كورت بكرێته‌وه‌و، سیستمێكی دێموكراتیك‌و فێدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی، خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و ئازادی رادهربڕینو لابردنی هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنی جێنسیو مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا پێك بێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
پووشپه‌ڕی 1387