Blog Archives

دوکتور ئازاد مورادیان: ئوباما له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و دیالۆگ و هه‌لانه‌ی که‌ بۆ ئێران ڕه‌خسابوو ئیتر له‌ ده‌ست چووه

voa_kurdish_banner.jpg

  پـێنجشه‌ممه‌, 24 ی مانگی سێ 2011 jani_diylan_01.jpg

له‌ لایه‌ن: Jani Diylan

دوکتور ئازاد مورادیان: ئوباما له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و دیالۆگ و هه‌لانه‌ی که‌ بۆ ئێران ڕه‌خسابوو ئیتر له‌ ده‌ست چووه‌

سه‌رۆك به‌راك ئوباما له‌ په‌یامی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیدا جارێکی تر له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کاندا دوا و به‌ پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشووتر په‌یامه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئێران بوو به‌ تاێبه‌تی گه‌نجه‌کان. azad_moradian0807.jpg

دوکتور ئازاد مورادیان برپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌ڵێت ئوباما ده‌یه‌ویت بڵی ئێران له‌و گۆرانکاریه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ئارادایه‌، جیا نییه‌ و ئاینده‌ی ئیرانیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌نجه‌کان ده‌یانه‌وێ.

مورادیان ده‌شڵێت من پێم وایه‌ سیستمی ئێران سیستمیکی فه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بۆچوونێک هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران ده‌بێ به‌ پێ ئه‌و سیستمی فه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بێت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران وه‌کو شتێکی یه‌کسان ته‌ماشا ده‌کات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌ته‌وه‌کانی ئیران بکات، له‌ کاتێکدا باس له‌ ده‌ستگیرکردنی خوێندکارێك، پاریزه‌رێك وه‌ یاخود ده‌رهێنه‌ری فیلم ده‌کات باس له‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ناکات، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی باسی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بکات که‌ له‌سه‌ر بیرو راکانی له‌ سێداره‌ دراوه‌ دێت باسی کێشه‌کان به‌ گشتی ده‌کات، له‌ کاتێکدا باسی به‌هائیه‌کان ده‌کات باسی یارستانه‌کان ناکات که‌ به‌ هۆی یارستانی بوونیان له‌ سێداره‌ ده‌درێن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 14:37خوله‌که‌.

 ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 14:37خوله‌که

گوێـبگره‌  

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئۆباما به‌ لێهاتوویی خۆی وایکرد 60 ملیۆن ئه‌مریکایی ده‌نگی بۆ بده‌ن

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئۆباما به‌ لێهاتوویی خۆی وایکرد 60 Azad_2006ملیۆن ئه‌مریکایی ده‌نگی بۆ بده‌ن

جانی دیلان

ی مانگی یازده‌ ٠٥, ٢٠٠٨

دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپـرسی کورده‌کانی دانیشـتووی ئه‌مریکا بۆ به‌رگری له‌ دیموکراسی له‌ ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت 47 سـاڵ له‌مه‌وپـێش مارتن لوثه‌ر کینک خه‌ونی خۆی بۆ گۆڕانکاری له‌ ئه‌مریکا ڕاگه‌یاند، ئێسـتا و له‌ دوای 47 سـاڵ ده‌بینین منداڵێـکی ڕه‌ش پـێست که‌ له‌و وه‌خته‌دا به‌ دنیا هاتووه‌ ئه‌مسـاڵ هات و نیشـانی دا که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جێی ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ بتوانرێت خه‌ونی ئه‌و مرۆڤانه‌ تیایدا بێته‌ دی که‌ باوه‌ڕیان به‌ یه‌کسـانی هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی چاو له‌ ڕه‌گه‌ز و پـێسـت و بیروبڕوایان بکرێت و بتوانن له‌ ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست. پاشـان ده‌ڵێت ئۆباما له‌م قۆناغه‌ مێژوویـیه‌دا توانی ده‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگی مه‌ککه‌ین زیادبکات و 60 ملیۆن که‌س ده‌نگی بۆ بده‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 9:14 خوله‌كه‌.

https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-05-voa10-89213412/951110.html

%d bloggers like this: