Blog Archives
به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
به‌ره‌و پێشوازی سی ویه‌ك ساڵه‌ی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن
ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌مین خهواله
ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
١١ی مانگى ٧ ی ٢٠٢٠
له كاتێكدا ۳۱ ساڵ به سه‌ر تێرۆری ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش تێپه‌ڕده‌بێت، كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهانی چاوی خۆیان له ئاست ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی تێرۆری دۆكتۆرر قاسملوو و هاوڕێیانی داخستووه و بێده‌نگی باڵی به سه‌ر ئاكامی تێرۆریستاندا كیشاوه و سه‌رپۆشی له سه‌ر دانراوه.
دوابه‌دوای فه‌رمانی جیهادی خۆمه‌ینی دژی گه‌لی كورد و ده‌ربازبوونی ۱۰ ساڵ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له ناوچه كوردنشینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نێوان پیشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تیی شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتی ئه‌و كاتی حیزب له لایه‌كه‌وه و پاسدار و چه‌كداره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاری وتووێژ و دانووستان له نێوان به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی حیزبی دێمۆكرات به ڕێبه‌رایه‌تیی دوكتۆر قاسملوو به نێوانجییگهری ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی باشوور له وڵاتێكی بێ لایه‌نی ئه‌وروپایی هاته ئاراوه و لایه‌نه‌كان دوای چه‌ندین جار دانیشتن و كۆبوونه‌وه به ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتن و له دوایین كۆبۆنه‌وه‌ی هاوبه‌شییان له شاری ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش له ڕێكه‌وتی ۲۲‌ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۶۸ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ۱۳ی جوولای ساڵی ۱۹۶۹ی زایینی دۆكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر هاوڕێ له گه‌ڵ هاوڕێی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر و دۆكتۆر فازیل ڕه‌سووڵ له سه‌ر مێزی وتووێژ له لایه‌ن دیپلۆماته تێرۆریست په‌روه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاتنه تێرۆر كردن و به داخه‌وه دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی شه‌هید كران و له‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانیی نه‌كراوی دا بكوژانی دۆكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دوای چه‌ن ڕۆژ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كرانه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نیشتمانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوڕێیانی دانه‌خراوه و هێشتا هه‌ر وا كراوه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و تێرۆریستان هه‌ر وا به ئازادی هاتووچۆ ئه‌كه‌ن و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ولاتی ئۆتریش تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی گرینگی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ر كران و گه‌مارۆ له سه‌ر بكوژان ده‌رنه‌كردووه و به ئاشكرا چاوی خۆی له ئاستی ئه‌و دۆسیه داخستووه و له ئاستی ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌ی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
گه‌لۆ بێده‌نگی و چاو داخستنی به‌رپرسانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆ پارچه پارچه بوونی كوردستانی نیشتمان! یان فره حیزبی و له‌ت له‌ت بوونی حیزب و ڕێكخراوه‌كانمان؟ له ڕاستییدا كورد له ساڵانی ڕابردوو دا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و شه‌ڕی كورسی و ده‌سه‌ڵات حیزبه‌كانی كوردستانی له هه‌موو پارچه‌كان له‌ت و په‌ت كردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌ك و هه‌ر حیزبێك بۆ خۆی ڕێبه‌رێك و پێشه‌وایه‌كی دیاریكردووه و چاویان له ئاستی یه‌كدی هه‌ڵنایه‌ت و هیچ كام له پارچه‌كان یان حیزبه‌كان ڕێبه‌ری لایه‌نی به‌رانبه‌ریان وه‌كوو ڕێبه‌ر و پێشه‌وای خۆیان یان لانیكه‌م وه‌كوو به‌رپرسێك و شۆڕشگێڕێك قه‌بووڵ نییه و هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوایی تا ئێستاش یه‌كده‌نگی و هاوپشتی گه‌لی كوردی‌یان نه‌دیووه و بۆیه له به‌رانبه‌ر ساتووسهوداكانی كۆماری ئیسلامیی و وه‌رگرتنی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بێده‌نگییان له هه‌مبه‌ر دۆسیه‌ی تێرۆری ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردووه و حیزبی دێموكرات و به‌رپرسانی به ته‌نیایی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ده‌رئه‌نجامی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی ئۆتریش و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به لای خۆیاندا ههڵبهگهڕێننهوه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه‌یان نه‌بووه.
فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیران و ڕژیمی به‌عسی عێراق له لایه‌ن وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه وڵاتی ئۆتریش، وه‌كوو ئامرازێك بۆ كارتی گوشار به كار هێنرا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ئێران له ژێر ده‌ستی ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتی نه‌مسا و دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و له ڕاستییدا بكوژانی ڕێبه‌ری كورد و هاوڕێیانی به ئێسكۆرتهوه به‌ره‌و تاران ڕه‌وانه كرانه‌وه و سه‌رپۆش له سه‌ر دوسیه‌ی تێرۆری دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دانرا و له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌كوو باس كرا نه‌بوونی لۆبییه‌كی یه‌كگرتووی كورد ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی دوسیه‌كه به ئاقارێكی دوابه‌دوا دا كێشا و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییهكان و ناوه‌نده لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گوێی خۆیان لی خه‌واند و دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ به سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤایه‌تییه‌دا بكوژان و تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆره هیشتا به‌رده‌وامن له درێژه پێدان به تێرۆری نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌نارده كردنی تێرۆر بۆ هه‌موو جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی.
دوای كه‌متر له ساڵێك ده‌زگای تیرۆری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران جارێكی دیكه ده‌ستی به خوێنی ڕێبه‌رێكی دیكه‌ی گه‌لی كورد، دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی سوور كرد و ئه‌مجاره له شوێنی نانخواردن و له رێستوورانتێك به ناوی میكۆنۆس له وڵاتی ئاڵمان دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی كرانه ئامانج و زۆر بێڕه‌حمانه شه‌هید كران و كۆماری ئیسلامی په‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه‌ی بۆ خۆی و ڕژیمه‌كه‌ی تۆمار كرد و جارێكی دیكه بۆ هه‌موو جیهانی ئاشكرا كرد كه دژی دێمۆكراسی و ئازادی و مافی چاره‌نووسی گه‌لان و نهتهوهكانهی وڵاته‌كه‌یه‌تی وڵاتێك كه به ناحه‌ق خۆی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی هه‌موو ناوچه‌كانی دا زاڵ كردووه و بووه به خاوه‌نی ژێرخانی ئابووری و مافی چاره‌نووسی ئه‌و نه‌ته‌وانه و به‌رده‌وامه له چه‌وساندنه‌وه‌یان و‌لێك به‌ردان و درووست كردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوانیان دا به بیانووی جیاخوازی و پارچه‌پارچه‌كردن و دابه‌ش كردنی خاكی وڵاتێكی وه‌همی به ناوی ئێران.
له ئێستادا پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ وه‌دیهینانی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ربازبوون له سنووره‌كانی چه‌وساندنه‌وه زیاتر له پێشوو هه‌ستی پێ ده‌كرێت و پێویسته به‌ڵام مخابن فره حیزبی و شه‌ڕی ئاڵا و شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیا یاڵی به سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ماندا كێشاوه و ده‌ربازبوون له قه‌یرانی كورسی و ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ستی و هه‌نگاو هه‌ڵهێنان به‌ره‌و پێكھینانی ئامانجێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو زۆری ماوه و زه‌حمه‌ته.
با له بیر نه‌كرێت داواكاری دوكتۆر قاسملوو له به‌رپرسانی ڕژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به فه‌رمیی ناسینی سنووره‌كانی كوردستان و مافی دابین كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خوێندن به زمانی دایكی له سنووره‌كانی كوردستان بوو كه به داخه‌وه شه‌مشه كوێره‌كانی ڕژیمی و دوژمنانی ئازادی چاویان له ئاست به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاوابوونی خاكی كوردستان هه‌ڵنه‌هات و له كاتی وتووێژ و دانووستان و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له پێشدا داڕێژراو ڕیبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و هاوڕێیانی زۆر بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه به‌ر ئاگری غه‌زه‌بیان و به گولله‌ی ڕق و كینه‌ی ڕژیم تێرۆر و شه‌هید كران. به‌ڵام ناوی دوكتۆر قاسملوو وه‌كوو ناوی پێشه‌وا قازی مۆحه‌ممه‌د و وه‌كوو ناوی سمكۆی نه‌مر به نه‌مری مایه‌وه و ته‌نیا ڕووڕه‌شی و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی دیكه خرایه سه‌ر كارنامه‌ی چه‌په‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری په‌ت و سێداره و تا ئێستاش ترس له ئه‌ویندارانی قاسملوو و هاوڕێیانی خه‌ونی له چاویان حه‌رام كردووه و تا ئێستاش شۆڕشگێڕان و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات ئێعدام و تیرۆر ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتیكدایه نه‌مامی ئازادی كه له لایه‌ن دوكتۆر قاسملوو و ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی دیكه‌وه چیندرا ساڵ له گه‌ڵ ساڵ باڵا ده‌كات و گه‌وره‌تر و ئهسنوورتر ده‌بێت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لاوان و تیكۆشه‌رانی وڵاته‌كه‌مان نه‌وه له دوای نه‌وه زیاتر باڵا ده‌كات و به هێزتر ده‌بێت.
هه‌موو ساڵێك وه‌كوو نه‌ریتێك له لایه‌ن كوردستانیانی دانیشتووی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی شه‌هیدان كرانی دوكتۆر قاسملوو به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گیرێت و بكوژان و ڕژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌موو جیهاندا شه‌رمه‌زار ده‌كرێت و له لایه‌ن كوردستانیانه‌وه له گه‌ڵ ڕیبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هید قاسملووی نه‌مر په‌یمان نوێده‌كرێته‌وه و وه‌فاداری به به‌ڵێنه‌كان دووپات ده‌كرێنه‌وه. ڕێبه‌رێك كه دوای تێپه‌ڕبوونی ۳۱ ساڵ له شه‌هید كرانی و ڕژانی به ناحه‌قی خوێنی هیشتا ناوی و رێبازی زیندووه و ڕێنمایی و وته و نووسراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیستاش له زۆربه‌ی زانكۆ ڕۆژئاواییه‌كان وه‌كوو وانه‌یه‌ك له زانكۆكان ده‌وترێنه‌وه و دووپات ده‌كرێنه‌وه و هێشتا كۆن نه‌بوون و نوێیه و بگره رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر له گه‌ل بارودۆخه‌كه‌دا گونجاو ده‌بن و ده‌گونجێن.
دوكتۆر قاسملوو له كتێب و نووسراوه‌كانی وه‌كوو كوردستان و كورد به وردی ئابووری كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌موو كوردستان ئه‌خاته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و له كورته‌باس دا به پێشكه‌ش كردنی سیسته‌می سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك بۆ كۆمه‌ڵگای داهاتووی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سۆسیالیزمی به‌رده‌ست و چاكه و خراپه‌كانی ناوی خۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێژووی كورد تۆمار كردووه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد پێشكه‌ش كردووه و تا ئێستاش ڕێگای به‌رده‌وامه و ڕێبوارانی هه‌ر چه‌ن به‌ر بڵاو و پارچه پارچه‌كراو به‌ڵام هێشتا درێژه‌ده‌ری ڕیگا و بیر و بڕواكانی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیرۆكه و ئه‌ندیشه‌كانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده قى نوستراوه که به فۆرمه تى پى دی اف دابه زینه:
دێمۆکراسى ۆ ماڤی ده نگ دان له کۆمارى ئیسلامى دا
دێمۆکراسى ۆ ماڤی ده نگ دان له کۆمارى ئیسلامى دا
د. ئازاد مۆرادیان
02/17/2020
١. كۆی هه‌ڵبژرادنه له سیسته‌می كۆماری ئیسلامی دا چۆن ده‌بینن؟
٢. هه‌ڵبژاردن له ئێرانی ئه‌مرۆدا به چ مانایه‌كه؟
٣. رێژیم چ كه‌ڵكێك له به‌شداری كردنی خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ؟
٤. بۆچی ده‌بێ خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن؟
٥. دونیای ده‌ره‌وه به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
٦. ئایا پێتان وایه به‌شداری نه‌كردن كرده‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دێموكراتیكه؟
٧. رۆل و ئه‌ركی رێكخراوه سیاسییه‌كان چۆن ده‌بینین؟
ڕاسان و سەرهەڵدانەوەی شوڕشێکی نوێ
ڕاسان و سەرهەڵدانەوەی شوڕشێکی نوێ
لە گەڵ ڕووخانی باری ئابووری ئێران و گرژ و ئاڵۆزی نێوان حکوومەتی دیکتاتۆری ئێران و هێزە هاوپەیمانەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئامریکا و هەڕەشە نوێ کان ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران و دەسپێکردنەوەی گەمارۆی ئابووری و بالەباری بارودۆخی ژیانی خەڵک و پەرەستاندنی ناڕەزایەتیەکان رۆژ لە دوای رۆژ، دەسپێکردنەوەی خەباتێکی نوێ و گەڕانەوەی هێزێکی زۆری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ڕاسان و هەڵگیرسانی مەشخەڵی هەستی شوڕشگێڕی و خەبات و چالاکی و دەسپێکی جم و جووڵێکی تازەی لێ کەوتۆتەوە لە لایەک زیندوو کردنەوەی هێزی نەتەوەیی و شوڕشگێری نەتەوەی کورد و تازە کردنەوی پەیمان لە گەڵ شەهیدان و لە لایەک به هێزتر کردنی توانا و چالاکیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناو کۆمەڵگا دا و باوەڕ به هەموو راستییەکان لە دڵی خەڵک دا، خەڵکێک کە لە بارودۆخی نالەباری ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیان بە ڕێبەری و جووڵە و چالاکی نوێ هەیە و حیزبی دێموکراتیش لەن نێوانەدا وەکوو هەموو جارێک یەکەم هێزی پێشرەو و ڕێگا نیشاندەر ئەرکی خۆی بە جوانترین شێواز دەرخستووە.
به خۆشحاڵیەوە کوڕان و کچانی کوردستان بە چاوکراوەیی و زانیاری تەواو ڕێگای خۆیان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد هەلدەبژێرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە جۆش و خرۆشێکی جوان و بێ وێنە روو ئەکەنە ڕیزەکانی خەبات و پێشمەرگایەتی و بە بیر و باوەڕێکی قورسەوە چەکی شەرەف و کەرامەت بۆ پاراستنی ژیان و خاک و نیشتمانیان لە شان ئەکەن.
بێ گۆمان خەڵکی ئێمە ئێستاش باوەڕی قووڵیان بە وتەکانی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلی کورد دوکتور قاسملووی نەمر هەیە کە ئەفەرمێت : ” پێشمەرگە ئەو ئینسانە مەزنەیە کە لە پێناو ڕزگاری و بەختیاری گەل و نیشتمانی دا لە هەموو تێکۆشان و ئاسوودەیی ژیان گوزەراوە و لە زستانی سارد و هاوینی گەرم دا دوور لە ماڵ و منداڵ و کەس و کاری لە سەنگەری شەرەف و پیاوەتی ژیان بە سەر دەبات. پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە بە ئەمەگەی خەڵکە کە هەموو داهات و سەرمایەی ژیانی بە سەخاوەتەوە لە خزمەت ئامانجەکانی خەڵک داناوە بێ ئەوەی چاوی لە هیچ حقووق و پاداشێک بێت یا تەنانەت باسی بکات”.
لەم ماوە کورتەدا کە ڕاسان دەستی پێکردووە پشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەندین و چەند چالاکی گەورە و مەزنیان ئەنجام داوە و بە دوژمنانی گەلی کوردیان سەڵماندووە کە گەلی کورد هێشتا زیندووە و هێشتا چالاک و لە سەر پێیە راستە لەم ماوە دا حیزبی دیموکرات چەن شەهیدی داوە و چەندین ڕۆڵەی بە ئەمەگ و بە جەرگی حیزبەکەی شە هید و گیانیان فیدا کردووە بەڵام وەک دوکتور قاسملوو ئەڵێت : گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نەرخی ئەو ئازادیەش بدات. و لە راستی شەهید بوونی کاوەی جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی و شۆرش مینبەری و هەموو ئەو ڕۆڵە دلێرانە نەرخ و بەهای ئەو ئازادیەیە و بە شانازیەوە زیندوو ڕاگرتنی خەباتی نوێ و شۆڕشەکەمانە.
کۆشتن و لە ناو بردنی چەندین خۆفرۆش و وڵات فرۆش لە ماوەی ڕابردوو دا لاپەڕەیەکی زێڕینی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمار کردووە هەر بۆیە خەڵک متمانەیەکی جوانیان بە حیزبی دیمۆکرات هێناوەتەوە و خۆفرۆش و چڵکاوخۆرانی رژیمی پەت و سێدارەش خۆیان کۆکردۆتەوە و زیاتر لە جاران ئاگایان لە خۆیانە و ترسی هێزی پێشمەرگە و سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی کوردستان خەونی لێ زڕاندوون و لە لایەکی دیکەش حکوومەتی دیکتاتوری کۆماری سێدارەش بە ڕووخانی ژێرخانی ئابووری زیاتر لە جاران هەست بە مەترسی و ڕووخان ئەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی لە گەڵ هێزەکان نەماوە.
لێرە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو حیزبێکی چالاک و پێشڕەو بۆ یەکەمجار دەسپیشخەری کرد لە هەڵگیرسانەوەی مەشخەڵی خەباتی نوێ و هێنانە ئارای خەباتی چەکداری و گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ چیا و دۆڵەکانی کوردستان و بۆ ناو خەڵکی کوردستان لە کاتێک دا که هاوکات حیزبەکانی دیکە باوەڕیان بە خەباتی چەکداری زۆر کەم یان نەمابوو بەڵام بە دەسپێکردنەوەی شوڕش و خۆش بوونی ئاگرەکە خۆیان تێهەڵقورتاندووە و هاتووەنەوە ئارا بۆ ئەوەی لە شوڕش و کاروانەکە بە جێ نەمێنن لێرە دا راستە کوردستان موڵکی تەنیا حیزبێک یان حیزبی دێموکرات نیە و مەیان بۆ هەموو حیزب و لایەنەکان ئاوەڵایە و دێمۆکراسی ڕاستەقینە یانی فرە حیزبی و فرەباوەڕی و با ئەوانیش چالاکی خۆیان بکەن بەڵام با چالاکیەکانیان ئاشکرا و بە بێ چەواشەکاری بێت و دوور لە گرژ و ئاڵۆزی بێت و رووی ڕاستییەکان قەبـووڵ بکەن و بە گژ یەکداچوون و ئاڵۆزی هەموو کات دوژمنی پێ شاد بووە و ئەبێت.
بێ گومان لە گەڵ رووخان و دەرکرانی مەلا و دەست و پێوانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی کوردستان و پارێزگا کوردنشینەکانی دیکە پێویستیان بە ڕێبەری و هێزێکی ڕێگا نیشاندەر هەیە بۆ بەرگری لە هەر چەشنە مەترسییەک بۆ سەر خاکی کوردستان و خەڵکی کوردستان و لە ماوەی ئەم چەن ساڵە دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جـوان و پڕبایەخی هەڵگرتووە چە لەو کاتانەی کە لە باشووری کوردستان میوان بوون و لە رۆژهەڵات چالاکی سیاسی و تەشکیلاتی یان نواندووە و چە لەم ماوە کورتە دا کە گەڕاوەنەتەوە ناو خەڵک و چالاکی سەربازی و هێزی نیزامی و بیر و ڕای خۆیان هێناوەتەوە ناو دڵی رۆژهەڵات و هاوکات جێگای متمانە و بڕوای خۆیان لە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان کردۆتەوە و سەڵماندوویانە کە ئەتوانن ڕێبەری هەر چەشنە چالاکی و شوڕشێکی جەماوەری وە ئەستۆ بگرن و پستگیری لە خەڵک و جەماوەری کوردستان بکەن.
لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جوانی لە بەڕێوەبەرایەتی و بەرپرسایەتی کۆکردۆتەوە چە لە باشوور و چە لە وڵاتانی ئەوروپی هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە زۆر بە باشی ئەتوانێت پرۆسەی وڵاتپارێزی و ڕاهێنانی هەموو جۆر بەرپرسایەتی بکات و بێ گومان لە ئەزموونی تاڵی باشووریش تەجرۆبەی بە کەڵکیان وەرگرتووە و بەرگری ئەکات لە هەر جۆرە گەندەڵی و سەرلێ شێواوی لە بەڕێوەبردنی داهاتووی نیشتمان و لە لایەک ناسینی کێشە و گرفتەکانی جەماوەر و هەوڵ بۆ چارەسەر کردن و بنەبڕ کردنی ئاڵۆزیەکان بە هاوکاری جەماوەر و خەڵکێک کە باوەڕیان به هێزی خۆیان هەیە و ئەتوانن کێشەکان بە یارمەتی حیزبەکەیان چارەسەر بکەن.
سەفەری ئەم دواییانەی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێز هیجری بە خۆشحاڵیەوە دەسکەوتی چاک و پشتیوانی وەزارەتی دەرەوە و چەندین ڕێکخراوی ئەمەریکی لە پشتەوە بووە کە ئەوانەش لە داهاتوو دا دەسکەوتی چاکی ئەبێت و ئاڵۆگۆڕی دیپلۆماتیک لە گەڵ هێزێکی وەکوو ئامریکا هەم لە بواری ئابووری و هەم لە بوارە جیاجیاکانی وڵاتپارێزی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئاکامی باش و پڕبایەخی لێ ئەکەوێتەوە.