Blog Archives

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکدەنگ و یەکگرتوو کردەوەی تیرۆریستی مەحکووم دەکەین

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکدەنگ و یەکگرتوو کردەوەی تیرۆریستی مەحکووم دەکەین

 سه رچاوه : كوردستان و كورد

25/12/2016
bayannnnamihawbash

ئێمە نوێنەرانی  نزیک بە ٣٠حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی دیسەمبری ٢٠١٦ بە یەکەوە لە شوێنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەوی ١ی بەفرانباری ئەمساڵ(٢١ی دیسەمبری ٢٠١٦) لە قەڵای دیموکرات(بارەگای سەرەکیی حیزبی دیموکراتی کوردستان) لە نزیک شاری کۆیە، کۆ بووینەوە.

ئەو تاوانە تیرۆریستییە کە شەهید بوونی ٥ پێشمەرگەی دیموکرات و دوو پۆلیسی ئاسایش و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێ کەوتەوە، بەشدارانی مەراسمێکی کردبوو بە ئامانج کە بە بۆنەی ٨٦ ساڵەی لە دایکبوونی د.قاسملووی شەهید پێک هاتبوو. ئاشکرایە ئەگەر تیرۆریستان بیانتوانیبا بۆمبەکانیان بگەیەننە نێو شوێنی مەراسمەکە بە دڵنیاییەوە کارەساتێکی زۆر گەورەتریان دەخوڵقاند.

هەر یەک لە ئێمە حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، پێشتر جیا جیا ئەم تاوانەمان بە توندی مەحکووم کردوە و هاوخەمیی خۆمان لە گەڵ بنەمالەی قوربانییەکان و حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیاندوە. ئەمڕۆش هەموومان یەکدەنگ و بە یەکەوە بۆ جارێکی دیکە ئەم کردەوە تیرۆریستیە مەحکووم دەکەینەوە و لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیان ، دیموکراتەکان ولایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەلات، هاوخەمیی خۆمان دووپات دەکەینەوە.

ئەمە یەکەم جار نیە دەستی ڕەشی تیرۆر، لە هەرێمی کوردستان گیانی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات دەستێنێ. لە نەوەدەکانی سەدەی ٢٠ دا بە داخەوە سەدان کادر‌و پێشمەرگە‌و ئەندام‌و لایەنگری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات‌و بنەمالەکانیان لە باشووری کوردستان بوون بە قوربانیی پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەر لەم یەک دوو ساڵەی دواییش‌دا چەند پیلانی تیرۆریستی لە دژی بنکەکان‌و تێکۆشەرانی ژمارەیەک لەو حیزبانە پووچەڵ کراونەوە کە لە کاتی خۆی‌دا لە ڕێگای ڕاگەیەنە گشتییەکانەوە هەواڵەکەیان بڵاو بۆوە.

ئێمە نیگەرانین کە تاوانی تیرۆریستیی شەوی ١ی بەفرانبار‌و پیلانە پووچەڵ بۆوەکانی پێشتر، سەرەتایەک بێ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان ببێتەوە بە مەیدانی  پیلان و هەڕەشە و کردەوەی تیرۆریستیی لە دژی لایەنە سیاسییە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە کاتێك دا نەتەوەکەمان لەباشوور و خۆراوای کوردستان لە گەڵ تێرۆریزم لە شەڕێکی بەرین دایە و قوربانیی  گەورە پێشکەش دەکاو، هەر لەم سۆنگەیەشەوە ڕێز و ئیعتیبارێکی جیهانیی  وەدەست هێناوە، چۆن دەتوانین ڕێگە بدەین ڕۆڵەکانی بەشێکی دیکەی کوردستان لە سەر خاکی هەرێم ببن بە ئامانجی تیرۆر؟ هەر دەوڵەت و لایەنێک لە ژێر هەر ناوێك‌دا دەست بۆ تێرۆر و ڕەشەکوژی ببا مەحکوومە. هەر بۆیە جگە لەوەی هەر یەک لە ئێمە لە سیاسەت و تێکۆشانی خۆمان دا دژی دەوەستینەوە، بە ئەرکی حکوومەتی هەرێم و سەرجەم دەزگا پێوەندیدارەکانیشی دەزانین ڕێگر بێت لە بەڕێوەچوونی هەرەشە و پیلانی تێرۆریستی لە دژی لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان، گیرساونەوە. هەر وەها سەرنجی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بۆ لای تێرۆریزمی دەوڵەتی لە ناوچەکە بەرامبەر هێز و لایەنە خەباتکارەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ڕادەکێشین و پیویستی و گرنگیی بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم جۆرە لە تیرۆریزمیان وەبیر دێنینەوە.

وێڕای مەحکوومکردنی شەڕو لەشکرکێشی، تیرۆر و سەرکوت و تۆقاندن لە لایەن دەوڵەتانی ناوچە  لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ پرسی کورد دا، بە قووڵی باوەڕمان بەوە هەیە کە خەباتی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی لە ڕۆژهەڵات و هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان، بە شەڕ و سەرکوت و تیرۆر لە نێو ناچێ. لە کاتێک‌دا لە سەر پشتیوانیمان لە خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان بۆ مافە ڕەواکانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان پێ دادەگرینەوە، داوامان ئەوەیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان‌و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، کەمپەین وچالاکیی هاوبەش لە دژایەتی لە گەڵ  سیاسەت و بەرنامەو پیلانی تیرۆریستیدا وەڕێ بخەن.

کۆبوونەوەی هاوبەشی نزیکەی ٣٠حیزب‌و لایەنی سیاسیی هەر چوار بەشی کوردستان

٢٥/١٢/٢٠١٦

لیستی لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی هاوبەشي حیزبە کوردستانییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان

 بۆ مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستی

٢٥ی دیسامبری٢٠١٦  – کۆیە

ناوەکان بە پێی تەرتیبی ئەلفوبێ:

بزووتنەوەی دێموکراتیکی گەلی کوردستان

بزووتنەوەی رزگاریی دێموکراتی کوردستان

پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە

پارتی دێموکراتی نیشتمانیی کورد لە سووریە

پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی دێموکراتیکی گەلان (هەدەپە)

پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

پارتی ئازادی کوردستان

پارتی یەکیەتی دیموکرات  ( پەیەدە)

پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد لە سووریە
یەکیەتیی دیموکراتی کوردستان

حیزبی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریە

حیزبی دیموکراتی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی شیوعیی کوردستان

حیزبی یەکیەتیی کورد لە سووریە

ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە)

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی  کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتیکی کوردستان

ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا  (ئەنەکەسە)

سه رچاوه: http://www.kurdistanukurd.com/?p=15830

به يكگرتن و پيك هينانى به ره ي يكگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان ، پيلانه كانى كومارى سيداره و تيرور پوچه ل كه ينه وه

kac4dhri_logo.jpg

به يكگرتن و پيك هينانى به ره ي يكگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان ، پيلانه كانى كومارى سيداره و تيرور پوچه ل كه ينه وه

جاريكى كه تيروريسته كانى كومارى سيداره ى ئيسلامى ئيران له خاكى باشورى كوردستان دا ، روله دلسوزه كانى گه لى كورد، پيشمه رگه

قاره مانه كانى ديموكراتيان له خويندا گه وزاند.

 روژى سي شه ممه ٢٠ ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى، له ئاكامى دو ته قينه وه ى چينراو به ده ست تيروريسته كانى كومارى ئيسلامى ئيران  ٦ روله ى قاره مانى گه لى كورد شه هيد و چ ن پيشمه رگه ى قاره مان و خه لكى سيويل بريندار و ئازاريان پي گه يشته وه.

به پى ئه و هه والانه ى كه له سه ر ميدياكان بلاو كرايه ته وه، ئه م كاره ساته پاش به ريوه چونى ساليادى له دايك بوونى شه هيد دكتور قاسملو له بنه كه ى سه ره كى حيزبى ديموكرات كوردستان له كويه روى داوه. زور به داخه وه ٥ ئه ندامى حيزبى ديموكرات كوردستان و يه ك كه س له مفه وه زى ئاسايشى كويه به م قه راره  تا ئيستا شه هيد بوون.

pdki_122016

١– عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
٢- وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب
٣- سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
٤- ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
٥- ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،
٦- عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
 

كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا ويراى مه حكوم كردنى ئه م كاره ساتة، داوا له به رپرسانى ئاسايش و ئه منى هه ريمى كوردستان ده  كات كه به رپرسايه تى خويان بو ليكولينه وه و به داچونه وى ئه م كاره ساته وه ك ئه ركيكى نيشتمانى له ئه ستو بگرن و تيروريسته كان و پيلان ريژانى ئه م كاره ساته ئاشكرا و ده ستگيربكرين و له مه حكه مه ى كوردستان دا موحاكيمه بكرين. به رپرسانى هه ريمى كوردستان ده بيت به چاوديريكى زيادتر ئاگايان له ده ستگاى سيخورى و تيرورى كومارى ئيسلامى له باشورى كوردستاند بيت و ريگا نه ده ن كه كومارى ئيسلامى له خاكى كردستاند روله قاره مانه كانى كورد تيرور كات.

ئه مه جارى يكم نيه كه كومارى ئيسلامى ئيران پيشمه رگه و كاديرى شورشگيرى كورد تيرور ده كات و و تا ئيستا به ده يان جار هه ولى تيرورى كادر و ئه ندامانى ريكخراوه كانى ئوپوزسيونى كوردى روژهه لاتيان داوه و له ئاكام دا پتر له ٢٨٠ ئه ندامى ئوپوزسيونى كوردى روژهه لات له نيوان سالانى ١٩٩٣ تا ٢٠٠٦ تيرور كراون.

ئه م كاره ساته، ديسان ده يسه لمينيت كه دوژمنانى گه لى كورد هيچ چركه ساتيك له پيلان رشتن دژ به بزوتنه وه ى رزگارى خوازى كه لى

كورد نه وه ستاوه ن و به هه مو شيوازيك هه ول بو له ناو بردنى خه باتى گه لى كورد و پيشمه رگه قاره مانه كانى ئه م گه له يان هه يه.

ئه م كاره ساته ديسان ئه ركى هه ره گرينگى ئيمه بو پيك هاتنى به ره يه ى يكگرتوى گه لى كورد و هه روها پيك هاتنى به ره ى يكگرتوى رو ژهه لاتى كوردستان وه بير دينيته وه. روله كانى قاره مانى ديموكرات به يكگرتنه وه ده توانن پيلانه كانى دژى گه لى كومارى سيداره و تيرورى ئيران پوچه ل كه نه وه و ئه ركى خويان بو خه بات له ريگاى سه ربه خويى و ئازادى گه له كه مان به جى بينن.

به خه م و په ژاره يه كى زوره وه سه رخوشى له گه لى كورد، له بنه ماله ى شه هيدانى و له هه موى هاوريان و هاوسه نگه ره كاني ئه م روله قاره مانانه  ده كم و ئاواتى سه بورى و سوكنايي دلم بو بنه ماله ى دلسوز و دلسوتاوى ئه م ٦ پيشمه رگه ى شه هيدى گه ل هه يه.

 

د. ئازاد موراديان

به رپرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ

لوس ئه نجليس

١٢ ديسمبرى ٢٠١٦ى زايينى

مصاحبه دكتر مراديان با ميهن تى وى : نقش پ.ك.ك. دردرگيرى اخير آنان با پيشمرگان حزب دمكرات كردستان ايران در منطقه مرزى كيله شين .

مصاحبه دكتر مراديان با تلويزيون ميهن در امريكا ( به زبان فارسى ) در مورد وضعيت اختلاف موجود بين حزب دمكرات كردستان ايران و حزب كارگران كردستان تركيه.

26 May 2015

دلايل و ريشه هاى اين اختلاف. تغيىر در سياستهاى منطقه اى و محلى پ. ك. ك.، از ماركسيسم لنينسم و آنارشيسم سياسى و نظامى، به ئاپويسم تا ناسيوناليسم سلطه طلبانه ونهايتا به اصلاح طلبى و رفرميسم در تركيه. و همينطور تاثير اين دگرديسى فكرى در روابط پ. ك. ك. با دولتهاى منطقه (ايران، تركيه و سوريه). تغيير تاكتيك در شيوه مبارزه سازمانهاى سياسى و نظامى كرد ايران با جمهورى اسلامى ايران، از زندگى در اردوگاه تا بازگشت به مرزهاى ايران . مزاكره با جمهورى اسلامى و ضرورت تشكيل جبهه متحد كرد با يك پلاتفورم فراگير براى آينده مبارزات اپوزسيون كرد در ايران از جمله نكات اين گفتگو مي باشد

%d bloggers like this: