Blog Archives

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە دەرونییەکانی

هەر لەسەرەتای بەرپابوون و بڵاوبوونەوەیەکی بێ پێشینەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019دا بەرهەڵستی وسەختی زۆر توندی بۆ جیهان سازکردووە کە جگە لە کاریگەری لەسەر باری ئابووری وپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی بێ وێنە و دەگمەنیش مەترسی وپشێوی ودڵەڕاوکێی لە ناو کۆمەڵگاکانی جیهاندا دروست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی هەنگاو ووڵامێکی یەکگرتووی جیهانی وەبەرچاوبگیرێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کاریگەری ئەو پەتای کۆڤید 19یە لەسەر کۆمەڵانی خەڵك وبەتایبەتیش لەسەر ئەو کەسانەی بەرگری بەدەنیان کەم وسستە.

ئایا پێویستە چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی سەختی وئازارەکانی پەتای ڤایرۆسی کورۆنا لەو کەسانی نەخۆشی زگماکییان هەیە؟ ئەو ڕێنەمایی وئامۆژگارییانە چین بۆ یارمەتیدانی کەسانی کە خەمۆکی ودڵەڕاوکێ باڵیبەسەریاندا گرتووە؟ هەروەها ئەو سەختییانە چین کە دێنە بەردەم ڕێگاگرتن و دەستنیشان کردنی ئەو نەخۆشییە لە کەسانی بێتوانا لە ڕووی بەدەنییەوە؟ ئەم پرسیارانەو ژمارەیەک پرسیاری تر لەبەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان دەروونناس و پسپۆڕی بواری دەرونی خێزانی تاووتوێ دەکرێت.

audio_sound_Iconگۆى بگرن بۆ بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان دەروونناس و پسپۆڕی بواری دەرونی خێزان

سه رچاوه: https://www.dengiamerika.com/a/5422775.html

 

 

دکتۆر ئازاد مورادیان : ئەوە مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی سەد ساڵی رابوردوودا لە جیهان

دکتۆر ئازاد مورادیان : ئەوە مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی سەد ساڵی رابوردوودا لە جیهان

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان – گفتوگۆکان


Dr. Azad Moradian
Dr. Azad Moradian

ڤیروسی کورۆنا هەر کە لە چینەوە دەستیپێکرد بەرەو سەرانسەری جیهان تەشەنەی سەند و ئەمرۆ نزیکەی ٢٧ وڵات تووشی ئەو پەتایە بوونە. دیارە ڤیرۆسی کۆرۆنا هەر تەنگەژەیەکی تەندرووستی نییە بەڵکو تەنگەژەی ئابوریشی لێکەوتووەتەوە و شیانی هەیە تەنگەژەی رامیاریش بە دووادا بێت، بەڵام تا چەند شیانی هەیە ئەم پەتایە لەسەر باری رەوانی و دەروونی مرۆڤەکان درووست بکات؟

دکتۆر ئازاد مورادیان لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ ئەو قەیران و مەترسیەی کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە، مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابوردوودا لە جیهان لە بارەی تەندرووستی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی وە لە هەموو رووێکەوە خەڵکی گرتوەتەوە و هەر کام لەم قەیرانانە کاریگەری لەسەر ئەوەی تر هەیە “.

John Hopkins University map coronavirus
John Hopkins University map coronavirus

دکتۆر ئازاد هەر وەها دەڵێت “ کاتێک ئێمە باس لە تاکە کەسی دەکەین ، ئەوەندە جیاوازی لە تاکە کەسیدا هەیە کە ناتوانین هەموو ئەو شێوازەی کە خەڵک هەڵس و کەوت دەکا لە بەرامبەر قەیرانێکدا یان لە بەرامبەر کارەساتێکدا بە یەک شێواز چاوی لێبکەین، تاکەکان لە بەرامبەر ناکۆکیەکان و ئەو کارەساتانە شێوازێکی دەروونی، روحی یان رەوانی جیاواز نیشان ئەدەن، بەڵام دەبێ ئاماژە بەوە بکەم هەر کەسێک بە هۆێ ئەزمۆنێک کە هەیەتی، بە هۆێ تەمەنێک کە هەیەتی وە بە هۆێ زانیاریەک کە هەیەتی بۆچوونێکی جیاوازی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە”.

دکتۆر ئازاد دەشڵێت “ ئەو ترسە، ئەو نگرانیە وەئەو دڵە راوکیە کە تووشی هەموو بوە، سیستمی مرۆڤ، سیستمی تاکە کەسی وا دانراوە، تا کاتێکە بیر لەوە نەکاتەوە ژیانی لە مەترسیدایە تووشی دڵهورە و دڵە راوکی نابێت وە ئەم دڵهورە ودڵەڕاوکیە وەکو نیشانەیەکی سەرەتایی وایە بۆ ئەوەی ئەو تاکە کەسیە بکەوێتە هەوڵ و خۆێ بتوانێت لەو مەترسی و لەو کارەساتە خۆێ بپارێزێت

Source: https://www.dengiamerika.com/a/5333939.html

%d bloggers like this: