Blog Archives

ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌

voa_logo.jpgheydar_karim.jpg

Haider Kareem 

 

25.06.2013

 

ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌

به‌پێی هه‌واڵه‌کان سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی سه‌ختیه‌کانی ئابووری ئێران که‌ به‌هۆی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سازبوون‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئێرانییه‌کان هه‌ر جۆش و خرۆشێکی به‌رزیان هه‌یه‌ بۆ گۆڕانکاری پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئاخوندی میانه‌ڕۆ حه‌سه‌ن روحانی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی برده‌وه‌. azad_092011.jpg
ئازاد مورادیان ڕه‌واناس و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ ژێر هه‌ژموونی ڕێبه‌ری باڵای ئێراندا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ ئاغای روحانی به‌ خه‌ڵکی ئێرانی داون زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت به‌جێیان بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هیچ جیاوازیـیه‌ک له‌ سیاسه‌ت و جۆری بیرکردنه‌وه‌ بۆ ئێران له‌ نێوان خودی حه‌سه‌ن روحانی و ڕێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ئی به‌دی ناکرێت.
دابه‌زێنه‌: وتووێژی دکتۆر ئازاد مورادیان

 http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2013/06/25/ca572930-cf65-4e8e-84a9-c0ed05120160.mp3

 سه رچاوه :   http://www.dengiamerika.com/content/article/1688944.html

سوره‌یا فه‌لاح ده‌ڵێت له‌ هه‌وڵی زانیاری کۆکردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی گیراوانی سیاسی کورد و ئێرانیدان

voa_kurdish_banner.jpg
salah_piroty.jpg
له‌ لایه‌ن Salah Piroty
سێشه‌ممه‌, ١٤ ی مانگی دوازده‌  ٢٠١٠

کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ بو باشوری کالیفۆرنیا که‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ئاستی ثريا فلاح ، ريكخراوي  به خششي نيو نه ته ويي ،كونفيرانسي روژاواي ئمريكا ٢٠٠٨پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ گشتی له‌ ئێران و به‌ تایبه‌تی له‌ کوردستانی ئێرانێ دابین ده‌کات له‌ مێزگردێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ژێر سه‌ردێڕی “به‌ربه‌سته‌کان و هه‌ڵه‌کان” پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران و کوردستان هێنایه‌ گۆڕ.

سوره‌یا فه‌لاح دامه‌زرێنه‌ری کومه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ باشوری کالیفۆرنیا بۆ به‌شی کوردستانی ئیران له‌ وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌ پێکهێنانی ڕێکخراوه‌که‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و گیراوه‌ سیاسیـیانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیـیه‌وه‌ له‌ سێداره‌دراون یان ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ له‌ ئاستێکی خراپدان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:26 خوله‌كه‌.

:گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه‌
Windows Media | MP3

Source: http://www.voanews.com/kurdish/news/sureya_felah_14dec10-111849479.html

%d bloggers like this: