Blog Archives
دکتور ئازاد مورادیان باس له هوکاری بوونه‌وه‌ی جێری بڕاون به فه‌رمانداری کالیفورنیا ده‌کات
دکتور ئازاد مورادیان باس له هوکاری بوونه‌وه‌ی جێری بڕاون به فه‌رمانداری کالیفورنیا ده‌کات
چوارشه‌ممه, 05 ی مانگی یه‌ک 2011
کالیفورنیا یه‌ک له‌و ویلایه‌ته هه‌ره گرنگانه و پـڕ له دانیشـتوانهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه که جێری بڕاونی دیموکرات پاش 28 سـاڵ جارێـکی دیکه بووه به فه‌رمانداری و ڕۆژی دووشه‌ممه به فه‌رمی پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت.
بۆ زانینی هۆکاری ئه‌وه‌ی جارێـکی دیکه جێری بڕاون بووه‌ته‌وه به فه‌رمانداری کالیفۆرنیا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کردووه.
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت کالیفۆرنیا ویلایه‌تێـکی دیموکراته و له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردندا به‌رچاو بوو که جێری بڕاون ده‌توانێت بیباته‌وه. هوکارێـکی تر ئه‌زموونی جێری بڕاونی 72 سـاڵ ته‌مه‌ن که نزیـکه‌ی 35 سـاڵی ڕاسته‌وخۆ له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتی بووه، چ وه‌کو پارێزه‌رێـک و چ وه‌کو فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌که که له نێوان ساڵه‌کانی 1975 تا 1983 هه‌شت سـاڵ کاری کردووه. ئه‌و هه‌شت سـاڵه باشترین سـاڵان بوون که خه‌ڵـک ده‌توانن به مێژووی کالیفۆرنیا ناوی به‌رن چ له باری سیاسی، ئابوری، پـێشـکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی و پـیشهسـازیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:12 خوله‌كه.
- :گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه
Windows Media | MP3 - بابه‌ته‌که ئیمه‌یڵ بکه
- بابه‌ته‌که چاپ بکه
- ڕاوبۆچوونه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
:وێنه‌ی AFP
جێری بڕاون سوێندی یاسایی ده‌خوات وه‌ک 39 هه‌مین فه‌رمانداری کالیفۆرنیا، دووشه‌ممه 3 ی دوازده‌ی 2011
Source:http://www.voanews.com/kurdish/news/azad_muradiyan_4jan11-112977934.htm
Azad Mûradyan: Îranê Divêt Demî Bikirit

Azad Mûradyan: Îranê Divêt Demî Bikirit
Ji Dexîl ê Şemo
Dan û standinên dû rojî yên li Îstanbûlê liser bernama navokî ya Îranê bêyî encam bi dawî hatin û Êketîya Ewrupî bêhîya xwe diyarkir û Amerîka dibêjit, hêşta delîve jibo dan û standin mane.
Di hevpeyvînekê de digel Dexîl ê Şemo ji Pişka Kurdî ya Dengê Amerîka, berpisê Komîteya Kurdên Amerîka bo mafê mirovan û demûkrasîyetê li Îranê Azad Mûradyan got, Îranê divêt demî bikirit.
Jibo guhdarî kirina hevpeyvîna digel birêz Azad Mûradyan, lînka ‘Guhdarî kirin’ li bin yan rexê rastê vê perê kilik bike û eger te gotinek yan têbînî liser bîr û bawerên wî hebin, di valahîya xwarê de binivîse.
ئازاد مورادیان له باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی حوسێن موسه‌وی له ئهحمهدینهژاد و به‌لگه‌کانی ویکیلیکسه‌وه ده‌دوێت

ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی میر حوسێن موسه‌وی گوتوویه‌تی زانیارییه نهێنییه‌کانی وزاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا که له لایه‌ن ماڵپه‌ری ویکیلیکسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه نیشان ده‌ده‌ن که سیاسه‌ته توندڕه‌وییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌دا تاکه هاوپه‌یمانێکی نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی سیاسه‌ته تونده‌کانی سه‌رۆک ئهحمهدینهژاد وڵاته‌که له رووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ره‌و دووره پهرێزیهکی مه‌زن بردووه و ئهحمهدینهژادی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و گرتنه‌به‌ری دیپلۆماسییه‌کی ڵاواز و ده‌ربرینی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێزی له‌شکری گوناهبار کردووه.
ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران له لۆس ئه‌نجلیس- کالیفۆرنیا له‌مباره‌یه‌وه له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌کانی ئاغای موسه‌وی دروستن که ده‌ڵێت دیپلۆماسی ئێران، کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له ئاستی هه‌رێمێکدا که ئێرانیش تێدا ده‌ژیت سیاسه‌تێکی دروستی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه ئێران وه‌ک هاوسێیه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که بناسێنیت و بووه به جێی مه‌ترسی له نێو وڵاتانی دراوسێدا.